کازاخەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کازاخەکان
Қазақтар
Qazaqtar
哈萨克族
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتوانی بەرچاو
 کازاخستان
زمانەکان

کازاخ، ڕووسی، مەندارین

ئایین

بەشێوەیەکی سەرەکی موسوڵمانی سوننە،کەمینە تێنگریست وە مەسیحییەت

گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان

قرغیز، کەرەکالپاکس، نۆگایز، تورک و نایمان ی مەنگۆل 

کازاخەکان (ھەروەھا ناسراو بە کازاکەکان، قازاقەکان؛ کازاخی: قازاق، قازاقتار ؛ زاراوەی کازاخ وەرگێڕدراوە لە ڕووسی بۆ ئینگلیزی) تورکن کە بەشێوەیەکی سەرەکی نیشتەجێن لە بەشێکی باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، چیاکانی ئەوڕاڵ وە بەشە باکورەکانی ئاسیای ناوەندی (بەزۆری لە کازاخستان، بەڵام ھەروەھا دەدۆزرێنەوە لە بەشێکی ئۆزبەکستان، چین، ڕووسیا و مەنگۆلیا)، ناوچەکە ھەروەھا ناسراوە بە نیمچە کیشوەری ئەوراسیا. ناسنامەی کازاخ بنچینەکەی لە سەدەکانی ناوەڕاستە و بەتوندی شێوە کراوە لەلایەن بناغەی خاناتی کازاخ لە نێوان ١٤٥٦ و ١٤٦٥ کاتێک ھەندێک ھۆز لەژێر حوکمی سوڵتان ژانیبێک و سوڵتان کەرەی ڕویشتن لە خاناتی ابوالخیر خان.

کازاخەکان نەوەی ھۆزە تورک و ھۆزە مەغۆلەکانی (مەنگۆلەکان) سەدەکانی ناوەڕاستن - ئەرگینەکان، دوخلاتەکان، نایمان (نایمانەکان)، جەلایریەکان، کیرایتەکان خازەرەکان، قەرلوقس وە کیپچاکەکان و کومانەکان، وە ھۆزی تر وەکو ھونەکان، وە کۆچەریە دێرینە ئێرانیەکان وەکو سارماتیانەکان، ساکا و  سەکاکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا ناوچەکە ئاوەدان کرا لەنێوان سایبێریا و دەریای ڕەش وە مانەوە لە ئاسیای ناوەندی (ئاسیای ناوەڕاست) کاتێک کە گرووپە دەشتەکییەکان (کۆچەریەکان) دەستیان کرد بە پەلاماردان و داگیرکردنی ناوچەکە لەنێوان سەدەکانی ٥ و ١٣ ی زاینی.

کازاخەکان یەکێک لە نەتەوەکان بوون کە بە توندی گرانیی سۆڤیەتی ١٩٣٢–٣٣ کاری لێکردن، کە لەگەڵی %٣٧ ی تەواوی دانیشتوانەکان مردن.

ووشەزانی کازاخ[دەستکاری]

کازاخەکان پێدەچێت دەستیان کردبێت بە بەکارھێنانی ئەم ناوە لە ماوەکانی سەدەی ١٥ وە یان سەدەی ١٦. چەندەھا بیردۆز ھەیە لەسەر بنچینەی وشەی کازاخ یان قازاق. ھەندێک ئەندێشە دەکەن کە ھاتووە لە وشەی فەرمانی تورکی قەز یان ‌قاز ("تا بگەڕێت'')، لەبەر ئەوەی کازاخەکان گەڕۆکی دەشتەکی بوون؛ یان ئەو وشە وەرگیراوە لە وشەی پرەوتە-تورکی خاساق (عەرەبانەیەک بوو کە بە ڕەوڕەوە بوو، بەکاردەھات لەلایەن کازاخەکان بۆ گواستنەوەی خێمە و کەلوپەلەکانیان"شتەکانیان").  

بیردۆزێکی تر لەسەر بنچینەی وشەی کازاخ (لە بنەڕەتدا قازاق) ئەوەیە کە ھاتووە لە وشەی دێرینی تورکی قەزگاق، یەکەمجار باسکراوە لەسەر پەیکەری سەدەی ٨ ی تورکی ئویوک-توڕان. بەگوێرەی زمانزانی تورکی ڤاسیلی ڕادلۆڤ وە ڕۆژھەڵاتناس ڤەنیامین یودین، ناوی قەزگاق ھاتوە لە ھەمان ڕەگی فەرمانی قەزگان ("بۆ بەدەست ھێنان"، "بۆ دەستکەوتن"). بۆیە، قەزگاق جۆری کەسێک پێناسە دەکات کە بگەڕێت بەدوای قازانج و دەستکەوت.

کازاخ[دەستکاری]

کازاخ زاراوەیەکی باو بوو بەدرێژایی سەدەکانی ناوەڕاستی ئاسیای ناوەڕاست (ئاسیای ناوەندی)، تەیمووری لەنگ بەبێ ڕێبەری دەسەڵاتی لاوەکانی خۆی وەسف کردووە وەک قازاقلیق. لە کاتی ئۆزبەکە کۆچەریەکان' داگیرکردنی ئاسیای ناوەندی، ابوالخیر خان ی ئۆزبەک جیاوازی ھەبوو لەگەڵ نەوە سەرۆکەکانی چەنگیزخان گیرەی/کیرەی وە ژانیبێک خان، وە نەوەکانی ئوروس خان 

خێزانێکی کازاخی لەنێو ڕەشماڵێک(خێمە)، ١٩١١/١٩١٤

ئەم جیاوازیانە پێدەچێت بە ئەنجام ھاتبێت بەھۆی تێک شکاندن و بەزاندنی ابوالخیر خان بە دەستی قەلماق(قەلماقەکان). کیرەی و ژانیبێک جوڵان لەگەڵ کۆچەرێکی زۆر بۆ ناوچەی ژێتیسو لەسەر سنووری مەغۆلستان وە دایان نا لەوەڕگا و پاوانی نوێ لەگەڵ نیعمەتی مەغۆلستان نەوەکانی چەنگیزخان ئسین بوقا (اسن بغای خان)، کە ھێوایان دەخواست بۆ ناوچەیەکی بەربەست لەدژی فراوان بوونی ئەوریاتەکان(ئۆیراتەکان). بە ئاشکرایی شی نەکراوەتەوە کە بۆ پاشان کازاخەکان ناوەکەیان بەتەواوی برد و بەکاریان ھێنا، بەڵام ئەوە تاکە سەرچاوەی مێژوویی سەڵمێندراوە. گرووپەکەی ژێر کیرەی و ژانیبێک ناویان دەھات لە چەندەھا سەرچاوە بە قازاقەکان و ئوزبەک-قازاقەکان (ئەوانەی کە سەربەخۆ بوون لە خانەکانی ئوزبەک). پاشان سەرچاوە ڕووسیەکان بە ھەڵە ناویان لێنان قرغیز و قرغیز-کاسیکان.

لە سەدەی ١٧، ڕێکەوتنە ڕووسیەکە بۆ بەدواگەڕان بۆ جیاکردنەوەی قازاقەکان لە کازاک(قوزاق-کۆساکەکان) ی سوپای ئیمپراتۆری ڕووسی بە گۆڕینی کۆتای وشەکە بە "خ" لەجیاتی "ق" یان "ک"

  • کازاخ - Казах؛خوێندنەوەی بە ڕووسی؛کازاخ 
  • کۆساک - Казак؛خوێندنەوەی بە ڕووسی؛ کازاک  

زاراوەی ڕووسی کۆساک پێدەچێت بێت لە ھەمان ڕەگی خوێندنەوەی کیپچاکی: سەرگەردان، کۆچکەر، ئاوارە، تەریە، گەریدە، دەربەدەر. 

مێژووی زارەکی [دەستکاری]

لەبەر ئەوەی شێوازی ژیانیان کۆچەری دەشتەکی بووە، کازاخەکان داب‌ونەریتی داستان و چیڕرۆک و مێژووی خۆیان بە زمانەکی ھەڵگرتووە. نەتەوەکە، کە چەندەھا ھۆزە بنچینە کۆچەریە کازاخەکانی تێکەڵ کرد، ھەرتوانیان یادگاری و بیرەوەریەکانیان بپارێزن و ھۆز دۆزەرەوەکان و سەرۆک خێڵەکان لەبیرنەکەن. گرینگ بوو بۆ کازاخ کە درەختی خێزانی بزانێت و حەوت پشت(حەوت نەوەی پاش خۆی) بناسێت. 

سێ گروپی کازاخ [دەستکاری]

ناوچە نزیکەکان گیران لەلایەن سێ گروپی کازاخی لە سەرەتاکانی سەدەی  ٢٠ 

لە کازاخستانی مۆدێرن ھۆزایەتی لەناودەچێت لە کارکردن و ژیانی حوکمەت. ھێشتا باوە بۆ پیاوێک یان ژنێک ی کازاخی کە بە یەکتر بڵێن چ ھۆزێکیت کاتێک کە بە یەکتر ئاشنا دەبن. لەم ڕۆژانەدا، زیاتر وەکو دابونەریتە و کەمتر لەلای دژایەتیە. ھیچ دژایەتیەک نیە لەنێوان ھۆزەکان. کازاخەکان، بەبێ گوێدان بەوەی کەوا چ ھۆزێکن، کازاخەکان خۆیان بە یەک نەتەوە دادەنێن.

ئەو کازاخانەی ئەمڕۆ کە ھێشتان لەبیریان نەکردوە ھۆزەکەیان دەزانن کە ھۆزەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە سێ گروپەکە.

  • گروپی مەزن (سوورەکە)
  • گروپی ناوەڕاست (ھەروەھا پێی دەگوترێ ناوەندی) (پڕتەقاڵیەکە)
  • گروپی گەنج (سەوزەکە)

مێژووی گروپەکان[دەستکاری]

چەندەھا مشتومڕ چواردەوری بنچینەی گروپەکانی گرتوە. تەمەنەکانیان نەزاندراوە ھەتا ئێستا لە نووسینە مێژووییەکان، لەگەڵ سەرەتاترین باسکردنیان لە سەدەی ١٧. تورکناس ڤێلیامینۆڤ-زێرنۆڤ باوەڕی وابوو کە گرتنی شارە گرینگەکانی تاشکەند، تورکستان، و سایرام لە ١٥٩٨ لەلایەن تیڤیکیل (تاوێکیل/تاڤاکول) خان کە قازاقەکانی جیاکردەوە، تەنھا پتر لە سەدەیەک شارەکانی بەدەستەوە بوو. ئەم بیردۆزە پێشنیار دەکات کە قازاقەکان پاشان پارچە بوون بۆ ناوچەیەکی فراوانتر لەدوای ژێتیسو بۆ زۆربەی دەشتی کیپچاک، لەگەڵ تەرکیز لەسەر بازرگانی کە بەردەستە لەنێوان شارەکانی ناوەڕاستی سیر دەریا، کە سایرام و تورکستان لەو شوێنە بوون.

زمان[دەستکاری]

ڕاوکەری هەڵۆی کازاخی لە پاڕکی نیشتیمانی ئەلتای تاڤان بۆدگ، مەنگۆلیا

زمانی کازاخی ئەندامێکی زمانی تورکی زمانی خێزانیە، ھەروەکو زمانی ئۆزبەکی، زمانی قرغیزی، زمانی تاتاری، زمانی ئویغوری، زمانی تورکی، زمانی ئازەربایجانی، زمانی تورکمانی، وە چەندەھا زمانی مێژوویی و زمانی زیندووی تورکی قسەی پێدەکرێت لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات، ئاسیای ناوەندی، سینجیانگ، و سایبێریا.

کازاخ دەگەڕێتەوە بۆ گروپی (باکوری ڕۆژیاوایی) خێزانی زمانی تورکی کیپچاک. کازاخ تەرخانکراوە، لە جیاوازی بۆ زمانە تورکیەکانی تر، کازاخ /dʒ/ ھەیە لەکاتێکدا زمانە تورکیەکانی تر /j/ ھەیە

کازاخ، وەکو زۆربەی زمانە تورکیەکانی تر کەمی فۆنیمیکی درێژی پیتە بزوێنەکان و، وە لەبەر ئەوە ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان پیتە بزوێنە درێژ و کورتەکان.

کازاخ دەنووسرا بە ئەلفوبێی عەرەبی لە ماوەی سەدەی ١٩، کاتێک کە ژمارەیەک شاعیران و ھۆزانڤانان، خوێندنیان تەواوکرد لە قوتابخانە ئیسلامیەکان، ھاندران کە شۆڕش بکەن دژی ڕووسیا. وەڵامی ڕووسیا ئەوەبوو کە قوتابخانەی سێکۆلاری دابنێن و تەکبیرێک بدۆزنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ نووسینی کازاخی بە ئەلفوبێی سیرلیک، کە ئەمە قوبوڵ نەکرا بە فراوانی. تا ١٩١٧، ئەلفوبێی عەرەبی دووبارە ناسراوە، ھەتا لە قوتابخانەکان و دام و دەزگا حوکومیەکان.

لە ١٩٢٧، بزووتنەوەیەکی نەتەوەپەرستی کازاخی ھەڵ بەزا بەڵام بە زوویی کپی کرد. لە ھەمان کاتدا ئەلفوبێی عەرەبی قەدەغەکرا و ئەلفوبێی لاتینی سەپاندرا بۆ نووسینی کازاخی. ئەلفوبێی سیرلیکی جێگەی ئەلفوبێی ڕەسەنی لاتینی گرتەوە لە ١٩٤٠ لەلایەن دەستێوەردەرە سۆڤیەتیەکان. ئەمڕۆ، ھەوڵدان ھەیە بۆ گەڕانەوە/گەڕاندنەوەی ئەلفوبێی ڕەسەنی لاتینی  

کازاخ زمانی فەرمیە لە کازاخستان. ھەروەھا قسەی پێدەکرێت لە ناوچەی ئیلی ی سینجیانگ لە کۆماری گەلی چین، کە ئەلفوبێی عەرەبی بەکاردێت, وە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای مەنگۆلیا (بەیان-ئولگی و پارێزگای خاود)، کە ئەلفوبێی سیرلیک بەکاردێت. کازاخە ئەوروپیەکان ئەلفوبێی لاتینی بەکاردەھێنن.

ئایین[دەستکاری]

ئاهەنگێکی مارەکردنی کازاخی لە مزگەوت

پێشینانی کازاخە مۆدێرنەکان باوەڕیان بە شامانیزم و تێنگریزم، وە پاشان ئایینی زەردەشتی، بودیزم و مەسیحییەت لەگەڵ کڵێسای ڕۆژھەڵاتئیسلام یەکەم جار بەردەست ھات بۆ پێشینانی کازاخە مۆدێرنەکان لەسەدەی ٨م بوو کاتێک عەرەبـە موژدەبەرەکان دەستیان کرد بە چوون بۆ ناو ئاسیای ناوەندی. سەرەتا ئیسلام دەستی گرت بەسەر بەشێک لە باشوور تورکستان وە ئەوە لەوێ بەرە بەرە بڵاو بۆوە بۆ باکوور. ئیسلام ھەروەھا ڕەگی گرت بەھۆی کارە موژدەبەریە گەرمەکانی سەرکردە سامانییەکان، بەدیاری لە ناوچەکانی چواردەوری تاراز لەوێ کە ژمارەیەکی گرینگی تورکەکان ئیسلامیان قوبوڵکرد. سەرباری ئەوە، لە کۆتایی سەدەی ١٤، حەشامەتی زێڕین ئیسلامی کردە پڕوپاگەندە لەپێش کازاخەکان و ھۆزەکانی تر. لەکاتی سەدەی ١٨، کاریگەری ڕووسی بۆ سەر ناوچەکە زۆر زیادی کرد لەناو ئاسیای ناوەندی. بەڕێوە چوو لەلایەن کاثرین، ڕووسیەکان سەرەتا مەیلیان دەرخست بۆ ئەوەی ئیسلام گەشە بستێنێت و پیاوانی ئایینی بانگھێشت کران بۆ ناوچەکە بۆ ئامۆژگاری کردنی کازاخەکان کە ڕووسیەکان دەیان بینین بە "دڕندە" و "نەزان" لە ڕەوشت و ئاکار. ھەرچۆنێک بێت، سیاسەتی ڕووسی وردە وردە گۆڕە بۆ لاوازکردنی ئیسلام بە ھێنانی پێکھاتەی پێش-ئیسلامی. ھەوڵەکان وەک پیادا ھەڵدانی کەسایەتیەکانی پێش-ئیسلام وە بلاوکردنەوە ھەستی ئایەخی بە بردنی کازاخەکان بۆ چینی دام و دەزگا بەرزەکانی سوپای ڕووسیا. لە وەڵامدا، سەرۆکە کازاخیە ئایینیەکان ھەوڵیان دا بۆ ھێنانی پەرۆشی دینی بە یارمەتیدانی پان-تورکیزم، وە زۆربەیان چەوسانەوە وەکو ئەنجام. لە ماوەی چەرخی یەکێتیی سۆڤیەت دەزگا ئیسلامیەکان تەنیا ڕزگاریان بوو لە ناوچەکانی کە کازاخەکان بەدیاری زیاتربوون لە نا-موسوڵمانەکان لەبەر کردارە ھەموو ڕۆژ ئیسلامیەکان. وەکو ھەوڵێک بۆ گونجاندنی کازاخەکان لەبۆ بیرۆکە و ڕێبازە کۆمۆنیزمـەکان، پەیوەندی ڕەگەزی و لایەنەکانی تری کەلتوری کازاخی ببوون بە نیشانەی گۆڕینی کۆمەڵگا.

لەم دوواییانە ھەرچۆنێک بێت، کازاخەکان بەرە بەرە ھەوڵیان داوە بۆ زیندوو کردنەوەی دام و دەزگا ئایینیە کان لەدوای کەوتنی یەکێتیی سۆڤیەت. ھەندێ کازاخ بەردەوامن بۆ ئەوەی بناسرێن لەگەڵ باوڕە ئیسلامیەکەیان، وە ھەروەھا زیاتر بەییە لە لێوارەکانی وڵاتەکە. ئەوانەی کە دابەزین لە بنچینەی سەربازە موسڵمان و موژدەبەرەکانی سەدەی ٨ بە گرینگی ڕێزیان لێدەگیرێت لە کۆمەڵگاکانیان. کەسە ناسراوە سیاسیە کازاخەکان ھەروەھا دووپاتیان کردۆتەوە لەوەی کە پێویستیان بە سپۆنسەری ھۆشیاری ئیسلامیە. بۆ نمونە، وەزیری کاروباری بیانی کازاخ، مارات تاژینم بەم دواییە دوپاتی کردەوە کە کازاخستان دەلکێت بە گرینگی بەکارھێنانی "توانای ئیجابی ئیسلام، خوێندنی مێژوو و کەلتور و کەلەپووری ئیسلام".

بیروباوەڕی پێش-ئیسلامی—پەرستنی ئاسمان، پێشینەکان، وە ئاگر، بۆ نمونە—بەردەوام بوو(ن) بۆ ھێشتەنەوەی ئەم بیروباوەڕانە بە ئەندازەیەکی زۆر بۆ خەڵکی گشتی، بەھەرحاڵ. کازاخەکان باوەڕیان بە ھێزی سروشتی ڕوحە باش و خراپەکان ھەبوو، وە جنۆکە دارەکان و زەبەلاحەکان. بۆ خۆپاراستنیان لەوان و لە چاوی خراپ کازاخەکان ملوانکە و تەلیسمیان لەبەردەکرد. بیروباوڕە شامانیکەکان ھێشتان بە فراوانی پاراستراوە لەلایەن کازاخەکان، ئێستا بیروباوەڕی ئیسلامی و پێش-ئیسلامی بەردەوام دەدۆزرێنەوە لەلایەن کازاخەکان، بەتایبەتی لەلایەن بەتەمەنەکان. بەگوێرەی سەرژمێریی نەتەوەیی ساڵی ٢٠٠٩ ٣٩،١٧٢ کازاخی مەسیحیین.

خەڵکی کازاخی

کەمینە کازاخەکان [دەستکاری]

ڕووسیا[دەستکاری]

لە ڕووسیا، دانیشتوانی کازاخی بەشێوەیەکی سەرەکی دەژین لەو ناوچانەی کە سنوریان کازاخستانە. بەگوێرەی نوێترین سەرژمێری (٢٠٠٢) ٦٥٤،٠٠٠ کازاخی لە ڕووسیا دەژین، زۆربەیان دەژین لە ناوچەکانی ئەسترەخان، ڤۆلگۆگراد، سەراتوڤ، سەمەرە، ئۆرینبورگ، چیلیابینسک، کورگان، تیومین، ئومسک، نۆڤۆسێبیرسک، ئەلتای کاری، و کۆماری ئەلتای. لەدوای مەرگی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١، خەڵکی نەژادی کازاخ لە ڕووسیا مافی ھاوڵاتی بوونیان بەدەست ھێنا.

چین[دەستکاری]

خێزانێکی کازاخی لە سینجیانگ، چین 

کازاخەکان کۆچیان کرد بۆ دزونگاریا لە سەدەی ١٨ لەدوای کۆمەڵکوژی دزونگاریا سەرئەنجام بووە ھۆی بەکۆمەڵ کوشتنی بودیە ڕەسەنەکان/خەڵکی دزونگاریا

کازاخەکان، پێیان دەگوترێت ھاساکی زو بە چینی (哈萨克族؛ "خەڵکی کازاخ" یان "ھۆزی کازاخ") لەگەڵ ٥٦ گرووپی نەتەوەیین کە کۆماری گەلی چین بەشێوەیەکی ڕەسمی ناساندوونەتی. ھەزارەھا کازاخی ھەڵھاتن بۆ چین لەماوەی گرانیەکەی ساڵانی ١٩٣٢-١٩٣٣ لە کازاخستان.

لە ١٩٣٦ لەدوای ئەوەی کە شێنگ شیتسای ٣٠،٠٠٠ کازاخی دەرکرد لە سینجیانگ بۆ قینگھای، ھوی کە سەرپەرشتی دەکرا لەلایەن ژەنەڕاڵ مابوفانگ ھەستان بە کۆمەڵ کوژی ھاوڕێ موسوڵمانە کازاخەکانیان، ھەت تەنھا ١٣٥ کەسیان ماوە.

لە باکوری سینجیانگ زیاتر لە ٧،٠٠٠ کازاخی ھەڵپەڕین بۆ قینگھای-تبێتی بە ڕێگای گانسو وە پێکدادانێکی گەورەی کاوەڵکاری بەرپابوو بۆیە مابوفانگ کێشەکەی چارەسەر کرد بە ناولێنان کردنی کازاخەکان بۆ خستنە پلەیەکی نزمتر لە قینگھای، بەڵام ھوی، تبێتیەکان، وە کازاخەکان لە ناوچەکەدا بەردەوام بوون بۆ پێکدادان لەنێوان خۆیان دا.

تبێتیەکان ھێرشیان کرد و جەنگان لەدژی کازاخەکان ھەر کە کەزاخەکان چوو بوون بۆ تبێت بەھۆی گانسو وە قینگھای.

لە باکوری تبێت کازاخەکان ڕووبەڕووی سەربازە تبێتیەکان بوونەوە وە پاشان کازاخەکان بردران بۆ لەداخ.

سەربازە تبێتیەکان دزی و کوشتاریان کرد بە کازاخەکان ٤٠٠میل لە ڕۆژھەڵاتی لھاسا لە چامدۆ کاتێک کە کازاخەکان چوونە ناو تبێت.

لە ١٩٣٤، ١٩٣٥، ١٩٣٦-١٩٣٨ لە قومیل ئیلیقسان ڕابەری کازاخە کێرێیەکان وایکرد کۆچ بکەن بۆ گانسو وە ژمارەیان مەزندەکراوە بە ١٨،٠٠٠ کازاخ، وە چوونە ناو گانسو و قینگھای.

کە چین یەک قەزای خۆبەڕێوەبردووی کازاخی ھەیە کە ناوی قەزای خۆبەڕێوەبردووی یلی کازاخ لە ناو ھەرێمی خۆبەڕێوەبردووی سینجیانگ، سێ وڵاتی خۆبەڕێوەبردووی کازاخی، وڵاتی خۆبەڕێوەبردووی ئەکسای کازاخ لە گانسو، وڵاتی خۆبەڕێوەبردووی بارکوڵ کازاخ وە وڵاتی خۆبەڕێوەبردووی موری کازاخ لە ھەرێمی خۆبەڕێوەبردووی سینجیانگ. چەندەھا کازاخی ڕەوان نین بە زمانی چینی ستاندارد، لەجیاتی ئەوە قسەدەکەن بە زمانی کازاخی. "لەو شوێنەی بەتەواوی دورەی" دامەزراوە لەسەر بنەمای مۆسیقایەکی فۆڵکی کازاخی، گۆرانیەکی زۆر بەناوبانگە لەدەرەوەی ناوچەکانی کازاخی، بەتایبەتی لە وڵاتە دوورەکانی ڕۆژھەڵاتی چین، ژاپۆن و کۆریا

مەنگۆلیا[دەستکاری]

لە سەدەی ١٩، بەرەوپێش چوونی سوپای ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی پاڵی بە کازاخەکان نا بۆ وڵاتە دراوسێکانیان. لە دەوری ١٨٦٠، بەشی کازاخەکانی ناوەند ھاتن بۆ مەنگۆلیا وە ڕێگەیان پێدرا بۆ ئەوە جێگیر بن لە بەیان-ئولگی، ڕۆژئاوای مەنگۆلیا وە بۆ زۆربەی سەدەی ٢٠ ئەوان دابڕاو مانەوە، وەکو کۆمەڵگەیەکی توند. کازاخە نەتەوەییەکان (ناسراو بە کازاخەکانی ئەلتایک  یان کازاخی-ئەلتەی) دەژین بەشێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژئاوای مەنگۆلیا لە پارێزگای بەیان-ئولگی (%٨٨.٧ ی دانیشتوانی پارێزگاکە دەگرنەوە) وە لە پارێزگای خاود (%١١،٥ی دانیشتوانی پارێزگاکە دەگرنەوە، دەژین بەزۆری لە شاری خاود، قەزای خاود(خاود)، وە قەزای بویانت). لە سەرئەوە، ژمارەیەک کۆمەڵگەی کازاخی دەتواندرێت بدۆزدرێتەوە لە چەندەھا شار و گچکەشار لەناو وڵاتەکەدا بەربڵاون، ھەندێک لە زۆرترین نێوەندی دانیشتوانی کازاخی پێکدێن لە ئولانباتۆر (%٩٠ لە خورۆۆ ٤# ی نالایخ دووریگ، تۆڤ و سیلینج، ئێردینێت، دەرخان، بولگان، شارینگۆل (%١٧.١ی کۆی دانیشتوان) وە لە شارەکانی بێرخ.

ئٶزبەکستان[دەستکاری]

٤٠٠،٠٠٠ کازاخی دەژین لە قەرەقالپەقستان وە ١٠٠.٠٠٠ی تر دەژین لە پارێزگای تەشکینت. لەوەتەی کەوتنی یەکێتیی سۆڤیەت زۆربەی زۆری کازاخیەکان دەگەڕێنەوە کازاخستان، بەزۆری دەگەڕێنەوە بۆ مانخیستەو(مانگھیستاو). زۆربەی کازاخەکان لە قەرەقالپەقستان نەوەی یەکێک لە لقەکانی گروپی گەنجە(Kişi juz) کە ھۆزی ئادایی یان ئاداھی یە.

ئێران[دەستکاری]

ئێران کۆیلە کازاخیەکانی ھێنا کە بە ھەڵە گۆڕاندرابوون بە کەلمایکەکان لەلایەن کۆیلە فڕۆشەکان لە خیڤا و تورکومانەکان.

کازاخیە ئێرانیەکان دەژین بەزۆری لە پارێزگای گوڵستان لە باکوری ئێران. بەگوێرەی ethnologue.org، لە ١٩٨٢ ٣٠٠٠ کازاخ دەژیان لە شاری گرگان. لەوەتەی کەوتنی یەکێتیی سۆڤیەت ژمارەی کازاخیەکان کەمی کردووە لەبەر کۆچکردنیان بۆ ناو خاکی مێژووی دایکیان/کازاخستان.

ئەفغانستان[دەستکاری]

کیپچاکیە ئەفغانەکان ئەیماکیەکانن (تەیمینییەکان) ھۆزی بنچینەیی کازاخ کە دەتواندرێ بدۆزرێنەوە لە قەزای ئۆبی لە/بۆ ڕۆژھەڵاتی ڕۆژئاوای پارێزگای ھێرات لە ئەفغانستان، لەنێوان زێی فەراھـ و زێی ھاری. کیپچاکیە ئەفغانیەکان لەگەڵ کەکارەکان و دورزایس، دوو ھۆزی تری بنچینەی پاشتون، پێک دەھێنێت ھۆزی تایمانی. بەنزیکەیی ٤٤٠،٠٠٠ کیپچاکی ئەفغانی ھەیە. 

تورکیا[دەستکاری]

تورکیا پەنابەرە پاکستانیە کازاخیەکان، تورکمانەکان، قیرغیزەکان، وە ئۆزبەکەکانی وەرگرت کە ژمارەیان ٣،٨٠٠بوو لە بنەڕەتی لە ئەفغانستان لە کاتی شەڕی سۆڤیەت لە ئەفغانستان.شارەکانی: کەیسیری، ڤان، اماسڤا، سیسکداگ، گازانتێپ، تۆکات، ئورفا، وە سەرنیڤۆ وەریانگرت ئاوارەکان کە پێک ھاتبوون لە ئەدانا (پاکستانیە کازاخیەکان)، تورکمانەکان، قیرغیزەکان، ئۆزبەکەکان کە ژمارەیان ٣،٨٠٠ بوو لەگەڵ یارمەتی UNHCR.

لە ١٩٦٩ و ١٩٥٤ کازاخەکان کۆچیان کرد بۆ ناو سالیھلی ئەناتۆلیا(تورکیای ئێستا)، وە ناوچەکانی دەڤەلی و اڵتای. تورکیا بوو بە ماڵ بۆ کۆچکەرە کازاخیەکان

دامەزراوەی کازاخە تورکەکان (Kazak Türkleri Vakfı) ڕێکخراوێکی کازاخیەکانە لە تورکیا.

مۆسیقا[دەستکاری]

چەندەھا ھەروەھا بەھرەدار بوون لە ئەنجامدان و پیشاندانی گۆرانیە کەلتوریەکانی کازاخ. یەکێک لە دیارترین ئالەتی کازاخیەکان دۆمبرا یە، عودێکە لەگەڵ دوو سترینگ(داو). ھەندێک جار بەکارھاتووە بۆ گۆرانی وتنی بە گرووپ. ئالەتێکی بەناوبانگی تر کۆبیزە، ئالەتێکی تیریە کاری پێ دەکرێت لەسەر ئەژنۆکان. لەگەڵ ئالەتانی تر، ئەم دوو ئالەتە وەک کلیلێکی سەرەکی بەکاردەھێندرێن لە ئۆڕکێسترای کەلتوری کازاخی. ئاواز دانەرێکی دیار قورمانگازی یە، کە ژیاوە لە سەدەی ١٩. دوای خوێندنی لە مۆسکۆ، گەزیزا ژوبانۆڤا بوو بە یەکەم ئافرەتی ئاواز دانەری کلاسیکی لە کازاخستان، کە ئاوازە داندراوەکانی مێژووی کازاخ و فۆلکلۆری پیشان دەدەن. گۆرانی بێژێکی دیاری سۆڤیەتی رۆزا ریمبایڤا، ئەستێرەیەک بوو لە پێوەری یەکێتیی سۆڤیەتی. باندێکی ڕۆکی دیار یورکێر، کە پێشکەشکردن و ئەنجامدانی مۆسیقای فۆلک-ڕۆک/دەکەن، کە تێکەڵی بە مۆسیقای ڕۆک دەکەن لەگەڵ مۆسیقای کەلتوری کازاخی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]