جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ فەڕەنسا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٠ـی حوزەیران - ١٢ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان فەڕەنسا (جاری یەکەم)
پلەی دووەم بەڕازیل
پلەی سێیەم کرواتیا
پلەی چوارەم ھۆلەند
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)کرواتیا دافور سۆکەر ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەربەڕازیل ڕۆناڵدۆ
١٩٩٤

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ پاڵەوانیەتی ژمارە شازدەیەم بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لەوڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٠ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٢ی تەممووزی ١٩٩٨ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، بۆ جاری دووەم بوو فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی فیفا بکات (جاری یەکەم ساڵی ١٩٣٨ بوو)، وە جارێ نۆیەم بوو لە ئەورووپا بەڕێوەبچێت. جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ یەکەمین جامی جیھانی بوو لە ژێر سەرۆکایەتی سێپ پلاتەر سەرۆکی پێشووتری فیفا بەڕێوەبچێت.

تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بە ئەنجامی ٣–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕزیل، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤یاری ١٧١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری کڕواتی دافور سۆکەر بوو بە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وە ھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە. ژمارەی جەماوەر (٢٫٧٨٥٫١٠٠) کەس بوو.

دیاری کردنی خانەخوێ[دەستکاری]

وڵاتی فەڕەنسا مافی میوانداری کردنی جامی جیھانی پێ بەخشرا دوای ئەوەی لە شاری زیوریخی سوسیسرا دەنگدان کرا. فەڕەنسا توانی ١٢ دەنگ بە دەست بھێنیت لە بەرامبەردا مەغریب توانی ٧ دەنگ بە دەست بھێنێت. سوسیراش بەزووی کشایەوە بەھۆی ئەوەی ھەموو مەرجەکانی تێدا نەبوو.

بەو شێوەیە فەڕەنسا بوو بە سێیەمین وڵات دوای مەکسیک و ئیتاڵیا کە دووجار میوانداری مۆندیال بکات.

ئەنجامی دەنگدان
وڵاتەکان ئەنجام
 فەڕەنسا ١٢
 مەغریب ٧

بەشداربووان[دەستکاری]

 مەغریب

 کامیروون

 نێجیریا

 ئەفریقای باشوور

 توونس

 کۆریای باشوور

 عەرەبستانی سعوودی

 ئێران

 بەڕازیل

 ئەرژەنتین

 چیلی

 پاراگوای

 کۆلۆمبیا

 مەکسیک

 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 جامایکا

 نەرویژ

 سکۆتلاند

 ئیتاڵیا

 نەمسا

 فەڕەنسا

 دانمارک

 ئیسپانیا

 بولگاریا

 ھۆلەند

 بەلجیکا

 ئەڵمانیا

 Socialist Federal Republic of Yugoslavia

 ڕۆمانیا

 ئینگلتەرا

 کرواتیا

پلەکانی پاڵەوانیتییەکە[دەستکاری]

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ١٩٩٨
 فەڕەنسا یەکەم (پاڵەوان)
 بەڕازیل دووەم
 کرواتیا سێیەم
 ھۆلەند چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٨[دەستکاری]

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٨
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ دافور سۆکەر  کرواتیا ٦
٢ کریستیان ڤێیری  ئیتاڵیا ٥
٣ گابرێڵ باتیستوتا  ئەرژەنتین ٥
٤ ڕۆناڵدۆ دا لیما  بەڕازیل ٤
٥ مارسیلۆ سالاس  چیلی ٤

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکانی جامی جیھانیی ٢٠٠٦
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین لاو یاری خاوێن
کرواتیا دافور سۆکەر بەڕازیل ڕۆناڵدۆ دا لیما فەڕەنسا فابیان بارتێز ئینگلتەرا مایکڵ ئۆوین ئینگلتەرا ئینگلتەرا

 فەڕەنسا

تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٨[دەستکاری]

تریکەلەر ناوی تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٨ بوو، کە کۆمپانیای ئەدیداس درووستی کردبوو. ھاوکات یەکەمین تۆپی دوو ڕەنگ بوو لە جامی جیھانی بەکار بھینرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

وێبگەی فیفا