جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٠
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئیتاڵیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٨ـی حوزەیران - ٨ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئاڵمانیای ڕۆژاوا (جاری سێەم)
پلەی دووەم ئەرژەنتین
پلەی سێیەم ئیتاڵیا
پلەی چوارەم ئینگلتەرا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٥٢
باشترین گۆڵکەر(ان)ئیتاڵیا سەلڤاتۆر سکێلاچی ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەرئیتاڵیا سەلڤاتۆر سکێلاچی
١٩٨٦

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ پاڵەوانیەتی ژمارە چواردەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو. بەمەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٨ی حوزەیران تاکوو ٨ی تەممووز ی ١٩٩٠ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ١–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١١٥ جار گۆڵ ھەژێنراوە، وە یاریکەری ئیتالی سکیلاچی بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ وە ھەر خۆشی بوو بە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

دیاریکردنی خانەخوێ[دەستکاری]

دەنگدان بۆ موانداریکردنی جامی جیھانی ١٩٩٠ لە ساڵی ١٩٨٤ کرا لە شاری زوریخ لە سویسرا، کە لە کۆتا خولی دەنگدانەکە ئیتاڵیا بە ١١ دەنگ سەرکەوت بەسەر یەکێتی سۆڤیەت کە ٥ دەنگی بە دەست ھێنابوو. بەم جۆرەش ئیتاڵیا بوو بە دووەم وڵات لە دوای مەکسیک کە دووجار میوانداری جامی جیھانیی بکات.

لە ساڵی ١٩٨٣ ھەریەک لە وڵاتەکانی نەمسا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، یۆنان، یەکێتی سۆڤیەت، ئەڵمانیای ڕۆژاوا، و یوگوسلاڤیا ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ میوانداری کردنی جامی جیھانیی ١٩٩٠. پاش مانگێک تەنھا ئینگلتەرا، یۆنان، ئیتاڵیا، و یەکێتی سۆڤیەت مانەوە دوای ئەوەی وڵاتەکانی تر کشانەوە. دواتریش لە کاتی پێشبڕیکێکە ئینگلتەرا و یۆنانیش کشانەوە بەمەش تەنھا ئیتاڵیا و یەکیتی سۆڤیەت لە کۆتا خولی دەنگدانەکە مانەوە. یەکێتی سۆڤیەت بڕیاری بایکۆت کردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی ساڵی ١٩٩٤ کردبوو. ئەمەش کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر دەنگەکانی بۆ میوانداری جامی جیھانی ھەربۆیە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو بە خانەخوێی جامی جیھانیی ١٩٩٠.

بەشداربووان[دەستکاری]

 کۆریای باشوور

 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

 میسر

 کامیروون

 کۆستاریکا

 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 ئەرژەنتین

 بەڕازیل

 ئوروگوای

 کۆلۆمبیا

 نەمسا

 بەلجیکا

 کۆماری چیک

 ئیتاڵیا

 ئینگلتەرا

 ھۆلەند

 ئەڵمانیای ڕۆژاوا

 ڕۆمانیا

 ئیرلەند

یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتی سۆڤیەت

 سکۆتلاند

 ئیسپانیا

 سوێد

 یوگۆسلاڤیا

پلەکان[دەستکاری]

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانیی ١٩٩٠
 ئەڵمانیای ڕۆژاوا یەکەم (پاڵەوان)
 ئەرژەنتین دووەم
 ئیتاڵیا سێیەم
 ئینگلتەرا چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٩٠[دەستکاری]

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ١٩٩٠
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ سالڤاتۆر سکێلاچی  ئیتاڵیا ٦
٢ تۆماس سکوھراڤی  کۆماری چیک ٥
٣ مایکڵ (خۆزێ میوگێل)  ئیسپانیا ٤
٤ گاری لینکەر  ئینگلتەرا ٤
٥ لۆسەر ماتھاوس  ئەڵمانیای ڕۆژاوا ٤

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکانی جامی جیهانیی ١٩٩٠
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
ئیتاڵیا سالڤاتۆر سکێلاچی ئیتاڵیا سالڤاتۆر سکێلاچی Socialist Federal Republic of Yugoslavia ڕۆبێرت پرۆسینیچکی  ئینگلتەرا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.