ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٢
![]() |
وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ پێشوو – ٢٠١٢ – ٢٠١٣ – ٢٠١٤ - ٢٠١٥ – ٢٠١٦ حەوتەی ٢٨ەم، ٢٠٢٥ (UTC) – نوێکردنەوە |
وتاری ھەڵبژێردراو (٢٠١٢)
|
حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢ |
حەوتە: ٣٢
ڕۆژوو بریتییە لە کردەی خۆبەدوورگرتن لە خواردن، و ھەندێک جار خواردنەوە؛ بەڵام لە چوارچێوەیەکی تەواو فیزیۆلۆژییەوە، "بەڕۆژووبوون" ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ دۆخی میتابۆلیکی کەسێک کە شەوێک (پێش " نانی بەیانی ") نانی نەخواردووە، یان ئەو حاڵەتە میتابۆلیکییەی کە دوای ھەرسکردنی تەواو و ھەڵمژینی ژەمێک بەدەستی دەھێنێت. گۆڕانکارییەکانی میتابۆلیکی لە دۆخی بەڕۆژووبووندا دوای ھەڵمژینی ژەمێک دەست پێدەکات (بە شێوەیەکی گشتی ٣–٥ کاتژمێر دوای خواردن).
ڕۆژووی دەستنیشانکردن ئاماژەیە بۆ ڕۆژووگرتنی درێژخایەن لە ١–١٠٠ کاتژمێر (بەپێی تەمەن)، کە لەژێر چاودێری دکتۆر ئەنجام دەدرێت، بۆ ئاسانکاری لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکی تەندروستی (بەزۆری دابەزینی شەکری خوێن). زۆر کەس ڕەنگە وەک بەشێک لە ڕێکارێکی پزیشکی یان پشکنین بەڕۆژوو بن، وەک پێش پشکنینی قۆڵۆن یان نەشتەرگەری، یان پێش ھەندێک پشکنینی پزیشکی. بەڕۆژووبوونی پچڕپچڕ تەکنیکێکە ھەندێک جار بۆ دابەزاندنی کێش یان سوودە تەندروستییەکانی تر بەکاردێت کە ڕۆژووگرتنی ڕێکوپێک دەخاتە ناو خشتەی خۆراکی مرۆڤەوە. ھەروەھا ڕۆژووگرتن ڕەنگە بەشێک بێت لە ڕێوڕەسمێکی ئایینی، زۆرجار پەیوەستە بە ڕۆژی دیاریکراوەوە، وەک لەلایەن ئایینەکەوە دیاری کراوە، یان وەک خۆپیشاندانێکی گشتی بۆ دۆزێکی دیاریکراو بەکاربھێنرێت، لە پراکتیکێکدا کە بە مانگرتن لە خواردن ناسراوە. (تەواوی وتار...)
نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە
حەوتە: ٣٣

جێژنی ڕەمەزان یان جەژنی ڕەمەزان (بە عەرەبی: عيد الفطر) یەکەم جێژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانە. خوای گەورە لە کۆتایی ئایەتی ١٨٥ی سوورەتی ئەلبەقەرە دەفەرمووێت:﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ١٨٥﴾ [بەقەرە:١٨٥] (کوردی: بۆ ئەوەی ئەو ماوەیە تەواو بکەن شوکرانەبژێری خوا بن لەسەر ئەوەی ڕێنوێنیی کردوون)
ماوەی جێژنی ڕەمەزان تەنها یەک ڕۆژە و موسڵمانان لەیەکەم ڕۆژی جێژندا و دوای بەرزبوونەوەی خۆر بە ئەندازەی ڕمێک نوێژی جێژن دەکەن. بەڕۆژووبوون لە یەکەم ڕۆژی جێژنەکان حەرامە و وەرگیراو نییە.
یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جەژنی ڕەمەزان لە جێژنی قوربان بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جێژن، موسڵمانان زەکاتی سەرفترە دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن. دوای نوێژی جێژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جێژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەییشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنازایی و پیرۆزبایی. (تەواوی وتار...)
نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە
حەوتە: ٣٥

سلێمانی (بە کوردیی باکووری: Silêmanî، بە عەرەبی: السلیمانیة) شارێکی گەورەی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ سلێمانیی دامەزراند.
لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراق بەناوبانگە.[ژێدەر پێویستە] بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێران ەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.
سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە. (تەواوی وتار...)