بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
جامی جیھانی فیفا ٢٠١٤
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ بەڕازیل
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٢ی حوزەیران١٣ی تەمموز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کیشوەری جیاواز)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئەڵمانیا (جاری چوارەم)
پلەی دووەم ئەرژەنتین
پلەی سێیەم ھۆلەند
پلەی چوارەم بەڕازیل
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)کۆلۆمبیا خامێس ڕۆدریگێز - ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەرئەرژەنتین لیۆنێل مێسی
٢٠١٠

جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٤ بیستەمین پاڵەوانییەتی جامی جیهانی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی بەڕازیل بۆ دووەم جار میوانداری کرد (جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٥٠ لەو وڵاتە بەڕێوەچووبوو) ، وە جاری پێنجەم بوو لە ئەمەریکای باشوور بەڕێوەچوو. کە ووڵاتی بەڕازیل لە ساڵی ٢٠٠٧ مافی بەشداری کردنی جامی جیهانی ٢٠١٤ پێ بەخشرا.

پاڵەوانییەتییەکە لە بەرواری ١٢ی حوزەیران تاکوو ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو،[١] بە بەشداری ٢٣ ھەڵبژاردە [١] کە پێشتر بەھۆی پاڵاوتنەکان ٣١ یان سەرکەوتن و بەڕازیلیش بەھۆی میوانداریکردن لە پاڵاوتن بەشداری کرد.

ھەڵبژاردنی بەڕازیل وەك میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٤

[دەستکاری]
ئاشکراکردنی بەڕازیل وەک میواندار لەلایەن سێپ پلاتەر - ٢٠٠٤

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ناسراو بە (فیفا) لە ٧ی ئازاری ٢٠٠٣ ڕایگەیاند کە پاڵەوانێتی جامی جیھانی لە ئەمریکای باشوور بەڕێوەدەچێت . ئەمە لەدوای ئەوە دێت کۆتاین جار جامی جیھانی فیفای ١٩٧٨ لە ئەمریکای باشوور لە ووڵاتی ئەرجەنتین بەڕێوەچوو.

لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣؛ یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ئەمریکای لاتینی (کۆنمبول) ٣ ووڵاتی دەستنیشان کرد بۆ میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٤ ئەوانیش ئەرجەنتین، بەڕازیل و کۆڵۆمبیا بوون. بەڵام لەمانگی ئازاری ٢٠٠٤دا، (کۆنمبول) ڕایانگەیاند کە ئەنجومەن بەڕازیلیان دەستنیشان کردووە وەک میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٤ ، لەلە٣ی تشرینی یەکەم ی ٢٠٠٧ی فیفا لە دیدارە بەردەوامییەکانیدا ، ووڵاتی بەڕازیل ی بەمیوانداری ئەم پاڵەوانێتیە ئاشکراکرد.[٢]

ئەمە بۆ دووەم جارە لەمێژوودا کە بەڕازیل میوانداری جامی جیھانی بکات. بۆ یەکەمین جار بەڕازیل ساڵی ١٩٥٠ میوانداری جامی جیھانی بوو. بەڕازیل لەدوای مەکسیک، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێنجەمین ووڵاتە کە بۆ دووەمین جار میوانداری جامی جیھانی بکات. لەھەر چوار پاڵەوانێتی پێشووتر لە ئەمریکای باشوور بەڕێوەچووبێت ھەڵبژاردەکانی ئەم کیشوەرە بوونەتە پاڵەوان (دوو جار ئەرجەنتین و دوو جار ئۆرۆگوای) بەڵام بەڕازیل تا ئەم ساتە نەیتوانیوە ببێتە پاڵەوان لەسەر خاکی خۆی.

یاریگاکانی مۆندیالی ٢٠١٤

[دەستکاری]

١٢ شار ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیلیا، ساوپاولۆ، فۆرتالزا، بیلۆ ھوریزۆنتی، پۆرتۆ ئەلیگێری، سیلڤادۆر، ڕێسیفی، ماناوس، کۆریتیبا، کویابا و ناتال تیایدا جامی جیھانی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو.[٣]

ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەڕازیلیا ساوپاولۆ فۆرتالزا
یاریگای ماراکانا یاریگای نێودەوڵەتی مین گارینشا یاریگای کۆرینتیانس ئارینا یاریگای کاستلۆ فۆرتالزا

22°54′43.8″S 43°13′48.59″W / 22.912167°S 43.2301639°W / -22.912167; -43.2301639 (Estádio do Maracanã)

15°47′0.6″S 47°53′56.99″W / 15.783500°S 47.8991639°W / -15.783500; -47.8991639 (Estádio Nacional Mané Garrincha)

23°32′43.91″S 46°28′24.14″W / 23.5455306°S 46.4733722°W / -23.5455306; -46.4733722 (Arena Corinthians)

3°48′26.16″S 38°31′20.93″W / 3.8072667°S 38.5224806°W / -3.8072667; -38.5224806 (Estádio Castelão)

ھاندەر: ٧٣٬٥٣١[٤] ھاندەر: ٧٠٬٠٤٢ ھاندەر: ٦٥٬٨٠٧ ھاندەر: ٦٤٬٨٤٦
بیلۆ ھوریزۆنتی پۆرتۆ ئەلیگێری
یاریگای مینیرۆ یاریگای بێراڕیۆ

19°51′57″S 43°58′15″W / 19.86583°S 43.97083°W / -19.86583; -43.97083 (Estádio Mineirão)

30°3′56.21″S 51°14′9.91″W / 30.0656139°S 51.2360861°W / -30.0656139; -51.2360861 (Estádio Beira-Rio)

ھاندەر: ٦٢٬٥٤٧ ھاندەر: ٤٨٬٨٤٩
سیلڤادۆر ڕێسیفی
یاریگای ئیتایپاوا ئەرینا فۆنتھ نوئاوا یاریگای ئیتایپاوا ئەرنا پرنامبۆکۆ

12°58′43″S 38°30′15″W / 12.97861°S 38.50417°W / -12.97861; -38.50417 (Arena Fonte Nova)

8°2′24″S 35°0′29″W / 8.04000°S 35.00806°W / -8.04000; -35.00806 (Arena Pernambuco)

ھاندەر: ٤٨٬٧٤٧ ھاندەر: ٤٤٬٢٤٨
کویابا ماناوس ناتال کۆریتیبا
یاریگای پانتاناڵ ئەرینا یاریگای ئامازۆنیا ئەرینا یاریگای دۆس دۆناس ئەرینا یاریگای دا بایشادا ئەرینا

15°36′11″S 56°7′14″W / 15.60306°S 56.12056°W / -15.60306; -56.12056 (Arena Pantanal)

3°4′59″S 60°1′41″W / 3.08306°S 60.02806°W / -3.08306; -60.02806 (Arena Amazônia)

5°49′44.18″S 35°12′49.91″W / 5.8289389°S 35.2138639°W / -5.8289389; -35.2138639 (Arena das Dunas)

25°26′54″S 49°16′37″W / 25.44833°S 49.27694°W / -25.44833; -49.27694 (Arena da Baixada)

ھاندەر: ٤٢٬٩٦٨ ھاندەر: ٤٢٬٣٧٤ ھاندەر: ٤٢٬٠٨٦ ھاندەر: ٤١٬٤٥٦

قۆناغەکانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ئەو ھەڵبژاردانەی ھەڵبژێردراون

[دەستکاری]

لەجامی جیھانی ٢٠٠٤ بەدواوە فیفا یاساکانی بۆ ئەو ھەڵبژاردانەی بەژداریان کردووە گۆڕانکاری تێداکرد و بڕیاردرا کە ئەو ھەڵبژاردەی میوانداری جامی جیهانی دەکات لە قۆناغی پاڵاوتنەکاندا بەژداری ناکات بەڵکو ڕاستەوخۆ سەردەکەوێ پاڵەوانینی جامی پێشتر بەژدار دەبێت لە پاڵەوانێتیەکە بەبێ بەژداری کردن لە قۆناغی پاڵاوتن. وە ئەم یاسایە بۆ پاڵەوانێتیەکانی داھاتووتر جێبەجێ کرا. لە قۆناغی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠١٤ دا بۆ ٣١ هەڵبژاردە بوو کە لە ٣ی ئازار ی ٢٠١١ ھەتا ٢٠ی تشرینی دووەم ی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو . جامی جیھانی ٢٠١٤ بە بەشداری ٣٢ ھەڵبژاردە لە سەرانسەری جیھان بەڕێوەچوو ەچێ. بەڕازیل بەبێ پاڵاوتن بەژداەم مۆندیاکرد ات چونیە میوانداری جامەکە دەکات و ٣١ ھەڵبژاردەکەی تر لەڕێی قۆناپاڵاوتنەکانەوە لە ھەمیەکێتی کیشوەرەکاندا دەرکەوتنیال.

ئەم ھەڵبژاردانەی خوارەوە ، کە ھەریەکە و لەیەکێتیەکانی خۆی ڕیزبەندی کراون و کۆتا ڕیزبەندی فیفا بۆ بەژداریکردنی ھەڵبژاردەکان لەجامەکان لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٣ دیاریکراوە.

ئەورووپا (یوفا) (١٣)

ئاسیا (ئەی ئێف سی) (٦)

ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی) (٠)

  • ھیچ ھەڵبژاردەیەکی بەژداری نەکردووە.

ئەمریکای باکوور، ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف) (٤)

ئەمریکای باشوور (کونمبول) (٦)

ئەفریقا (سی ئەی ئێف) (٥)

██ سەرکەوتوو ██ سەرنەکەوتوو ██ نەچوون بۆ پێشبڕکێی ھەڵبژاردن - ئەندامی فیفا ██ نەچوون بۆ پێشبڕکێی ھەڵبژاردن - ئەندامی فیفا نییە

بەژداری یەکێتیەکان

[دەستکاری]

ژمارەی بەژداری یەکێتیەکان لەجامی جیھانی ٢٠١٤

  • ئەورووپا (یوفا): ١٣ ھەڵبژاردە
  • ئەفریقا (کاف): ٥ ھەڵبژاردە
  • ئاسیا (ئەی ئێف سی): ٤ یان ٥ ھەڵبژاردە
  • ئەمریکای لاتینی (کونمبول) ٤ یان ٥ ھەڵبژاردە (+ بەڕازیل بە ناونیشانی وڵاتی خاوەن خوێ لەو ٤ یان ٥ ھەڵبژاردەیە دەبێ)
  • ئەمریکای باکووری، ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف): ٣ یان ٤ ھەڵبژاردە
  • ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی): ٠ یان ١ ھەڵبژاردە

خلاصھ صلاحیت‌ھا

[دەستکاری]
یەکێتی ئەو ھەڵبژاردانەی دەستیان پێکردووە ئەو ھەڵبژاردانەی سەرکەوتوون ئەو ھەڵبژاردانەی کەئێستا ئەتوانن سەربکەون ئەو ھەڵبژاردانەی سەرنەکەوتوون شوێنی ئەوانەی سەرناکەوون لەپاڵاوتنەکان شوێنی سەکەوتووان لە پاڵاوتنەکان یاری ڕۆژی دواتر ڕێکەوتی تەواوی بوونی
ئاسیا٤٣٤١٣٨٠ یان ١٤ یان ٥٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەفریقا٥٢٠١٠٤٢٥٥١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەمریکای باکوور٣٥٣١٣١٠ یان ١٣ یان ٤٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەمریکای لاتینی٩+١٤+١١٤٠ یان ١٤+١ یان ٥+١٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئۆقیانووسیا١١٠١١٠٠ یان ١٠ یان ١٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەورووپا٥٣٩٨٣٦٤١٣١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
کۆی گشتی٢٠٣+١٢٠+١٢٢١٦١١١٣١+١١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣

ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ جامی جیھانی

[دەستکاری]
ھەڵبژاردە شێوازی سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی ڕێکەوتی سەرکەوتن

بۆ جامی جیھانی

بەژداری کردن

لە جامی جیھانی

کۆتاین جار باشترین دەسکەوتەکان ڕیزبەندی فیفا
 بەڕازیلووڵاتی میواندار٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧٢٠٢٠١٠پاڵەوان (١٩٥٨, ١٩٦٢, ١٩٧٠, ١٩٩٤, ٢٠٠٢)
 ژاپۆنتیپی یەکەمی کۆمەڵەی B قۆناغی گرووپی ئاسیا٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣٥٢٠١٠قۆناغی ھەشتی (٢٠٠٢, ٢٠١٠)
 ئوسترالیاتیپی دووەمی کۆمەڵەی B قۆناغی گرووپی ئاسیا١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٣٤٢٠١٠قۆناغی ھەشتی (٢٠٠٦)
ئێران ئێرانتیپی یەکەمی گرووپی A قۆناغی گرووپی ئاسیا١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٣٤٢٠٠٦قۆناغی گرووپی (١٩٧٨, ١٩٩٨ , ٢٠٠٦)
 کۆریای باشوورتیپی دووەمی کۆمەڵەی A قۆناغی گرووپی ئاسیا١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٣٩٢٠١٠پلەی چوارەم (٢٠٠٢)
 ھۆلەنداتیپی یەکەمی گرووپی D قۆناغی گرووپی ئەورووپا١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣١٠٢٠١٠پلەی دووەم (١٩٧٤, ١٩٧٨, ٢٠١٠)
 ئیتاڵیاتیپی یەکەمی گرووپی B قۆناغی گرووپی ئەورووپا١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣١٨٢٠١٠پاڵەوان (١٩٣٤, ١٩٣٨, ١٩٨٢, ٢٠٠٦)
 ویلایەتە یەکگرتووەکانتیپی یەکەمی ئەمریکای باکوور١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣١٠٢٠١٠پلەی سێیەم (١٩٣٠)
 کۆستاریکاتیپی دووەمی ئەمریکای باکوور١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣٤٢٠٠٦قۆناغی شانزدەیەم (١٩٩٠)
 ئەرژەنتینتیپی یەکەمی ئەمریکای لاتینی١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣١٦٢٠١٠پاڵەوان (١٩٧٨, ١٩٨٦)
 بەلجیکاتیپی یەکەمی گرووپی A قۆناغی گرووپی ئەورووپا١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣١٢٢٠٠٢پلەی چوارەم (١٩٨٦)
 سویستیپی یەکەمی گرووپی E قۆناغی گرووپی ئەورووپا١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣١٠٢٠١٠چارەکی کۆتایی (١٩٣٤, ١٩٣٨, ١٩٥٤)
 ئەڵمانیاتیپی یەکەمی گرووپی C قۆناغی گرووپی ئەورووپا١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣١٨٢٠١٠پاڵەوان (١٩٥٤, ١٩٧٤, ١٩٩٠)
 کۆلۆمبیاتیپی دووەمی ئەمریکای لاتینی١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣٥١٩٩٨قۆناغی ھەشتەم (١٩٩٠)
 ڕووسیاتیپی یەکەمی گرووپی F قۆناغی گرووپی ئەورووپا١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣٣٢٠٠٢پلەی چوارەم (١٩٦٦)
 بۆسنیا و ھەرزەگۆڤیناتیپی یەکەمی گرووپی G قۆناغی گرووپی ئەورووپا١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣١--
 ئینگلتەراتیپی یەکەمی گرووپی H قۆناغی گرووپی ئەورووپا١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣١٤٢٠١٠پاڵەوان (١٩٦٦)
 ئیسپانیاتیپی یەکەمی گرووپی I قۆناغی گرووپی ئەورووپا١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣١٤٢٠١٠پاڵەوان (٢٠١٠)
 چیلیتیپی سێیەمی ئەمریکای لاتینی١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣٩٢٠١٠پلەی سێیەم (١٩٦٢)
 ئێکوادۆرتیپی چوارەمی ئەمریکای لاتینی١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣٣٢٠٠٦قۆناغی ھەشتەم (٢٠٠٦)
 ھۆندووراستیپی سێیەمی ئەمریکای باکوور١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣٣٢٠١٠قۆناغی گرووپی (١٩٨٢, ٢٠١٠)
 نێجیریابراوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٥٢٠١٠قۆناغی ھەشتەم (١٩٩٤), (١٩٩٨)
 کۆتدیڤواربراوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٣٢٠١٠قۆناغی گرووپی (٢٠٠٦), (٢٠١٠)
 کامیروونبراوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٧٢٠١٠چارەکی کۆتایی (١٩٩٠)
 گانابراوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٣٢٠١٠چارەکی کۆتایی (٢٠١٠)
 جەزائیربراوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٤٢٠١٠قۆناغی گرووپی (١٩٨٢، ١٩٨٦، ٢٠١٠)
 یۆنانبراوەی قۆناغی ئەرووپا١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٣٢٠١٠قۆناغی گرووپی (١٩٩٤، ٢٠١٠)
 کرواتیابراوەی قۆناغی ئەرووپا١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٤٢٠٠٦پلەی سێیەم (١٩٩٨)
 پورتوگالبراوەی قۆناغی ئەرووپا١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣٥٢٠١٠پلەی چوارەم (٢٠٠٦)
 فەڕەنسابراوەی قۆناغی ئەرووپا١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣١٤٢٠١٠پاڵەوان (١٩٩٨)
 مەکسیکبراوەی قۆناغی ئۆقیانووسیا-ئەمریکای باکوور٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣١٥٢٠١٠چارەکی کۆتایی (١٩٧٠ (١٩٨٦)
براوەی قۆناغی ئاسیا-ئەمریکای لاتینی٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣١٢٢٠١٠پاڵەوان (١٩٣٠, ١٩٥٠)

کۆمپانیای ئەدیداس ی وەرزشی ھەڵستا بە درووستکردنی تۆپێکی تایبەت بەو پاڵەوانییەتییە، تۆپەکەش ناوی (Adidas Brazuca) ە[٥][٦] ئەوەش بەپێی دەنگدانێک بوو لەنێوان ھەوادارانی تۆپی پێی بەڕازیل کەیان زیاتر لە یەلکیلیۆن دەنگی بەدەستھێنابوو کە دەکاتە ٧٠٪ دەنگەکانی ڕاپرسیی ەکە، جێگئاماژەیەەوە کە کۆمپانیای ئەدیداس لەوەتەی ١٩٧٠ تاکە کۆمپانیای وەرزشییە کە سپۆنسەری سەرەکی بێت بۆ بۆ درووستکردنی تۆپی جامی جیھانیی فیفا.

بوکەڵە

[دەستکاری]

لەماوەی پاڵەوانییەتییەکانی ڕابردوودا ، درووستکردنی بووکەڵەش بوو بە چاندنی پاڵەوانییەتییە وەرزشییەکان، بۆ ئەمجارەش بەڕازیل بوکەڵەیەکی بە نێوی فولیکۆ (Fuleco) درووستکردووە، کە ئەم بوکەڵەیە لەسەر ەر شێوەی ئاژەڵبە ناویێوی (Armadillo)ە[٧][٨] درووستکراوە.

خەڵاتەکان و پاداشتەکان[٩]

[دەستکاری]

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) بڕی خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەڕازیلی بە ٥٧٦ ملیۆن دیاریکرد کە بڕی پارەکە سێ ئەوەندەی جامی جیھانی ٢٠١٠ زیاتربوون ، خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ لە ئەفریقای باشوور بەبڕی ٤ ملیۆن دۆلار بوون ، خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ بەڕێژەی %٣٧ بۆ خولی ڕۆشتنە ، ڕیزبەندی خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ بەم جۆرەبوون :

  • ١٬٥ ملیۆن دۆلار بۆ ھەریەک لەو ھەڵبژاردنانەی کە بەژدارن لە قۆناغی کۆمەڵەکان.
  • ٨ ملیۆن دۆلار بۆ ھەر ھەڵبژاردەیەک کە گەیشتۆتە قۆناغی ١٦.
  • ٩ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو ٨ ھەڵبژاردەیەی گەیشتوونەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
  • ١٤ ملیۆن دۆلار بۆ ھەریەک لەو ھەڵبژاردەیەی گەیشتوونەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
  • کۆتایی.
  • ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ پلەی چوارەم.
  • ٢٢ ملیۆن دۆلار بۆ پلەی سێیەم.
  • ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ پلەی دووەم.
  • ٣٥ ملیۆن دۆلار بۆ یەکەم و پاڵەوان.

ناوبژیوانان

[دەستکاری]

لەمانگی ٣ی ٢٠١٣ دا فیفا لیستی ٥٢ کەسی بۆ یاریدەدەری ناوبژیوانی یەکەم لە چوار یەکێتیەکە دیاری کرد ، یەکێتی ناوبژیوانانی فیفا ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەم بەسەرپەرشتی جیم بۆیس لە

ئێرلەندای باکوور دانیشتنەکان ڕێکخرا وە ناوی ٢٥ ناوبژیوان و ناوبژیوانانی

ی یەدەگ لە ٤٣ اوازهەڵبژێردران ، دەتوانرا لەجیاتی یاریدەدەران ناوبژیوانی سەرەکی دابنرانایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بڕیارە چارەنووسسازەکاندا.


