ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠٢١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناوبڕ:
وپ:وھ
Reviewer's Award.png

وتاری ھەڵبژێردراو • ئەرشیڤ


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ - ٢٠١٧ - ٢٠١٨ - ٢٠١٩ - ٢٠٢٠٢٠٢١


 حوزەیران، ٢٠٢١ (UTC) – نوێکردنەوە

ئەرشیڤی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ٢٠٢١
ئەم پەڕەیە ھەموو ئەو وتارانە لەخۆدەگرێت کە مانگانە، بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی
بۆ بەشی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک ھەڵبژێردراون بۆ ساڵی ٢٠٢١.

کانوونی دووەم[دەستکاری]

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران (بە ئینگلیزی :Organization of Iranian Kurdistan Struggle، بە فارسی؛ سازمان خبات کردستان ایران) ھێزێکی سیاسی و سەربازی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ کۆچی خۆری بەرامبەر بە ٢٧ی ئاگۆستی ١٩٨٠ لەلایەن مامۆستا شێخ جەلال حسێنی بەھاوکاری چەند مامۆستایەکی ئاینی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند لەسەر فکری ئاینی و نەتەوەیی، لە سەرەتادا تا ساڵی ٢٠٠٤ لەژێر ناوی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران (خەبات) کار و تێکۆشانی دەکرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ لە کۆنگرەی سێ کە لە شارۆچکەی تۆبزاوە(ڕزگاری) سەر بە شاری ھەولێر بەسترا ناوەکەی بووە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕەوت و کارەکانی ئەم ڕێکخراوە دەستی پێکرد. ساڵی ١٩٨٠ یەکەم کۆنگرەی سازمان لە قەڵای خەبات لە بلەکی بەسترا لەو کۆنگرەیەدا جگە لە پەسەند کردنی پەیڕەو و پڕۆگرام و ھەڵبژاردنی سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی بڕیاری لەسەر ستراتیژی و ڕێبازی ئەم ڕێکخراوە درا کە ڕێکخراوێکی ئیسلامی و نەتەوەیی بێت ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ھەڵگری پەیامێکی جیاوازتربێت لە حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی کوردستانی ئێران بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی لە چوارچێوەی ئێران. ھەروەھا یەکێک لە بنەما نەگۆڕەکانی خۆیان پەسند کرد ئەویش ڕەتکردنەوەی ھەرجۆرە وتوێژ و دانوستانێک لەگەڵ کاربەدەستان و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران. دوای دامەزراندن دەستکرا بە کاری ڕیکخستن و دانانی بنکە و بارەگای لە ناوچەکانی کوردستان ھەروەھا ھێزی پێشمەرگەی تایبەتی خۆی دامەزراند ھەرچەندە بەر لە دامەزراندنی سازمانی خەبات لەژێر ناوی ھێزی پێشمەرگەی دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین شەڕیان لە دژی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرد بەڵام دوای دامەزراندی سازمان لەژێر ئەم ناوە خەبات و تێکۆشانیان دژی کۆماری ئیسلامی درێژە پێدا ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەشێک لە فەرماندە و کەسایەتییەکانی دەفتەری مامۆستا لە دامەزراندنی سازمانی خەبات ڕۆلیان ھەبوو. بەھۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ھێرشی بەرفرازانی بۆسەر کوردستانی ڕۆژھەڵات دەستپێکرد سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کەوتەوە دەست سازمانی خەبات ناچار بوو بنکە و بارەگاکانی خۆیان لە کوردستان بکشێنەوە بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان. ئەمەش وای کرد چاڵاکی و خەباتی ئەم ڕێکخراوە زیاتر کەمتربێتەوە. لە ساڵی ١٩٨٧ سازمانی خەبات بەھۆی کێشە و ململانێی ناوخۆی بەشێک لەئەندامانی سەرکردایەتی ئەم سازمانە بە ڕابەرایەتی مامۆستا مەلا خدر عەباسی جیادەبنەوە و پاشان ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان دادەمەزرێنن ئەمەش زیاتر بووە ھۆی بێ ھێز بوونی. لە ساڵی ١٩٨٤ بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی کار و چاڵاکی و ئامانجەکانیان ڕۆژنامەی تێکۆشانیان دەرکرد و لە ساڵی ١٩٨٥ ڕادوێی دەنگی خەباتیان دامەزراند کە تا ساڵانێکی زۆر بەردەوام بوو لە پەخشکردن. لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەم سازمانەدا ھاتووە کە سازمانی خەبات تێدەکۆشێت بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتی و پەرلەمانی لە کوردستان ھەروەھا مافی دیاریکردنی چارەنووسی بۆ کوردستان پێ پەسەندە و ھەوڵ بۆ بەدەست ھێنانی مافی خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران دەدات. درووشمی ڕووخانی ڕژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانی سازمانی خەبات.
خوێندنەوەی زیاتر...



شوبات[دەستکاری]

لەسێدارەدانی فیرعەون.jpg

لەسێدارەدانی فیرعەون (بە فارسی: اعدام فرعون‎، بە «تیرۆرکردنی فیرعەون»یش ناسراوە، کە لە بوارەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە کە ھاوشانی «تِرُور فرعون»ی فارسییە) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە، کە لە بەرھەمھێنانی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامیی ئێرانییە.

فیلمەکە باسی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی میسر ئەنوەر سادات دەکات، و تێیدا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سادات دەگرێت و پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنەکە دەکات، کە بەھۆیەوە لەلایەن بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە میسری و سینەمایییەکان و ئەکتەرە میسرییەکانەوە ڕەخنەی بڵاوی لێ گیرا. ماوەی فیلمەکە شەست و دوو خولەکە و بە زمانی عەرەبییە لەگەڵ ھەبوونی ژێرنووسی فارسی.

لێکۆڵینەوە لەسەر فیلمەکە لە ئێران ئەنجامدرا، و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ھات و دەرکەوت کە ھەر لە سەرتاوە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، بەڵکو لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەرھەمھێنرا و دەرچووی کەناڵی جەزیرە وەرگیراوە. فیلمەکەی جەزیرە بەشێک لە زنجیرەفیلمێکی بەڵگەنامەییی بەرنامەیەک بە ناوی «تاوانی سیاسی» بوو. کەناڵی جەزیرە لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی فیلمەکە کردەوە، و فیلمەکەیان بە «تاوانی ڕاگەیاندنی و دزی و شێواندن» بۆ ئەو بەرنامەی کە دروستکرابوو ڕاگەیاند.
خوێندنەوەی زیاتر...



ئازار[دەستکاری]

Diana, Princess of Wales 1997 (2).jpg

دایانای شازادەی وێڵز (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٦١ – مردووی ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک بوو لە خۆشەویسترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس، بوو و دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش.

ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە.

لەو ماوەی شازادە خاتوون بوو دایانا کارەکانی شاژنە ئیلیزابێسی ڕادەپەڕاند و و نوێنەرایەتی شاژنی دەکرد لە تەواوی ئەو ناوچانەی شاژن ئیلیزابێس شاژنیان بوو. دایانا وەک کەسایەتییەکی یارمەتی دۆست دەبینرا. سەرەتا دایانا یارمەتی منداڵان و گەنجانی دەدا بەڵام دواتر ناسرا بۆ ئەو یارمەتییەی بەخشی بە نەخۆشانی ئایدز و سڕینەوەی مین لە ناوچەکانی ئەفریقا. دایانا ھەروەھا ھۆشیاری زیاد کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قووربانیانی ئایدز و نەخۆشانی دەروونی. دایانا، کە زیاتر لە ھەرکەسێکی دیکە لە مێژوودا وێنەی گیردراوە، بە کەسێک دادەنرێت کە لە وێنەکانی سەرنحڕاکێشە و بە کەسایەتییەکی ناسراوی مۆدە دادەنرا لە ساڵانی ١٩٨٠کان و ١٩٩٠کان. سەرنجی میدیا و شیوەنی خەڵکی بەریتانیا باوەڕپێنەکراو بوو لە دوای مردنی دایانا لە پێکدادانێکی ئۆتۆمبیل لە ساڵی ١٩٩٧. ئەوەی دایانا لە ماوەیەکی کەمدا کردی کاریگەری گەورەی لەسەر خێزانی شاھانەیی و تەواوی خەڵکی بەریتانیا ھەبوو بۆ ھەمیشە.
خوێندنەوەی زیاتر...


نیسان[دەستکاری]

Rub al Khali 002.JPG

بیابان ناوچەیەکی وشکی سەختی سرووشتیی ھەسارەیییە، کە بەزۆری زەویی تەخت و لێژن. ژینگەیەکی سەختە و دژایەتیی ژیانی ڕوەک و ئاژەڵان دەکات. خاکەکەی بەزۆری مردووە و خۆراکی کانزایی تێدا نییە یان زۆر کەمە. نزیکەی یەک لەسەر سێی گۆی زەوی بیابانە. ھەردوو جەمسەرەکانی باکوور و باشووری گۆی زەوی بە «بیابانە ساردەکان» دادەنرێن. بیابانەکان دیاری دەکرێن بەگوێرەی تێکڕای ڕێژەی باران بارینی ساڵانەیان لەگەڵ بەرزیی پلەی گەرمی و ھەڵکەوتەی جوگرافییان.

بیابانەکان بە پڕۆسەکانی ئاووھەوا دروست دەکرێن وەک جیاوازیی زۆری پلەی گەرمی لەنێوان ڕۆژ و شەودا، ئەم جیاوازییە گەرمییە کار دەکاتە سەر پێکھاتە بەردینییەکانی خاک و ھەڵیاندەوەرێنێت. ھەرچەندە باران بارین بە دەگمەن لە بیابانەکاندا ڕوودەدات، بەڵام جاروبار باران دەبارێت، کە دەبێتە ھۆی لافاوی وێرانکەر، ئەمەش بەھۆی مردوویی خاکەکەی کە توانای ھەڵگرتنی ئاوی نییە، و باران بارین لەسەر بەردە گەرمەکان دەبێتە ھۆی لەت بوون. لە ئەنجامدا پارچەکان و کەلاوەکان لەسەر زەویی بیابان زیاتر بە با دەڕووشێن. ئەمەش تەنی لمی و ورد دروست دەکات و دواتر بایەکان ھەڵیان دەگرێت و بڵاویان دەکاتەوە. کاتێک ئەم لمانە (کە بەھۆی باوە دەجوڵێن) بەر تەن و بەردی دیکە دەکەون، ئەوانیش دەڕوشێنن و ھەڵیان دەتراشن. با ڕێڕەوی تەنە لمییەکان دیاری دەکات و لەتوانایاندا ھەیە ڕوەک و دەوەنەکان لە ڕەگەوە ڕابکێشن و دووریان بخاتەوە لەو چالاکییانەی کە دەبنە ھۆی مانەوەی زیندوویی خاک. بیابانەکان زەوی تەخت و دەشتایی ڕەقن کە ھەموو ماددە کانزایییەکانیان لێ دەرھاتووە و بەشە باشەکانی خاکیان لێ ھەڵکراوە و ڕوەکەی لە مۆزایکی بەردی لووس پێکھاتووە. ئەو ناوچانە بە شۆستەی بیابانەکان ناسراون، ھەندێک لە سیماکانی بیابانیش بریتین لە بەردی بەبەردبوو، بەردی ژێرزەوی و گڵی بێژینگ کراو و لە ئاو ھەڵکێشراو. کاتێک دەریاچە کاتییەکان دروست دەبن و دواتر بەھۆی بەھەڵمبوون وشک دەبن، کاریگەری دەخەنە سەر خاک و دەبنە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی بیابانەکان، ئەمەش بەھۆی جێھێشتنی خوێیەکانی ئاو و ھەڵوەشاندنەوەی بەندی ماددە کانزایییە بە نرخەکانی خاک.
خوێندنەوەی زیاتر...


