لەسێدارەدانی فیرعەون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لەسێدارەدانی فیرعەون
(بە فارسی:
اعدام فرعون)
دەرھێنانموحسین یەزیدی[١]
بەرھەمھێنانلیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەھەمان لیژنەی سەرەوە
ڕێکەوتی دەرچوونھاوینی ٢٠٠٨
ماوەی فیلم٦۲ خولەک
وڵات ئێران
زمانبە عەرەبی، لەگەڵ ژێرنووسی فارسی
بەشی دواتر۳٤ فیشەک بۆ فیرعەون

لەسێدارەدانی فیرعەون (بە فارسی: اعدام فرعون، یان ھەرەوەھا بە "تیرۆرکردنی فیرعەون" لە بووارەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە کە ھاوشانی "تِرُور فرعون" فارسییە) بریتییە لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی و لە بەھەمھێنانی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی ئێرانییە.

فیلەکە باسی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی میسر ئەنوەر سادات دەکات، و تێیدا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سادات دەگرێت و پاڵپشتی ئۆپرسیۆنی تیرۆرکردنەکە دەکات. کە بەھۆیەوە لە لایەن بوورەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە میسرییەکان و سینەماییەکان و ئەکتەرە میسرییەکانەوە ڕەخنەی بڵاوی لێ گیرا.[٢][٣] فیلمەکە ماوەکەی شەست و دوو خولەکە، و ھەروەھا بە زمانی عەرەبییە لەگەڵ ھەبوونی ژێرنووسی فارسی.[٤]

لێکۆڵینەوە لەسەر فیلمەکە لە ئێران ئەنجامدرا، و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ھات و دەرکەوت کە ھەر لە سەرتاوە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، بەڵکو لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەرھەمھێنرا و دەرچووی کەناڵی جەزیرە وەرگیراوە. فیلمەکەی جەزیرە بەشێک بوو لە زنجیرە فیلمێکی بەڵگەنامەییی بەرنامەیەک بە ناوی "تاوانی سیاسی"، کەناڵی جەزیرە لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی فیلمەکە کردەوە، و فیلمەکەیان بە "تاوانی ڕاگەیاندنی و دزی و شێواندن" بۆ ئەو بەرنامەی کە دروستیان کردبوو ڕاگەیاند.[٥]

باسکردنی فیلمەکە[دەستکاری]

دیمەنێکی شاشەی سەرەتایی فیلمەکە کە هەڵگری نووسینێکی فارسییە، وەرگێڕانەکەی: "پێشکەشە بە ڕۆحی شەهید کاپیتان خالید ئیسلامبوڵی و ھاوڕێ شەھیدەکانی".

گرێنتییەکان[دەستکاری]

سەرۆک ئەنوەر سادات و مێناچیم بێجن لە کاتی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکی جیمی کارتەردا تەوقە دەکەن.
شۆستەی ٦ی تشرینی یەکەم کە سەرۆکی پێشووی میسر، ئەنوەر ساداتی لێ کوژرا.

فیلمەکە لەسەر کۆمەڵێک گرتەی ئەرشیفی وەرگیراوە، کە لە نێوانیاندا وێنەیەکی کرداری سەرەکی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی ساداتی لە کاتی نمایشە سەربازییەکانی تێدایە، ھەروەھا لەگەڵیادا واژووکردنی ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان سەرۆکی میسر ئەنوەر سادات و سەرۆکی ئیسرائیل مێناچیم بێجن بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکی جیمی کارتەر تێدایە. و ھەروەھا کەمێک لە وتارەکانیشی تێدایە. فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی لەخۆ گرتبوو کە بە تایبەتی بۆ فیلمەکە بەھەمھێنرابوو وە لە نێوانیاندا چەوپێکەوتنی ئەرشیفی لەگەڵ شارەزایانی سیاسیی و ئاسایشیی تێدابوو. دوو بیرۆکەی سەرەکی فیلمەکە کە بووە ھۆی وروژاندنی ھەندێک لە بووارەکانی میسر، یەکەمیان بریتیبوو لەوەی فیلمەکە سەرۆکە میسرییەکە بە ناپاکی تۆمەتبار دەکات ئەمەش بەھۆی واژووکردنی ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد، کە لە فیلمەکەدا ھاتبوو کە ھۆکاری تیرۆرکردنی سادات بریتییە لە "واژووکردنی سەرۆکە ناپاکەکە لەسەر ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤدی ھیچ"،[٢] و دووەمیان بریتییە لە شکۆ نیشاندان بۆ بکوژەکانی خالید ئیسلامبوڵی و عەتا تایڵ و عەبدولحەمید عەبدولسلام و بە شەھید داننانیان.[١] ھەروەھا فیلمەکە لە لێواری ڤیستیڤاڵی لیژنەی جیھانی بۆ ڕێزلێنان لە شەھیدانی ھەڵسانەوە لە ئێران نمایشکرا.[٦] ھەروەھا فیلمەکە بەم ناوەوە بەھۆی دەستەواژەیەک کە ئیسلامبوڵی کاتێک بەرەو کوشتنی سادات بەڕێکەوت وتی، کە بریتیبوو لە "مردن بۆ فیرعەون" ناونراوە.[٧]

ئەو کەسایەتییانەی فیلمەکە گەواھیپێداوان[دەستکاری]

فروز ریجائی فر سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێزلێنانی شەھیدانی شۆڕشی ئێران وتی: ڕێکخراوەکە زۆرێک فیلمی پەیوەندیدار بەو پاڵەوانانەی کە ھەڵساون بە ئۆپراسیۆنی شەھیدانە لە فەڵەستین بەرھەمھێناوە، کە ئاماژەبوو بۆ فیلمەکە کە لە چەندین بەڵگەنامە لە کەناڵی ئاسمانی جەزیرە و چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی وەرگیراوە".[٩]

کەناڵی جەزیرە[دەستکاری]

دواتر لە ئێران لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی فیلمەکە ئەنجامدرا، و بەرپرسی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئاگەداری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە وتی کە خودی فیلمەکە لە سەرەتاوە لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی کەناڵی ئاسمانی جەزیرە وەرگیراوە. لەمەشەوە جەزیرە دەستی بە لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی گرتەی بەرنامە بەڵگەنامەییە دزەپێکراوەکانی بۆ کۆمەڵەی ئێران کرد. مەبەست لە بەرنامەکە بەرنامەی "تاوانی سیاسییە" و ماوەکەی دوو کاتژمێرە و بیروڕای شیکەرەوە و گەواھیدەرەکانی سەدەی ڕووداوی تیرۆرکردنەکە لەخۆدەگرێت. جەزیرە ئەوەی کۆمەڵەی ئێرانی ئەنجامیدا بە "تاوانی ڕاگەیاندنی" و پێشێلکارییەکی گەورەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکەیی داینا.[١٠] دەرھێنەری بەرنامەی "تاوانی سیاسی" تامیر موحسین وتی ئەو کاتەی سەیری "لەسێدارەدانی فیرعەون"م کرد ڕوونبووەوە کە زۆربەی گرتەکانی لە بەرنامەکەی ئەوەوە براوە، بەڵام بە گرێنتی لەو فیلمەی کە ئەو پێشکەشی کردووە دەرنەکەوتووە، ھەروەھا ئاماژەی کرد کە فیلمەکە گرتەی نوێی تێدایە کە لە بەرنامەکەی ئەودا نەبوو، وە ھەروەھا زۆرێک لە گرتەکانی بەرنامەکەی ئەو سڕدراوەتەوە. ئەو گرتانەش پەیشیمانی ئەو کۆمەڵەی ئیسلامییەی کە ھەڵساوە بە تیرۆرکردنەکە دەردەخات.[١١]

بەھۆی ئەم لێدوانانەوە، کەناڵی جەزیرە لە ٦ی ئابی ٢٠٠٨ ئاگەدارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتبوو کە فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون" ھیچ پەیوەندییەکی بە کەناڵەکەوە نییە. ھەروەھا جەزیرە وتی "لەسێدارەدانی فیرعەون" بریتییە لە لادان و تێکدانی بەرنامەی تیرۆرکردنی سادات کە کەناڵەکە بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو پەخش کردووە، ھەروەھا سەرسامی بینەری بۆ لێکدانەوە دەقاودەقەکانی بەدەستھێنا، و بە پێی لێدوانکەی کەناڵەکە ھیچ بەرھەڵستییەکی دروست نەکرد، ھەروەھا کەناڵەکە ئەوەشی باس کرد کە فیلمەکە بۆ نیوە کورتکراوەتەوە و پاشان دروستکراوەتەوە، ھەروەھا ڕیکلامی سیاسی تێدا دەرکەوتووە کە پێشتر لە فیلمی "تیرۆرکردنی سادات"دا کە بەرھەمیان ھێنابوو نەبوو.[١٢]

ھەروەھا دەرھێنەر تامیر موحسین لەسەر ئەو فیلمە بەڵگەنامەییەی دەریھێناوە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۰٦ لەسەر جەزیرە لە ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی ساداتدا پەخشکرا قسەی کرد. و دەڵێت ھیچ دیمەن یان گرتەیەک لە فیلمەکە نەسڕدراوەتەوە، و بە تەواوەتی بە دوو بەش پەخشکراوە، و ئەو نەیدەزانی کە فیلمەکەی لە "لەسێداەدانی فیرعەون"دا بەکارھاتووە تەنھا ئەو کاتە نەبێت کە "ھاوڕێکانم لەسەر ماڵپەڕی یووتیووب سەیریان کرد و پێیان وتم ئەم فیلمە لە فیلمێکی منەوە وەرگیراە، بە پێی قسەیان.[١٣]

وەڵامدانەوەی میسر[دەستکاری]

وەڵامدانەوەی فەریمی میسر[دەستکاری]

لە لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی میسردا ئەوە ھات کە یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەیی بووارەکانی ئاسا دیبلۆماس "تامر خەلیل" چاوی بە سەرۆکی نووسینگەی ئاگەداری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە کەوت، ھەروەھا بۆ دیبلۆماسییە ئێرانییەکەی دووپات کردۆتەوە کە "ئەم فیلمە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە خراپە، و ئەم جۆرە شتانە ڕاست نییە و بە ھیچ شێوەیەک ئاماژە نادات کە ئێران لە ھەستییارییەکان میسر تێدەگات، کە دواتر فیلمەکە کاریگەری لەسەر پێشخستنی ئەرێنییانەیی پەیوەندییە میسرییە - ئێرانییەکان ھەیە".[١٤][١٥][١٦][١٧][١٨]

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی میسر ئەحمەد ئەبول غەیت وتی: "ئێمە بە ھەموو شێوەزارێک لۆمەی ئەم فیلمە دەکەن" ھەروەھا وتی: "دەربارەی فیلمەکە، بەڕاستی شتێکی خەمبارە کۆمەڵگای ئیسلامی ڕێگە بە ھێرشکردنە سەر ئەم سەرۆکە نیشتیمانپەروەرە گەورە میسرییە دەدات".[١٨][١٩]

لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسردا لە ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٨، ئەوە دووپات کرایەوە کە "بەرھەمھێنانی فیلمەکە بۆ میسر و سەرۆکەکانی خراپ ڕەفتارکردنە و بە ھەڵسوکەوتێکی نا بەرپرسانەیە و دژایەتی سادەترین تێگەیشتنی دیبلۆماسی و دراوسێیی و عورفی نێودەوڵەتی دەکات".[٢٠] ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەنی شوری میسری سەفوەت ئەلشەریف لە لێدوانێکیدا وتی: "وەستاندنی پەخشی فیلمەکە دەکرێت باشی خواستی ئێرانی بسەلمێنێ لە ھەوڵدانی بۆ گێڕانەوەی پەیوەندییە سروشتییەکان لەگەڵ میسر".[٢١]

لە دانیشتنێکی تری ئەنجومەنی نوێنەرانی میسردا ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٨، ئەنجومەنەکە بانگێشەی بۆ ڕاگرتنی پەخشی فیلمەکە لە ھەموو بووارەکانی ڕاگەیاندنە فەرمی و نافەرمییەکاندا کرد بەو پێیەی ژیاننامەی ئەنوەر سادات دەشێوێنێت، ھەروەھا لە لێدوانەکەی ئەجومەنەکەدا ھات: "قسەکانی ئێران، کە فیلمەکە ھەڵوێستی فەرمی نانوێنێت ناکرێت بە ئاسانی قوبووڵ بکرێت لەبەر ئەوەی ھەموو کات تێکەڵ کردنێک لە نێوان ھەڵوێستە فەرمی و نافەرمییەکاندا لە تاران ھەیە و ئێران شتێکی نییە کە بتوانێت لە بوواری ئازادی ڕا دەربڕیندا شانازی پێوە بکات".[١٥]

یەکێتی تۆپی پێی میسر بڕیاری ھەڵوەشانەوەی یارییە دۆستییەی کە بڕیار بوو لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر و ئێراندا ڕوووبدات لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨ دا. هەروەها سەرۆکی یەکێتییەکە سەمیر زاهر وتی کە ئەو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی میسر بە درێژایی ۱۰ ڕۆژ بۆ گەڕان لە بابەتەکەدا لە پەیوەندیدا بووە، تا بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە درا.[٢٢]

هەروەها میسر بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی ڕۆڵگێڕان لە کۆبوونەوەی وەزیرە دەرەکییەکان کە لە تاران، لە ماوەی ۲٦ بۆ ٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەسترا دا. کاتێک باڵیۆز نائیلەت جەبر یارمەتیدەری وەزیرەی دەرەوە بۆ پەیوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵی میسری لە کۆبوونەوەکەدا گێڕا. کە شتکە وەک بەردەوامبوونی هەڵوێستی میسر بەرامبەر فیلمەکە شیکرایەوە.[٢٣][٢٤]

ئەلئەزھەر[دەستکاری]

کۆمەڵەی ئیسلامی لە ئەلئەزھەر شەریف کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ گەڕان بەدوای بابەتی فیلمەکە ئەنجامدا. ھەروەھا ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ لێدوانێک دەربارەی بڵاوکرایەوە تێیدا باسی ئەوانە دەکات کە فیلمەکەیان بەرھەمھێناوە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b کەناڵی ڕاپۆرتێکی ھەواڵی لە کەناڵی ڕووسیای ئەمڕۆ لە یووتیووب- ڕێکەوتی سەردان: ٥-٥-۲۰۱٨
  2. ^ a b صحف مصریة تھاجم إیران بسبب فیلم "إعدام الفرعون". moheet.com (لە ڕێکەوتی 5-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ۲۰۱٨.
  3. ^ القاھرة تحتج رسمیا علی "إعدام الفرعون" الإیرانی. aaramnews.com (لە ڕێکەوتی 8-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ۲۰۱٨.
  4. ^ فروز رجایی‌فر تھیەکنندە فیلم در گفت‌وگو با اعتماد ملی؛ پشت صحنە اعدام فرعون[بەستەری مردوو] (روزنامە اعتماد ملی، 23 تیر 1387)
  5. ^ الجزیرة:"إعدام الفرعون".. جریمة إعلامیة. timeturk.com (لە ڕێکەوتی 6-8-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ۲۰۱٨.
  6. ^ دعاء حسن (لە ڕێکەوتی 8-7-2008). منتج فیلم"إعدام الفرعون" أمام القضاء المصری. موحیت. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ۲۰۱٨.
  7. ^ ‘Assassination of the Pharaoh’ not Iran’s official stance(en). tehrantimes.com (لە ڕێکەوتی 9-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ۲۰۱٨.
  8. ^ a b c d e الجریمة السیاسیة:أنور السادات.. أسباب وتداعیات اغتیالە ج2. جەزیرە نێت (لە ڕێکەوتی 24-10-2005). سەردان لە ڕێکەوتی ۷ی ئاداری ۲۰۱٨.
  9. ^ مخرجة (إعدام فرعون): مستعدة للدفاع عن الفیلم أمام المحاکم المصریة. مەسراوی (لە ڕێکەوتی 15-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ۷ی ئاداری ۲۰۱٨.
  10. ^ فەیسەڵ خالید (لە ڕێکەوتی 6-8-2008). الجزیرة:"إعدام الفرعون".. جریمة إعلامیة. al-sharq.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئاداری ۲۰۱٨.
  11. ^ عەبد ستار ئیبراھیم (لە ڕێکەوتی 7-8-2008). مخرج «اغتیال فرعون»: الإیرانیون حذفوا مشاھد الندم لقتلة الرئیس السادات. ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئاداری ۲۰۱٨.
  12. ^ الجزیرة تنفی صلتھا بفیلم "إعدام فرعون" الإیرانی. جەزیرە نێت (لە ڕێکەوتی 6-8-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئاداری ۲۰۱٨.
  13. ^ بەھا تەویڵ (لە ڕێکەوتی 3-8-2008). مخرج "اغتیال السادات": لست مسئولا عن إعدام فرعون. ڕۆژی حەوتەم. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئاداری ۲۰۱٨.
  14. ^ إحتجاج مصری رسمی علی فیلم «إعدام الفرعون»: یؤثر فی أی تطور إیجابی للعلاقات مع إیران. چاپخانەی ژیان (لە ڕێکەوتی 8-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۲ی ئاداری ۲۰۱٨.
  15. ^ a b سویسائینفۆی، سەرۆکی ئەنجومەنی شوری میسر داوا لە ئێران دەکات پەخشی "لەسێدارەدانی فیرعەون" بووەستێنێت.[بەستەری مردوو] - ڕێکەوتی سەردان: ۲۰ی ئاداری ۲۰۱٨
  16. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری دەرنابڕێت نەدراوە
  17. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری تووڕەیان کرد نەدراوە
  18. ^ a b مصر تدین الفیلم الإیرانی حول اغتیال السادات. ناو لوبنانون (لە ڕێکەوتی 10-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۲ی ئاداری ۲۰۱٨.
  19. ^ «مصر تعتبر الفیلم الوثائقی الإیرانی حول اغتیال السادات "غیر مسؤول"». پیرۆزی عەرەبی (قاھیرە)داڕێژە:ویرگۆل ھێڵ داڕێژە:بیرخستنەوە/ژمارە (10-7-2008): ٤. لێوردبوونەوە لە ۱۲ی ئاداری ۲۰۱٨. 
  20. ^ وکالة: (اعدام الفرعون) فیلم ایرانی یثیر غضبا رسمیا وشعبیا فی مصر. ماڵپەڕی یەکگرتنی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی میسر (لە ڕێکەوتی 10-9-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۷ی ئاداری ۲۰۱٨.
  21. ^ مصر تطالب إیران وقف عرض فیلم "إعدام الفرعون. بەیانی نوێ (لە ڕێکەوتی 2008-07-14). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۷ی ئاداری ۲۰۱٨.
  22. ^ مصر تلغي مباراة مع إيران بسبب فيلم عن السادات. جەزیرە نێت (لە ڕێکەوتی 18-7-2008). سەردان لە ڕێکەوتی ۲۱ی ئاداری ۲۰۱٨.
  23. ^ مستەفا سلێمان«مصر تواصل احتجاجها وتخفض تمثيلها بمؤتمر عدم الانحياز في طهران». قاهیرە: عەرەبی نێتداڕێژە:ویرگۆل ھێڵ 21-7-2008. لێوردبوونەوە لە ۲٤ی ئاداری ۲۰۱٨. 
  24. ^ نێودەوڵەتی، بەریەککەونێکی نێوان میسر و ئێران بۆ دوودڵییەکی زیاتر[بەستەری مردوو] - ڕێکەوتی سەردان: ۲٤ی ئاداری ۲۰۱٨