ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠١٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ناوبڕ:
وپ:وھ
Reviewer's Award.png

وتاری ھەڵبژێردراو • ئەرشیڤ


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ - ٢٠١٧


 تەممووز، ٢٠١٧ (UTC) – نوێکردنەوە

ئەرشیڤی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ٢٠١٧
ئەم پەڕەیە ھەموو ئەو وتارانە لەخۆدەگرێت کە مانگانە، بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی
بۆ بەشی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک ھەڵدەبژێردراون بۆ ساڵی ٢٠١٧.


کانوونی دووەم[دەستکاری]

پەیکەری ئیبن بەیتار

ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک./١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک./١٢٤٨ ز.) زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕووەکناسی.


(تەواوی وتارەکە…)


شوبات[دەستکاری]

چەند ژەمێکی ڤیگن کە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵی تێدا بەکار نەھاتووە.

ڤیگنیزم (بە ئینگلیزی: Veganism) پێکھاتووە لە ھەردووک خواردن ڕێکخستن و فەلسەفەی پاراستنی مافی ئاژەڵان کە بەکارھێنانی بەرھەمی ئاژەڵان ڕەتدەکاتەوە. شوێنکەوتووی ھەر کامێک لە ژەمە خۆراکییەکە و فەلسەفەکە بە ڤیگن ناسراون.

ھەندێک جار جیاکاری دەکرێت لە بەشەکان ڤیگنیزم، ڤیگنە خۆراکییەکان ڕەتی دەکەنەوە کە بەرھەمی ئاژەڵان بە ھیچ جۆرێک بەکاربھێنن. ئەمە نەک تەنھا گۆشت دەگرێتەوە بەڵکو ھێلکەو خۆراکە سپیاتییەکانیش لەخۆ دەگرێت (وەک ماست، پەنیر، شیر و ھەموو ئەو بەرھەمانەی شیری تێدا بەکاردێت.) ھەندێک لە ڤیگنە خۆراکییەکان بەلایانەوە پەسەندە شتومەک بەکاربھێنن کە پاشماوەی ئاژەڵانی تێدا بەکارھاتووە وەک چەرم و خوری ...


(تەواوی وتارەکە…)


ئازار[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠١٧/ئازار

نیسان[دەستکاری]

ئەیمی لی لە ساڵی ٢٠٠٦

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی جیاوازی تر دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. ئەو دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنھا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە، وە نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیە.

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە ...

(تەواوی وتارەکە…)

ئایار[دەستکاری]

بێتھۆڤن

لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (بە ئینگلیزی: Ludwig van Beethoven • ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ – ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو. کەسایەتییەکی ناسراو و گرنگ بوو لە بەینی دەمەی کلاسیک و ڕۆمانتیک لە ھونەری مۆسیقی ڕۆژاوادا، ئەو ھێشتا وەک یەکێک لە ھاندەرترین و ناودارترین ئاوازدانەرەکان ماوەتەوە. ناسراوترین ئاوازەکانی پێکھاتوون لە ٩ سیمفۆنی، ٥ کنچێرتۆی پیانۆ، ١ کنچێرتۆی کەمان، ٣٢ سۆناتای پیانۆ، ١٦ پارچەی ئامێری تەلدار کە بە چوار ژەنیار دەژەنرێن، لەگەڵ یەک ئۆپێراش بە ناوی فیدیلیۆ

بێتھۆڤن لەشاری بۆن لەدایک بووە، کە پایتەختی کۆڵۆنە و بەشێکە لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، ئەو لە تەمەنێکی لاوێتیدا نمایشی توانا مۆسیقییەکانی کردووە و لەلایەن باوکییەوە، جۆھان ڤان بێتھۆڤن، و ئاوازدانەر و مایسترۆی مۆسیقیی کریستیان گادلۆب نییفەوە فێرکراوە و مەشقی پێ کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئەو ڕۆیشت بۆ ڤیەننا ...

(تەواوی وتارەکە…)

حوزەیران[دەستکاری]

بەرگی ئەلبوومی دەرگا کراوەکە

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا بڵاوکرایەوە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، وە دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە. ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، وە ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمان.

(تەواوی وتارەکە…)

تەممووز[دەستکاری]

مۆتسارت

ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت (بە ئاڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart – ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت ئاوازدانەر، پیانۆژەن، و کەمانژەنێکی کاریگەری دەمەی کلاسیک بووە و گەلێک بەرھەمی بەجێ ھێشتووە. مۆتسارت لە ساڵزبێرگ لەدایکبووە و ھەر لە سەرەتاکانی منداڵییەوە توانا مەزنەکانی لە مۆسیقادا دەرکەوتوون. لە تەمەنی پێنج ساڵاندا توانیوێتی ھەردوو ئامێری پیانۆ و کەمان بژەنێت و ھەروەھا ئاوازی خۆی داناوە و لە پاش ڕۆێاڵتی ئەورووپادا نمایشی کردووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، وەک ژەنیارێک کاری دەکرد بۆ پاشا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەم کارە بێزار بوو. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی کە کۆچ بکات و بەدوای کاری نوێدا بگەڕێت. لەکاتی سەردانی ڤیەننادا لە ساڵی ١٧٨١دا، موتسارت لە کارەکەی لە ساڵزبێرگ دەرکرا. ئەو بڕیاری دا کە لە پایتەخت بمێنێتەوە. لەوێش ناوبانگی دەرکرد، بەڵام لە ڕووی داراییەوە بووژانەوەیەکی بە خۆیەوە نەبینی. ناودارترین و ناسراوترین کارەکانی مۆتسارت وەک کنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراکانی لەگەڵ بەشێک لە مۆسیقای مردوو ناشتنەکەی، کە بە تەواونەکراوی بەجێ ما بەھۆی مردنیەوە، لە کۆتاییەکانی تەمەنی لە ڤیەننادا بەرھەمھێنراون.


(تەواوی وتارەکە…)

ئاب[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠١٧/ئاب

ئەیلوول[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠١٧/ئەیلوول

تشرینی یەکەم[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠١٧/تشرینی یەکەم

تشرینی دووەم[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠١٧/تشرینی دووەم

کانوونی یەکەم[دەستکاری]

داڕێژە:وھ/٢٠١٧/کانوونی یەکەم