ئایار[دەستکاری]

Frida Kahlo, by Guillermo Kahlo.jpg

ماگدالینا کارمین فریدا کالۆ کالیدرۆن (بە ئیسپانی: Magdalena Carmen Frida Kahlo y Calderón) (٦ی تەممووزی ١٩٠٧ – ١٣ی تەممووزی ١٩٥٤) وێنەکێشێکی مەکسیکی بوو کە بەھۆی وێنە پۆرترەیتەکانییەوە ناوبانگی دەرکرد، بەتایبەت بەھۆی خۆپۆرترەیتەکانییەوە. سروشت و کەلەپووری مەکسیک بوو بە سەرچاوەی ئیلھامبەخش بۆ کارەکانی فریدا. بە کەڵکوەرگرتن لە کولتووری عەوامی مەکسیک، فریدا ھونەری ناییڤی بەکار ھێنا بۆ ورووژاندنی پرسەکانی ناسنامە، سەردەمی دوای کۆلۆنیالیزم، جێندەر، چینایەتی و ڕەگەز لەناو کۆمەڵگای مەکسیکی. وێنەکانی فریدا پەیوەندیی پتەویان ھەبوو لەگەڵ ژیانی ئەو لەگەڵ تێکھەڵکێشکردنیان لەگەڵ توخمی ڕیالیزم و خەیاڵ. کالۆ وەک کەسێکی سوریالیست و ڕیالیزمی سیحری دادەنرێت. ئەو بەوەش ناسراوە کە لە وێنەکانیدا ڕەنگدانەوەی ئازاری بەردەوامی خۆی پیشان دەدات.

کالۆ لە باوکێکی ئەڵمانی و دایکێکی میستزیۆیی لە دایک بوو. زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە لا کاسا ئەزول لە کۆیۆئاکان بەسەر برد. ئێستا ئەم شوێنە بووەتە مۆزەخانەی فریدا کالۆ و بۆ ھەمووان کراوەیە. وێڕای ئەوەی بە دەردی ئیفلیجیی مناڵان دەیناڵاند، بەڵام ھیوای بەوە بوو کە بچێتە بەشی پزیشکی، بەڵام کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو، تووشی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ھات، کاتێک لەناو پاسێک بوو. ئەم ڕووداوە وای کرد تەواوی ژیانی لەناو ئازاردا بناڵێنێت و تووشی کێشەی تەندروستی ببێت. دوای ڕووداوەکە، کاتێک تەندروستیی بەرەو گەڕانەوە دەچوو ئەوا خولیای مناڵیی بۆ بوون بە ھونەرمەند گەڕایەوە لای کالۆ.

لە ساڵی ١٩٢٧، فریدا دەچێتە ناو بواری سیاسەت و دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی، لەم ڕێگایەوە ھونەرمەند و وێنەکێش دیێگۆ ڕیڤێرای ناسی. دواتر بەیەکەوە لە ساڵی ١٩٢٩ ھاوسەرگیرییان کرد. لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و ئەمریکایان کرد. لەو کاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە. تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کولتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، ھەروەھا ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیروباوەڕەکانی سەردەمی پێش کۆلۆمبی و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو وایان لە وێنەکێشی سووریالیستی ئاندرێ بریتۆن کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێریی جولیەن لێڤی لە نیویۆرک. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە پاریس کردەوە. ھەرچەندە کە پێشانگاکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، مۆزەخانەی لووڤر تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. زە فرەیم، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی لووڤر دابنرێت. لە ساڵانی چلەکاندا، کالۆ ھەم لە پێشانگا ھونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، ھەروەھا لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای ھونەر کاری کرد. کالۆ یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە کۆمەڵەی سێمیاریۆ دی کولتوورا مێکسیکانا. لە ساڵی ١٩٥٣، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسیی کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش بەماوەیەکی کورت بوو بەر لە مردنی لە ساڵی ١٩٥٤، واتە لە تەمەنی ٤٧ ساڵی.
خوێندنەوەی زیاتر...


حوزەیران[دەستکاری]

Campaign road sign against female genital mutilation (cropped) 2.jpg

خەتەنەکردنی کچان یان سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی کچان (بە ئینگلیزی: Female genital mutilation یان بە کورتی FGM) یاخود لابردنی بەشێکی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی مێینەکان کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەم شێوازە پێناسەی کردوە «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بەبێ ھۆکاری پزیشکی» بریتییە لە خەتەنە. خەتەنەکردنی کچان وەک نەریتی کلتووری یان ئایینی لە زیاتر لە ٢٧ وڵاتی ئەفریقادا ئەنجام دەدرێت دوای ئەفریقا بە ژمارەیەکی تۆزێک کەمتر لە ئاسیا و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت. یونیسێف ژمارەی مێینە خەتەنەکراوەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ژن مەزەندە کردووە کە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا دەژین، لەگەڵ چەند ھەرێم و کۆمەڵگەی دیکەی جیھاندا.

