لووڤر
Jump to navigation
Jump to search
لووڤر یان مۆزەخانەی لووڤر (بە فەڕەنسی: Musée du Louvre) یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی دنیایە کە لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسادایە. نزیکەی ٣٥٠٠٠ شتی ھونەری و مێژوویی لە دەورانی پێش مێژووەوە ھەتا سەدەی ٢١ لەم مۆزەخانەیەدا پارێزراوە. ڕووبەری مۆزەکە ٦٠،٦٠٠ مەتری چوارگۆشە(زیاتر لە ٦ ھەکتار). ئەم مۆزەخانەیە زۆرترین گەشتیارانی لە دنیادا ڕاکێشاوە و لە ساڵی ٢٠١٢دا نزیک دە ملیۆن کەس چاویان پێی کەوتووە. وە لە جیھاندا لەڕووی گەشتکردن بۆ مۆزەخانەکان (مۆزەخانەی لووڤر) لە پلەی یەکەمدایە. گرنگترین پاچەی ئەم مۆزەخانەیە تابلۆی (مۆنالیزا)یە کە لە لایەن (لیۆناردۆ دا ڤنچی)ەوە کێشراوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |