دی ڤی دی
دی ڤی دی (بە ئینگلیزی: DVD) دی ڤی دی کورتکراوەتەوە بۆ (دیجیتاڵی هەموو ئامێرێکی دیسک یان دیجیتاڵ ڤیدیۆ دیسک) کە "فۆرماتی دیجیتاڵی دیسکی تیشک" دایهێنا، لە ساڵی ١٩٩٥ گەشەی کرد، لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٦ بڵاوکرایەوە. بەمامناوەندی دەتوانێت، هەموو جۆرە داتایەکی دیجیتاڵی خەزن بکات، وە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ سۆفتوێر و فایلەکانی تری کۆمپیوتەر و هەروەها بەرنامەی ڤیدیۆیی چاودێری کراو بەکاردەهێنرێت. دی ڤیدیەکان توانای خەزنکردنی زیاتر پێشکەش دەکەن، وەک لە دیسکی پەستێنراو، لەکاتێکدا هەردووکیان هەمان دوریان هەیە.
وشەڕەتناسی[دەستکاری]
بۆچوونی فەرهەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد لە ساڵی ١٩٩٥ دەڵێن، بەرهەمهێنەرانی ڕکابەری بەرهەمەکە سەرەتا بە دیسکی ڤیدیۆی دیجیتاڵی ناونرا، لەسەر ئەوە رێککەوتوون، بۆ ئەوەی جەخت لەسەر نەرمی فۆرماتەکە بۆ کاربەرنامە فرەمیدیاکان بکرێتەوە، دی ڤی دی کورتکراوەیەکی پەسەند کراوە، بۆ سڕینەوەی دیسکی هەمەرەنگی دیجیتاڵی. OED هەروەها باس لەوە دەکات، کە لە ساڵی ١٩٩٥، کۆمپانیاکان گوتیان: ناوی فەرمی فۆرماتەکە بە سادەیی دەبێتە DVD، تۆشیبا ناوی دیسکی ڤیدیۆی دیجیتاڵی بەکار دەبڕی، بەڵام ئەو دیسکە بۆ «دیسکی فرەتوانای دیجیتاڵی» گۆڕدرا، پاش ئەوەی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر گلەییان کرد، کە کاربەرنامەکانیانی جێهێشتوە.
مێژوو[دەستکاری]
چەندین فۆرمات پێش کەوتن، بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ لەسەر دیسکە بینراوەکان پێش DVD. تەکنەلۆژیای تۆمارکردنی دەستی یووکی داهێنرا، لەلایەن دەیڤد پاول گریگ و جەیمس ڕەسێل لە ساڵی ١٩٦٣، وە یەکەم داهێنان لە ساڵی ١٩٦٨ بوو. فۆرماتی داتای «دیسکی ئۆکتۆنییە بەکاربەر» کە بە لێزەردیسک ناسراوە، لە ئەمریکا پەرەی سەند، وە سەرەتا لە مانگی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە شاری ئەتلانتای جۆرجیا هاتە بازاڕەوە. دیسکی زۆر گەورەتری بەکارهێناوە، لە چەشنەکانی دواتر.
تایبەتمەندیەکان[دەستکاری]
تایبەتمەندیەکانی DVD دروست کراوە، وە لەلایەن دی ڤی دی فۆروم نوێکراوەتەوە، وەک ئەوەی پێی دەگوترێت دی ڤی دی کتێب (بۆ یو دی ڤی دی-ROM کتێب، دی ڤی دی- دەنگی کتێب، دی ڤی دی- ڤیدیۆ کتێب، دی ڤی دی- RW کتێب، دی ڤی دی- RW کتێب، (تۆمارکردنی دەنگ) کتێب، دی ڤی دی ڤی (تۆمارکردنی ڤیدیۆ) وە هتد.[١][٢][٣] دیسکەکانی DVD لە دوو دیسک دروست کراون، بەشێوەیەکی ئاسایی یەکێکیان بەتاڵە، وە ئەوەی تر داتای تێدایە. هەر دیسکێک ٠,٦ ملم ئەستوورە، وە پێکەوە چەسپاوە، بۆ پێکهێنانی دیسکێکی DVD. پرۆسەی چەسپین دەبێت بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی دیسکەکە تا ئەو کاتەی دەکرێت تەخت بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە هەردوو دووبەرەکی و "لارکردنەوەی دیسک" کە ئەمەش لە کاتێکدا دیسک تەواو تەخت نییە، رێگری دەکات لە خوێندنەوەی.[٤][٥] هەندێک تایبەتمەندی بۆ تایبەتمەندیمیکانی میکانیکی و فیزیکی و تەسەووری دیسکە دی ڤی دییە بینراوەکان دەتوانرێت دابەزێنرێت، وەک ستانداردی بەردەست بە ئازادی لە وێبسایتی ISO.[٦][٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "DVD FLLC - DVD Format Book". Dvdfllc.co.jp. Archived from the original on April 25, 2010. Retrieved 28 October 2017.
- ^ "DVD FLLC - DVD Format Book". Dvdfllc.co.jp. Archived from the original on February 2, 2010. Retrieved 28 October 2017.
- ^ "BOOKS OVERVIEW". Mpeg.org. Archived from the original on May 1, 2010. Retrieved 28 October 2017. ١ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Archived copy". Archived from the original on December 20, 2019. Retrieved April 21, 2020.
{{cite web}}
: CS1 maint: archived copy as title (link) - ^ "Archived copy". Archived from the original on January 15, 2020. Retrieved April 21, 2020.
{{cite web}}
: CS1 maint: archived copy as title (link) - ^ ISO ISO Freely Available Standards October 26, 2018 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Retrieved on 2009-07-24
- ^ "Standard ECMA-267". Ecma-international.org. Archived from the original on May 22, 2013. Retrieved 28 October 2017.