ناوبژیوانانی سەرەکی

[دەستکاری]
یەکێتیەکان ناوبژیوانان یاریدەدری ناوبژیوان
ئاسیا (ئەی ئێف سی) ڕۆشن ئێرماتۆڤ  ئۆزبەکستان عەبدۆکامیدولو ڕەسولۆڤ  ئۆزبەکستان

بەختیار کوچکاروڤ  قرغیزستان

یوییچی نیشیمورا  ژاپۆن تۆرۆ ساگارا  ژاپۆن

توشیوکی ناگی  ژاپۆن

نواف شکرالله  بەحرەین یاسر تلفت  بەحرەین

ئبراھیم ساڵح  بەحرەین

بن ویلیامز  ئوسترالیا متیو کەریم  ئوسترالیا

ھاکان ئاناز  ئوسترالیا

ئەفریقا (سی ئەی ئێف) نۆماندێز دوئه  کۆتدیڤوار سونگو فیلو یئو  کۆتدیڤوار

ژان کلۆد بیرموشا  بوروندی

باکاری گاساما  گامبیا ئاواریست منکونده  کامیروون

فیلیسین کاباندا  ڕواندا

جمال حیمودی  جەزائیر عبدلحک ئتچیالی  جەزائیر

ڕوەنه ئشیک  مەغریب

ئەمریکای باکوور و ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف) جول ئاگویلار  ئێلسالڤادۆر ویلیام تورس  ئێلسالڤادۆر

خوان زومبا  ئێلسالڤادۆر

مارک گایگر  ویلایەتە یەکگرتووەکان مارک ھورد  ویلایەتە یەکگرتووەکان

جو فلچر  کەنەدا

مارکو ئانتونیو رودریگز  مەکسیک مروین تورنترا  مەکسیک

مارکوس کوینیترو  مەکسیک

ئەمریکای لاتینی (کونمبول) نستور پیتانا  ئەرژەنتین ھرنان مایدانا  ئەرژەنتین

خوان پابلۆ بلاتی  ئەرژەنتین

ساندرۆ ریسی  بەڕازیل ئێمەرسۆن دی کاروالیو  بەڕازیل

مارسێلۆ ڤان گاس  بەڕازیل

ئینریکه ئاوسز  چیلی کارلۆس ئاسترۆزا  چیلی

سێرجیۆ ڕۆمن  چیلی

ویلمار رولدان  کۆلۆمبیا ھومبرتو کلاویو  کۆلۆمبیا

ئێدوارد دیاز  کۆلۆمبیا

کارلوس ورا  ئێکوادۆر کریستین لسکانو  ئێکوادۆر

بریون رومرو  ئێکوادۆر

ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی) (یوفا) پیتەر اولری  نیوزیلاند یان ھندریک ھینتس  نیوزیلاند