شێوازی جێبەجێکردنی بەپێی شوێن و نەریتەکان جیاوازی ھەیە، بەڵام لە ھەندێک شوێن بەبێ ھیچ ڕەچاوکردنێکی تەندروستی ئەنجام دەدرێت کە ڕەنگە مووسێک یان چەقۆیەک بەکاربھێنن بەبێ ئەوەی ئەستێوربکرێن یان پاقژکردنەوەی ئەو ئامرازانەی لەم پرۆسەیەدا بەکاردەھێنرێ بەکاربھێنرێت. ئەو تەمەنەی کە ئەم نەشتەرگەرییە بچووکەی بۆ ئەنجام دەدریت، لە ماوی نێوان یەک ھەفتە لە لەدایکبوون بۆ تەمەنی گاگۆڵکەکردن بەپێی ڕاپۆرتی یونیسێف، زۆرینەی ئەو مێینانەی کە بە پرۆسەی خەتەنەکردن دادەڕۆن، لەژێر تەمەنی پێنج ساڵیدان. ئەم پرۆسەیە بریتییە لە لابردنی بەرگی دەرەوی باڵەکانی ئەندامی مێینە و کردنەوەونزیک خستنەوەی پەردەی کچێنی و منداڵدانی کەسەکە کە ڕاستەوخۆ دوای برینی قیتکەکانی سەرەوە و خوارەوەی کۆئەندامی زاوازێ شوێنی بڕینەکان داغ دەکرێن، تەنیا کردنەوەیەکی بچووک بەجێ دەھێڵن بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی میز و خوێنی سەرەمانگان بدات، ھەروەھا کردنەوەی زێ بۆ ڕێگەدان بۆ جووت بوون و ئاسانی دووگیان بوون لە خەتەنەکردنەوەی دووەم (کاتی ھاوسەرگیری). لە ساڵی ٢٠١٠ دا، سندوقی دانیشتووانی سەر بە یوئێن مەزەندەی کرد کە ٢٠ ٪ ی مێینە خەتەنەکراوەکان بە تەواوی بەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێیان لابراوە و ھیچ ھەستێکی جووت بوونیان تێدا نەماوە، بە شێوازێک خەتەنە کراون کە بە «خەتەنەکردنی فیرعەونی» یان «تبتی» ناسراوە، کە بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا باوە.

ئەم نەریتانە ئێستا لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیھاندا وەک یەکێک لە شێوەکانی جیاکاری سێکسی، یان وەک ھەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی سێکسی ژنان سەیر دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کۆمەڵگا یان گرووپانەی کە خەتەنەیان تێدا باوە وەک نیشانەی پاکی و دوورکەوتنەوە لە بەدکاری و باوەرداری دەبینن. ژنانی گەورە و دایکان زۆر جار شانازی بە کچەکانیان دەکەن کە خەتەنە کراون و بە شەرەفی دەزانن و کچێک کە خەتەنە نەکرابێت وەک نەنگی و شەرم سەیری دەکەن. کاریگەرییە تەندروستییەکانی خەتەنەکردنی مێینە بەپێی سروشتی نەشتەرگەرییەکە جیاوازییان ھەیە، خەتەنەکراو لەوانەیە تووشی ھەوکردنی بەردەوام یان زەحمەتی میزکردن و لێشاوی خوێنبەربوون بێت لەکاتی دووگیان بووندا، ھەورەھا لەوانەیە توشی ھەوکردنی منداڵدان و گرانی ھەڵگرتنی کۆرپەلە بێت، بە گشتی ئەم پڕۆسەیە جگە لە زیانی تەندروستی ھیچ سودێکی نییە.
خوێندنەوەی زیاتر...


تەممووز[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠٢١/تەممووز

ئاب[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠٢١/ئاب

ئەیلوول[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠٢١/ئەیلوول

تشرینی یەکەم[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠٢١/تشرینی یەکەم

تشرینی دووەم[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠٢١/تشرینی دووەم

کانوونی یەکەم[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠٢١/کانوونی یەکەم