بەھەڵمبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەھەڵم بوون (بە ئینگلیزی: Evaporation) کردارێکە لە ئەنجامی گۆرانی ئاو لە دۆخی شلی بۆ دۆخی گازی دروست دەبێت. لە ڕووبەرە ئاویەکان وەک زەریا -دەریا-دەریاچە -بەنداوەکان و گۆمەکان لە خاکی شێدار ) ڕودەدات. لە پلەی ١٠٠ سەدی پلەی کۆڵان دا ھەموو ئاوێک بە خێرایی دەبێت بە ھەڵم لە سروشت دا بەھۆی تیشکی خۆر دروست دەبێت.

جۆرەکانی بەھەڵم بوون[دەستکاری]

بەھەڵم بوون-ئارەق کردنەوەی تەواو Actual Evapotranspiration بڕی ئاوی لە دەست چووە بە شێوەیەکی کرداری بەھۆی کرداری بەھەڵم بوون ئارەقکردنەوە پشت بەشێی خاک و بوونی ئاو دەبەستێ بەھەڵم بوونی کردارێ لە خاکێکی شێداردا زیاترە لە بەھەڵم بوون لە خاکێکی کەم شێدا

بەھەڵم بوون -ئارەقکردنی پێوانەیی Potantial Evapotranspiration بڕی لەدەست دانی ئاوە لە ڕووی زەویەکی داپۆشراو بە ڕووەک (گژوگیای کورت) کە بە چالاکی خۆی گەشەی کردبێ بێ کەمی ئاو بەھەڵم بوونی پێوانەی یەکسانە بە بەھەڵم بوونی تەواو لە ڕووپێوە ئاویەکان و خاکی شێدار کاتێک خاک دەست بە وشک بوونەوە دەکات بەھەڵم بوونی تەواو کەم دەکات بەڵام لە بەھەڵم بوونی پێوانەیی وەک خۆی دەمێنێتەوە. لە بواری کشتوکاڵ سودی لێ وەر دەگیرێت دەتوانرێت بڕی ئاوی دابین کراو بۆ کشتوکاڵ بزانرێت وە دیاری کردنی بڕی ئاوی پێویست بۆ ئاودێری ئەگەر ھاتوو باران تەواو نەبوو بۆ گەشەکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان

پێوانەکردنی بەھەڵم بوون[دەستکاری]

بەھەڵم بوون بەم ڕێگیانە پێوانەدەکرێت:

  1. ئامێری بیشی Piche Evaporimeter
  2. حەوزی بەھەڵم بوون Class –A‐Pan
  3. ئامێری لایزیمیتەر Lysimeter
  4. خولی ئاوی Hydrological cycle
  5. ھاوسەنگی ئاویی Water Balance

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]