ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Vista-xmag.png

وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥


حەوتەی ٤٢ەم، ٢٠١٩ (UTC) – نوێکردنەوە

وتاری ھەڵبژێردراو (٢٠١٥)
حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢

حەوتە: ٣

تابلۆیەک کە کەبیر و موریدێک پیشان دەدا و لە سەدەی ١٩دا کێشراوە.

کەبیر (بە ھیندی: कबीर، بە پەنجابی: ਕਬੀਰ، بە ئوردوو: کبیر‎) (١٤٤٠-١٥١٨) شاعیر و خواناسی ناسراوی خەڵکی ھیندستان بوو. لە دەوروبەری ساڵی ١٤٤٠دا لە شاری بەنارەس لە دایک بووە. باوک و دایکی کەبیر موسڵمان بوون و ناوی کەبیریان (کە یەکێک لە ناوەکانی خودای موسوڵمانانە) لە سەر منداڵەکەیان ناوە. کەبیر لە لای ڕاماناندای ھێندوو شاگردی کردووە و زانینی زۆری ئەو کاریگەری زۆری لە سەر کەبیر کردووە. ھەروەھا ھۆنراوەنووسانی فارسی وەکوو مەولانای ڕۆمی تا ڕادەیەک لە سەر بیروڕا و ھۆنراوەی کەبیر کاریگەر بوون. کەبیر شاعیرێکی شەفاھی بووەو زۆربەی ھۆنراوەکانی سینە بە سینە لە ناو خەڵکدا ھاتوە یان موریدەکانی نووسیویانەتەوە. ناوەرۆکی شیعرەکانی بە زۆری عیرفانین و زۆر ڕەخنەی لە دوژمنایەتیی ئایینی گرتووە. ھەروەھا ڕەخنەی لە ڕەواڵەت پەرستی، ڕیا و ھەندێک لە دابونەریتەکانی کۆمەڵگای ھیندی گرتوە. لە سەر بزووتنەوەی بھەکتی و ئایینی سیکیزم کاریگەریی بووە و لە ھیند و وڵاتانی دەور و بەریدا شوێنکەوتوانێکی زۆری ھەیە. شوێنکەوتوانی کەبیر ڕێبازی کەبیریان داناوە کە لە ئێستەدا نزیکی ١٠ ملیۆن شوێنکەوتووی لە باکوور و ناوەڕاستی ھینددا ھەیە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕابیندرانات تاگۆر خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە کتێبی چریکەکانی کەبیردا سەد شیعری کەبیری بە ھاوکاریی ئێڤلین ئاندەرھیڵ وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی و ئەم شاعیرەی زیاتر بە دنیا ناساند. (زیاتر…)

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٣٣

پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ (ناوی تەواو: تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەف)، (١٨٦٨١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠)، شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانی لەدایکبووە و لە لاویدا زانستی ئایینی لەوێ خوێندووە. پیرەمێردیش بەو دەستوورە هەر وەكوو حاجی قادری كۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوت بە مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە هەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، پاش ئەوە زۆربەی مزگەوتەكانی سلێمانی گەڕاوە و ئەوسا ڕووی كردۆتە مزگەوتەكانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە حکوومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسیدا دادەمەزرێ. لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێت. پیرەمێرد بەرھەمی ئەدەبیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە. لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، هەندێک لەو خزمەتانە بریتیین لە دامەزراندنی (ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب و ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی و ڕۆژنامەی ژین و گۆڤاری ژین). (زیاتر…)

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە