ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥٢٠١٦


حەوتەی ١٦ەم، ٢٠٢٤ (UTC) – نوێکردنەوە

وتاری ھەڵبژێردراو (٢٠١٣)


حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢

حەوتە: ٣٠

محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)‎؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە کۆتا پێغەمبەر و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، باوەڕیان وایە پارێزراوە لە ھەڵەکردن، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر موسڵمانان بەجێھێشتووە، زۆر بەگەورەیان داناوە و شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەرتووکەکانی سیرە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا.

لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٤٥

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە، بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان، ئیسلام بە ٢ ملیار و ھەشت ملیۆن شوێنکەوتوو دوای ئایینی مەسیحییەت بە دووەم گەورەترین ئایینی جیھان دادەنرێت، یان ٢٥٪ لە دانیشتووانی جیھان بە موسڵمان دانراون، مسوڵمانەکان زۆرینەی دانیشتووانی ٤٧ وڵات پێک دێنن.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان محەممەد دوایین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر محەممەد، قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی محەممەد (سوننەت) دێت، ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش محەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن، ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ١٣٪ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٢٥٪ لە باشووری ئاسیا، ٢٠٪ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٢٪ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٤٪ لە وڵاتەکانی تری باشووری ئاسیا و ١٥٪ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕووسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتووانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٬٩ ملیارد کەس بەم شێوەیە ٢٤٫٩٪ی دانیشتووانی ٤٧ وڵات پێک دەھێنن؛ و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا، ئەمیش بەھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بەھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئایینە، ئەمەش وای کردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان.
خوێندنەوەی زیاتر...