جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانی فیفای ١٩٩٤
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ویلایەتە یەکگرتووەکان
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٧ـی حوزەیران - ١٧ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٩ (لە ٩ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان بەڕازیل (جاری چوارەم)
پلەی دووەم ئیتاڵیا
پلەی سێیەم سوێد
پلەی چوارەم بولگاریا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٥٢
باشترین گۆڵکەر(ان)بولگاریا ھریستۆ ستۆیچکۆڤ ڕووسیا ئۆلیگ سالینکۆ (٦ گۆڵ)
باشترین یاریکەربەڕازیل ڕۆماریۆ
١٩٩٠

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ پاڵەوانیەتی ژمارە پازدەمە لە جامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٧ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٧ی تەممووز ی ١٩٩٤ ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، پاڵەوانێتییەکە لە ٩ شاری جیاوازی ئەمریکا بەڕێوەچوو. تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٠–٠ (پاشان بەلێدانی لێدانی سزا) لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١٤١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە ھەریەکە لە ستۆیجکۆڤ و سالینکۆ گۆڵکاری جامەکە بوون بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وەھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆماریۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

جامی جیھانی ١٩٩٤ کۆتا جامی جیھانی بوو بە بەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە، لە جامی جیھانی ١٩٩٨ سیستەمەکە گۆڕا، ژمارەی ھەڵبژاردەکان لە ٢٤ ھەڵبژاردەوە زیادی کرد بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەمەش ژمارەی یارییەکان لە ٥٢ یارییەوە بەرزبووەوە بۆ ٦٤ یاری.

بەشداربووان[دەستکاری]

 کۆریای باشوور

 کامیروون

 مەغریب

 نێجیریا

 مەکسیک

 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 ئەرژەنتین

 بەڕازیل

 بۆلیڤیا

 کۆلۆمبیا

 بەلجیکا

 بولگاریا

 ئەڵمانیا

 ئیتاڵیا

 ھۆلەند

 نەرویژ

 یۆنان

دیمەنێک لەپاڵەوانیەتییەکە

 ئیرلەند

 ڕۆمانیا

 ڕووسیا

 ئیسپانیا

 سوێد

 عەرەبستانی سعوودی

 سویس

پلەکانی پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ١٩٩٤
 بەڕازیل یەکەم (پاڵەوان)
 ئیتاڵیا دووەم
 سوێد سێیەم
 بولگاریا چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٤[دەستکاری]

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٤
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ ھریستۆ ستۆیچکۆڤ  بولگاریا ٦
٢ ئۆلیگ سالینکۆ  ڕووسیا ٦
٣ ڕۆماریۆ  بەڕازیل ٥
٤ ڕۆبیڕتۆ باجیۆ  ئیتاڵیا ٥
٥ کەنت ئەندیرسۆن  سوێد ٥

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ١٩٩٤
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
بولگاریا ھریستۆ ستۆیچکۆڤ

ڕووسیا ئۆلیگ سالینکۆ

بەڕازیل ڕۆماریۆ بەلجیکا مایکڵ پریدھۆ ھۆلەند مارک ئۆڤەرمارس  بەڕازیل

تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٤[دەستکاری]

کویسترا ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ١٩٩٤ بۆ یارییەکان بەکاردەھات. تۆپەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.