مۆزەخانەی فریدا کالۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مۆزەخانەی فریدا کالۆ
Museo Frida Kahlo.JPG
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
ناو بە زمانی ڕەسمیMuseo de Frida Kahlo
وڵاتمەکسیک
دابەشکاریی کارگێڕیکۆیۆئاکان
پۆتانی شوێن١٩°٢١′١٨″N ٩٩°٩′٤٦″W، ١٩°٢١′١٩″N ٩٩°٩′٤٤″W، ١٩°٢١′١٨″N ٩٩°٩′٤٥″W
ئەندامیIconic Houses Network
شوێنی بارەگاکانکۆیۆئاکان
نژیاروانفریدا کالۆ
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٤
Street addressLondres 247
وێبگەhttp://www.museofridakahlo.org.mx/، https://www.museofridakahlo.org.mx/es/

مۆزەخانەی فریدا کالۆ (بە ئیسپانی: Museo Frida Kahlo) ھەروەھا ناسراوە بە ماڵە شینەکە (La Casa Azul)[١][٢] مۆزەخانەیەکی ھونەریی و مۆزەخانەیەکی ماڵیی مێژوویییە کە وەک ڕێزلێنانێک تایبەت کراوە بە ژیان و کارەکانی وێنەکێشی مەکسیکی فریدا کالۆ. ئەم مۆزەخانەیە دەکەوێتە ناوچەی کۆیۆئاکان لە مەکسیکۆ سیتی. شوێنی مۆزەخانەکە، ھەر ئەو ماڵەیە کە کالۆ لێی لەدایک بوو و لێشی گەورە بوو، ھەر لەو ماڵە بۆ چەند ساڵێک لەگەڵ دیێگۆ ڕیڤێرای ھاوسەری بەیەکەوە ژیان، فریدا ھەر لەو ماڵەدا کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٩٥٧، دیێگۆ خانووەکەی بەخشی بۆئەوەی بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ ڕێزلێنان لە کارەکانی فریدا.[٣]

لە مۆزەخانەکە چەند کار و تابلۆیەکی فریدا کالۆ و دیێگۆ ڕیڤێرای لێیە، ھەروەھا لەگەڵ چەند بەرھەمێکی ھونەرمەندانی دیکە و فۆلکلۆری مەکسیکی، وێنە و یادەوەرییەکانی فریدا لەگەڵ چەند کەل و پەلێکی کەسیی. شێوەی ماڵەکە بەگشتی وەک ساڵانی پەنجاکان ماوەتەوە. لە ئێستادا یەکێکە لە دیارترین مۆزەخانەکانی مەکسیکۆ سیتی و سەردانیکەری ھەیە.

مۆزەخانەکە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٥٨ کرایەوە،[٤] تا ئەمڕۆش لە چالاکی و خستنەڕووی بەرھەمەکان کراوەیە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Take a virtual tour of "La Casa Azul", the Frida Kahlo museum in Mexico". Vogue Paris (بە زمانی فەڕەنسی). لە ڕێکەوتی 2021-02-22 ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا مۆزەخانەی فریدا کالۆ ناسراو بە ماڵی شین لە مەکسیکۆ کرایەوە، لە ڕێکەوتی 2021-02-22 ھێنراوە 
  3. ^ "Explore Frida Kahlo's 'Casa Azul' Through a Fascinating Virtual Museum Tour". My Modern Met (بە زمانی ئینگلیزی). 2020-08-30. لە ڕێکەوتی 2021-02-22 ھێنراوە. 
  4. ^ "Frida Kahlo Museum | museum, Coyoacán, Mexico". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-22 ھێنراوە.