راوانیش کومار  فیجی

ئەورووپا(یوفا) فلێکس بریچ  ئەڵمانیا اشتفان لوپ  ئەڵمانیا

مارک بورش  ئەڵمانیا

جونیت چاکیر  تورکیا ئ بھاتین توران  تورکیا

تاریک اونگان  تورکیا

یوناس اریکسون  سوێد ماتیلاس کلاسنیوس  سوێد

دانیل ڤیرۆن مارک  سوێد

بیورن کویپرس  ھۆلەند ساندر فان روکل  ھۆلەند

اروین زینستارا  ھۆلەند

میلوراد ماژیچ  سڕبیا میلووان ریستیچ  سڕبیا

دالیبور چورچویچ  سڕبیا

پیدرۆ پروئنکا  پورتوگال برتینو میراندا  پورتوگال

تیاگو تریگو  پورتوگال

نیکولا ریتزولی  ئیتاڵیا رناتو فاورانی  ئیتاڵیا

ئەندرێ ئستفانی  ئیتاڵیا

کارلوس ولاسکو کاربایو  ئیسپانیا روبرتو ئەڵۆنسۆ فرناندز  ئیسپانیا

خوان کارلۆس یوستھ خیمنس  ئیسپانیا

ھاوارد وێب  ئینگلتەرا مایک مولکاری  ئینگلتەرا

دارن کان  ئینگلتەرا

ناوبژیوانانی یەدەگ

[دەستکاری]
یەکێتیەکان ناوبژیوانان یاریدەدەری ناوبژیوان
ئاسیا (ئەی ئێف سی) عەلی رضا فغانی  ئێران حسێن کامەرانی فر  ئێران
ئەفریقا (سی ئەی ئێف) نوانت الیوم  کامیروون جوبرەئیل کامارا  سێنیگال
دانیل بنت  ئەفریقای باشوور ئادن ماروا  کینیا
ئەمریکای باکوور و ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف) ڕۆبێرتۆ مورنپ  پەنەما ئ اریک بوریا  ویلایەتە یەکگرتووەکان
والتر لوپز  گواتیمالا لئونل لئال  کۆستاریکا
ئەمریکای باشوور (کونمبول) ڤیکتۆر ھۆگۆ کاریو  پێروو رودنی ئاکینو  پاراگوای
ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی) نوربرت ھائوتا  پۆلینیزیای فەڕەنسی مارک رۆل  نیوزیلاند
ئەورووپا (یوفا) اسوین ئادوار موئن  نەرویژ کیم ھاگلوند  نەرویژ

ئەنجامدانی تیروپشک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان

[دەستکاری]

مەراسیمی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٤ لەویلایەتی باھیای وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەچوو کە نزیکەی ٩٠ کیلۆمەتر لە باکووری ئێلسالڤادۆر دوورە.

لەڕێکەوتی ٦ی کانوونی یەکەمی٢٠١٣ ئەنجام درا.[١٠]

گرووپی A گرووپی B گرووپی C گرووپی D
 بەڕازیل  ئیسپانیا  کۆلۆمبیا  ئوروگوای
 کرواتیا  ھۆلەند  یۆنان  کۆستاریکا
 مەکسیک  چیلی  کۆتدیڤوار  ئینگلتەرا
 کامیروون  ئوسترالیا  ژاپۆن  ئیتاڵیا
گرووپی E گرووپی F گرووپی G گرووپی H
 سویس  ئەرژەنتین  ئەڵمانیا  بەلجیکا
 ئێکوادۆر  بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا  پورتوگال  جەزائیر
 فەڕەنسا  ئێران  گانا  ڕووسیا
 ھۆندووراس  نێجیریا  ویلایەتە یەکگرتووەکان  کۆریای باشوور

میدیا

[دەستکاری]

پەخشی تەلەفزیۆنی

[دەستکاری]

سەرجەم یارییەکان و چالاکییەکانی ئەم پاڵەوانییەتییە مافی فیفایە و ھەر دەزگایەکی تەلەفزیۆنی یان ئینتەرنێتی یان ڕادیۆیی بۆ ھەر ڕووماڵێك دەبوایە مۆڵەتنامەی ڕووماڵکردنی هەبووایە ، ھاوکات ماف بە زۆربەی وڵاتان دراوە کە کەناڵێک یان زیاتر مافی ڕووماڵی ھەبێت بەڵام لەتەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا یەک کەناڵ مافی هەبوو یارییەکان بگوازێتەوە ئەویش کەناڵی وەرزشی (بیئن سپۆڕت - beIN Sport) بوو.

پڕۆسەی وێنەگرتن

[دەستکاری]

کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی هەستا بە گرتنی وێنەکانی یارییەکە بە کوالیتێکی زۆر بەرز کە لە فیلمەکانیش بەکاردێت لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم کە ئەڵترا ئێچدی بوو (Ultra HDTV) وە بە ڕوونی (4K)

n).

یاری ڤیدیۆیی - FIFA14

[دەستکاری]

کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس هەستا بە وەشاندنی یارییەکی نوێی ئەلیکتڕۆنی لە زنجیرەیی یارییەکانیدا ، ناوی یارییەکەش فیفا ١٤یە.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 http://www.telegraph.co.uk/sport/football/world-cup/world-cup-nation/10856683/World-Cup-2014-Get-the-lowdown-on-all-32-teams-with-the-best-of-our-World-Cup-Nation.html
  2. درا بە بەڕازیل. http://www.fifa.com/worldcup/news/y=2007/m=10/news=brazil-confirmed-2014-hosts-625695.html ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. شار و یاریگاکان، http://www.stadiumguide.com/tournaments/fifa-world-cup-2014/
  4. McDermott، Andrew، ed. (٢٠١٤). 2014 FIFA World Cup Brazil Official Book. London: SevenOaks (Carlton Books). لاپەڕە ١٤–١٩. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨١٧٧-١٢٦-٦.
  5. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. https://en.wikipedia.org/wiki/Armadillo
  8. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە. ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. http://www.tsmplug.com/football/prize-money-fifa-world-cup-2014/ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.