جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢

![]() | |
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتانی خانەخوێ | ![]() ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٣١ـی ئایار - ٣٠ حوزەیران |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٢٠ (لە ٢٠ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() |
باشترین یاریکەر | ![]() |
١٩٩٨ → ٢٠٠٦ ← |
جامی جیھانیی فیفیای ٢٠٠٢ پاڵەوانیەتی ژمارە حەڤدەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە بۆ یەکەمین جار بوو لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە کە لە دوو وڵاتی جیاواز میوانداری بکرێت، بۆ جاری یەکەم بوو لە کیشوەری ئاسیا ئەنجام بدرێت، وە یەکەمین جاریش بوو لە دەرەوەی ھەردوو کیشوەرەکەی ئەمریکا و کیشوەری ئەورووپا ئەنجام بدرێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو تاکوو ٣٠ی حوزەیران ی ٢٠٠٢ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، وە ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی چین، ئیکوادۆر، سینیگال، و سلۆڤینیا یەکەمین جار بوو بەشداری بکەن. لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٦١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە بەتۆمارکردنی ھەشت گۆڵ وەھەروەھا گۆڵپارێزی ئاڵمانی ئۆلیڤەر کان بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە ئەمەش یەکەم جار بوو گۆڵپارێزێک ببێتە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.
بەشداربووان[دەستکاری]
پلەکانی پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ |
---|---|
![]() |
یەکەم (پاڵەوان) |
![]() |
دووەم |
![]() |
سێیەم |
![]() |
چوارەم |
گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٢[دەستکاری]
ڕ | ناوی یاریزان | ناوی ھەڵبژاردە | ژمارەی گۆڵ |
---|---|---|---|
١ | ڕۆناڵدۆ دا لیما | ![]() |
٨ |
٢ | میرۆسلاڤ کلۆزە | ![]() |
٥ |
٣ | ڕیڤاڵدۆ | ![]() |
٥ |
٤ | کریستیان ڤێیری | ![]() |
٤ |
٥ | جۆن تۆماسۆن | ![]() |
٤ |
خەڵاتەکان[دەستکاری]
- ڕۆناڵدۆ دا لیما خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ئۆلیڤەر کان خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ئۆلیڤەر کان خەڵاتی باشترین گۆڵپاریزی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- لەندەن دانۆڤان خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ھەڵبژاردەی بەلجیکا خەڵاتی یاری خاوێنی پێ بەخشرا.
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین گۆڵپارێز | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|---|
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
تۆپی جامی جیھانی ٢٠٠٢[دەستکاری]
فاڤیرنۆڤا ناوی ئەو تۆپ بوو کە بوو یاریەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ بەکاردەھات، کە کۆمپانیای ئەدیداس ھەستابوو بە درووست کردنی.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |