داخوران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داخورانێکی سروشتی خاک لە دۆڵی ئانتلۆپ.

داخوران (بە ئینگلیزی: Corrosion) پرۆسەی لەناوبردنی لەسەرخۆی ڕووکاری ماددەکانە. داخورانی خاک، داکشان و ڕاماڵینی بەردەوامی خاکە لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر بەھۆی ئاو یان با.[١] داخوران پرۆسەیەکە تێیدا گەردیلەی خاک لە بنچەی خۆیان جیادەبێتەوە و بە یارمەتی ھۆکارێکی گواستنەوە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر. بە گشتی وشەی داخوران بە دوو ئاراستە دادەکشێت: یەکەم ڕاماڵین کە بەزۆری لە خاکە کشتوکاڵی و چەمەکان و ڕووبارە وەرزییەکان ڕوو دەدات. دووەم بریتییە لە ھەرەس و ڕەنوی خاک بەھۆی بارانی بە لێزمە و لافاوی گەورە.[٢] کاتێک باس لە داخوران دەکرێت، یەکسەر ئەو کاریگەری و نیشانانەی کە جۆری ڕووخان دیاری دەکەن دێنە بەرچاو کە پەیوەستن بە خراپبوون، دروێنەکردن، گواستنەوەی ماددەکان و سڕکردن و داماڵین یان کەڵەکەبوونی ماددەکان. ڕۆکردنی خاک پڕۆسەیەکی نەرێنی سرووشتی و نائاسایییە کە لە ناوچە بێسەروبەر و شوێنە نزمەکان ڕوو دەدات.[٣] لەم حاڵەتەدا خاک تایبەتمەندییە بەپیتەکەی لەدەست دەدات لە ھەمان کاتدا ڕووەکەی ناگۆڕدرێت بۆ بیابان ڕووداوی لەو جۆرە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ھەیە چونکە لە ھاویندا شێ زۆر کەم دەبێت. ئاوەکە لەژێر ڕەگی ڕوەکەکان ھەڵم دەبێت بەھۆی گەرمی ھەواوە و ڕوەکەکان وشک دەبن و دەمرن.[٤]

کڵێسایەکی داخوراو بەھۆی بارانەوە لە بیلاڕووسیا.

ھۆکارەکانی داخورانی خاک[دەستکاری]

  1. ھێزی کێش کردنی زەوی
  2. ئاوی ژێڕ زەوی
  3. ئاوی سەر زەوی (ڕووبار و کانیاوەکان)
  4. سەھۆڵبەندان
  5. شەپۆڵەکانی با و بۆران
  6. باران و لافاوی بە خوڕ
  7. دەستکارییە مرۆیییەکان

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "erosion | Description, Causes, Facts, & Types". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.
  2. ^ Louvat, Pascale; Gislason, Sigurdur Reynir; Allègre, Claude Jean (2008-05-01). "Chemical and mechanical erosion rates in Iceland as deduced from river dissolved and solid material". American Journal of Science (بە ئینگلیزی). 308 (5): 679–726. doi:10.2475/05.2008.02. ISSN 0002-9599. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Julien, Pierre Y. (2010-06-10). Erosion and Sedimentation (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-1-139-48696-5.
  4. ^ https://infoscience.epfl.ch/record/222767/files/Cheraghi%20ET%20AL.%202016WR019314_MANS.pdf[بەستەری مردوو]