ماکۆتۆ شینکای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماکۆتۆ شینکای

新海 誠
شینکای لە مۆسکۆ، ٢٠١٣
لەدایکبوون
ماکۆتۆ نیتسوو

(١٩٧٣-٠٢-٠٩) ٩ی شوباتی ١٩٧٣ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نەتەوەژاپۆنی
پەروەردەزانکۆی چوۆ
پیشەدروستکەری ئەنیمەیشن، فیلمساز، ھونەرمەندی مانگا
ناسراوە بەدەنگەکانی ئەستێرەیەکی دوور
ئەو شوێنەی لە ڕۆژانی سەرەتاماندا بەڵێنی پێ داین
٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا
ئەو منداڵانەی کە دوای دەنگە ونبووەکان دەکەون
باخچەی وشەکان
ناوی تۆ
ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم
ھاوسەرچیێکۆ میساکا
وێبگەshinkaimakoto.jp
واژوو

ماکۆتۆ نیتسوو (新津 誠، نیتسوو ماکۆتۆ، لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٧٣)، ھەروەھا بە ماکۆتۆ شینکای (新海 誠، شینکای ماکۆتۆ) ناسراوە، دروستکەری ئەنیمەیشن، فیلمساز و ھونەرمەندێکی مانگای ژاپۆنییە، کە زیاتر بە دەرھێنانی ناوی تۆ، کە سێیەمین پڕداھاتترین فیلمی ئەنیمەیشنی نەمرە[١] و ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم (٢٠١٩)، لەنێوان کارەکانی تریش وەک باخچەی وشەکان، ئەو منداڵانەی کە دوای دەنگە ونبووەکان دەکەون و ٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا ناسراوە. شینکای لەلایەن ڤارایتی بە یەک لەو ١٠ ئەنیمەیتەرەی کە لە ٢٠١٦ سەیر بکرێن ژمێردرا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

شینکای خەڵکی پارێزگای ناگانۆیە، کە وێژەی ژاپۆنیی لە زانکۆی چوۆ خوێندووە، لەوێ ئەندامی ناوەندی وێژەی مناڵان بووە و وێنەی کتێبەکانی کێشاوە. شینکای بە دروستکردنی ئەو مانگا، ئەنیمێ و ڕۆمانانەی کە لە قوتابخانەی ناوەندیدا نمایشی کردبوون شوێنی حەزەکەی دەکەوێت. ئەو فیلمە ئەنیمێیانەی کە شینکای حەزی لێیانە ئەمانەن: قەڵایەک لە ئاسمان، ناواسیکای دۆڵی با و قەڵاکەی کاگلیۆسترۆی ھایاو میازاکی، کۆتاییی ئیڤانجیلیۆنی ھیدیاکی ئاننۆ و پاتلەیبەر ٢ی مامۆروو ئۆشی.[٣]

شینکای لە چەندین ھەڵسەنگاندندا بە «میازاکیی نوێ» ناوی براوە،[٤][٥] لەنێویاندا ئەوانەی ئەنیمێ ئادڤۆکەیتز و ئاکتیڤ ئەیمێن.[٦]

شینکای ھاوسەرگیریی لەگەڵ بەرھەمھێنەر و خانمەکتەری خانەنشین چیێکۆ میساکا کردووە، کە ڕۆڵی لە فیلمەکان لەنێویشیاندا ڤێرسسی ڕیووھێی کیتاموورا بینیوە؛ کچێکیان بەناوی چیز نیتسوو ھەیە، کە خانمەکتەرێکی بچکۆلەیە و لەدایکبووی ٢٠١٠یە.[٧][٨]

ھەسارۆچکەی ٥٥٢٢٢ ماکۆتۆشینکای بە ناوی ئەمەوە ناونراوە.[٩]

پیشە[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە ئازاری ١٩٩٦ بەشی وێژەی زانکۆی چوۆ تەواو دەکات،[١٠] ئیشێکی لە فالکام، کە کۆمپانیایەکی کایەی ڤیدیۆیییە دەست کەوت و لەوێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری کرد و ڤیدیۆ کلیپی بۆ کایەکان و لەگەڵیشیدا گرافیک دیزایینی بۆ ناوەڕۆکی وێب دروست دەکرد.[١١] شینکای لەم ماوەیە چاوی بە تێنمۆنی ئاوازدانەر کەوت، کە دواتر چەندین مۆسیقای بۆ فیلمەکانی شینکای تۆمار کرد.

شینکای لە ١٩٩٩، ئەو و پشیلەکەیی بڵاو کردەوە، کە پارچەیەکی کورتی پێنج خولەکیی ڕەش و سپی بوو. فیلمەکە چەندین خەڵاتی بەدەست ھێنا، لەنێویشیاندا گراند پڕایز لە ١٢یەمین پێشبڕکێی دۆگا سی جی ئەنیمەیشن (٢٠٠٠). دۆگا کۆمپانیایەکی سەربەخۆی قازانجنەویستە کە بۆ ھاندان بە نەرمامێر و ئامۆژگاری بۆ ئەو ئەنیمەیتەرانەی کە لە ئاستی سەرەتادان دروست بووە.[١٢] ئەم کورتەفیلمە ژیانی پشیلەیەک بەتەواوی لە ڕوانگەی پشیلەکەوە دەگێڕێتەوە، کە کات لەگەڵ خاوەنەکەی کە کچێکی گەنجە تێدەپەڕێنێت.

شینکای دوای بەدەستھێنانی گراند پڕایز، سەبارەت بە درێژەدان دەستی بە بیرکردنەوە کرد لەکاتێکدا بەردەوام بوو لە کارکردن بۆ فالکام. لە حوزەیرانی ٢٠٠٠، شینکای ئیلھامێکی بۆ ھات تا بە کێشانی وێنەی کچێک لە کابینەیەکی فڕۆکەوانیدا کە مۆبایلێکی ھەڵگرتووە دەست بە دەنگەکانی ئەستێرەیەکی دوور بکات. دوای ماوەیەک، لەلایەن مانگا زوو (کە لەمڕۆدا ئەپلیکەیشنێکی مۆبایلە ھۆشمەندەکانە) پەیوەندیی پێوە کرا کە بە پێدانی یارمەتییەک پێشنیاری کارکردنیان لەگەڵی پێشکەش کرد تا بیرۆکەکەی بگۆڕن بۆ ئەنیمێیەک کە بتوانن بیفرۆشن. لە ئایاری ٢٠٠١، وازی لە پیشەکەی فالکام ھێنا و دەستی بە کارکردن لەسەر دەنگەکان کرد. شینکای لە چاوپێکەوتنێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە بەرھەمھێنانەکە نزیکەی حەوت مانگ لە کاری جددیی خایاند.[١١]

دەنگەکانی ئەستێرەیەکی دوور، ئەو شوێنەی لە ڕۆژانی سەرەتاماندا بەڵێنی پێ داینی بەدوادا ھات، کە فیلمێکی ٩٠ خولەکییە و لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە سەرتاسەری ژاپۆن بڵاو کرایەوە. فیلمەکە بە ڕەخنەوە ستایش کرا، و چەندین شانازیشی بەدەست ھێنا.[١٣][١٤] پڕۆژەی دواتری شینکای ٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا بوو کە بۆ یەکەم جار لە ٣ی ئازاری ٢٠٠٧ بڵاو کرایەوە. فیلمەکە لە سێ کورتەفیلم پێکھاتووە کە ئەمانەن: گوڵی داری گێلاس، ئاسمانگەڕ، و ٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا.[١٥] کۆی ماوەی کاتەکە نزیکەی ٦٣ خولەکە. لە ئەیلوولی ٢٠٠٧ ڕۆژنامەی سەرەکیی ناگانۆ، شینانۆ ماینیچی شینبوون ئەنیمەیشنێکی بازرگانیی تەلەڤیزیۆینیی شینکایی بڵاو کردەوە.

شینکای وەک پشوویەکی دوای تەواوکردنی ٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا، ٢٠٠٨ی لە لەندەن بەسەر برد. لە ٢٠٠٩ گەڕایەوە ژاپۆن تا دەست بە کاری پڕۆژەی دواتری بکات. لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ دوو بیرۆکەی وێنەکێشانی بۆ ئەم فیلمە بڵاو کردەوە. شینکای ئاماژەی بەوە دا کە دەبێتە درێژترین فیلمی ئەنیمەیشنی کە تا ئەمڕۆ دروستی کردبێت، و چیرۆکەکەی بە فیلمێکی گورجوگۆڵی ئەنیمەیشن وەسف کردووە کە لەسەر سەرکێشی، ئاکشن و خۆشەویستیی کچێکی ڕووخۆش و بوێر لە گەشتێک تا بڵێت «ماڵاوا» چەقی گرتووە.[١٦] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠، شینکای ئەوەی ئاشکرا کرد کە کاری دواتری بە ناونیشانی ئەو منداڵانەی کە لە قووڵایییەکی زۆرەوە دوای دەنگە ونبووەکان دەکەون دەبێت. تڕەیلەرێک لە ٩ی تشرینی دووەم بڵاو کرایەوە، و فیلمەکەش لە ٧ی ئایاری ٢٠١١ بڵاو کرایەوە.[١٧][١٨]

فیلمی دواتری باخچەی وشەکان بوو کە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ بڵاو کرایەوە.[١٩]

لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦، شینکای ناوی تۆی بڵاو کردەوە. ھەڵسەنگاندنەکانی فیلمەکە ئەرێنی بوون،[٢٠] لەنێویشیاندا ھەڵسەنگاندنی توێژەری میدیا، ڕام پارکاش دڤێڤیدی ھەبوو،[٢١] کە فیلمەکەی بە چیرۆکەکەی، ئەندێشەکەی، ئەنیمەیشنەکەی، مۆسیقاکەی، کێشە سۆزدارییەکەی، و بەکارھێنانی شارەزایانەی بابەتەکانی پێش پێشنوێگەری وەسف کرد. ھەروەھا فیلمەکە سەرکەوتنێکی بازرگانیش بوو، کە بووە پێنجەم پڕداھاتترین فیلمی نەمر لە ژاپۆن. پاشان تا ٢٠١٩ و بە پێشدانەوەی ڕووحە ڕفێنراوەکەی ھایاو میازاکی، فیلمەکە بووە پڕداھاتترین فیلمی ئەنیمێی نەمر لە سەرتاسەری جیھاندا.[١][٢٢] پڕۆژەی دواتری شینکای ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم بوو کە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ژاپۆن بڵاو کرایەوە.[٢٣][٢٤]

کارەکان[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ناونیشان ساڵ متمانەپێکراو وەک ڕۆڵ تێبینییەکان
دەرھێنەر نووسەر بەرھەمھێنەر ھی تر ئەکتەر
The World be Enclosed
(囲まれた世界 کاکۆمارێتا سێکای)
١٩٩٨ بەڵێ ئەنیمەیتەر کورتەفیلم
جیھانەکانی تر
(遠い世界 تۆی سێکای)
١٩٩٨ بەڵێ ئەنیمەیتەر کورتەفیلم
ئەو و پشیلەکەی
(彼女と彼女の猫 کانۆجۆ تۆ کانۆجۆ نۆ نیکۆ)
١٩٩٩ بەڵێ بەڵێ ئەنیمەیتەر بەڵێ پشیلەکەی (نواندنی دەنگی) کورتەفیلم
دەنگەکانی ئەستێرەیەکی دوور
(ほしのこえ ھۆسی نۆ کۆیێ)
٢٠٠٢ بەڵێ بەڵێ بەڵێ ئەنیمەیتەر بەڵێ نۆبۆروو تێراوۆ (نواندنی دەنگی) کورتەفیلم
میننا نۆ ئووتا: «ئێگاوۆ»
(みんなのうた「笑顔」)
٢٠٠٣ بەڵێ کورتەفیلم
ئەو شوێنەی لە ڕۆژانی سەرەتاماندا بەڵێنی پێ داین
(雲のむこう、約束の場所 کومۆ نۆ موکۆ، یاکوسۆکوو نۆ باشۆ)
٢٠٠٤ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
  • ستۆریبۆردەکان
  • نیگارکێشیی باکگراوند
  • دیزایین
  • ئاوازی شیعری گۆرانی
٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا
(秒速5センチメートル یۆسۆکوو گۆ سێنچیمێتوورێ)
٢٠٠٧ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
  • ستۆریبۆرەدەکان
  • دەرھێنەری ھونەری
  • دیزایینی ڕەنگ
ئەو منداڵانەی کە دوای دەنگە ونبووەکان دەکەون[A]
(星を追う子ども ھۆسی ئۆو کۆدۆمۆ)
٢٠١١ بەڵێ بەڵێ بەڵێ
  • وێنەگری سینەمایی
  • دەستکاریکردن
تێڕوانینی کەسێک
(だれかのまなざし دارێکا نۆ مانازاشی)
٢٠١٣ بەڵێ بەڵێ کورتەفیلم
باخچەی وشەکان
(言の葉の庭 کۆتۆنۆھا نۆ نیوا)
٢٠١٣ بەڵێ بەڵێ
  • وێنەگری
  • دیزایینی ڕەنگ
  • دەستکاریکردن
ناوی تۆ
(君の名は。 کیمی نۆ نا وا)
٢٠١٦ بەڵێ بەڵێ
  • وێنەگری
  • دیزایینی ڕەنگ
  • دەستکاریکردن
ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم
(天気の子 تێنکی نۆ کۆ)[٢٦]
٢٠١٩ بەڵێ بەڵێ
  • وێنەگری
  • دیزایینی ڕەنگ
  • دەستکاریکردن

کایە ڤیدیۆیییەکان[دەستکاری]

ناونیشان ساڵ متمانەپێکراو وەک تێبینییەکان
دەرھێنەر ئەنیمەیتەر ھی تر
The Legend of Heroes V: A Cagesong of the Ocean ١٩٩٩ بەڵێ
(دەکرێتەوە)
وەک ماکۆتۆ نیتسوو
Ys II Eternal ٢٠٠٠ بەڵێ
(دەکرێتەوە)
وەک ماکۆتۆ نیتسوو
گەمژە تاڵ و شیرینەکان ٢٠٠١ بەڵێ
(تڕەیلەر & دەکرێتەوە)
با: ھەناسەیەک لە دڵەوە ٢٠٠٢–٠٤ بەڵێ
(تڕەیلەر & دەکرێتەوە)
بەڵێ
ھاروو نۆ ئاشیۆتۆ ٢٠٠٤ بەڵێ
(تڕەیلەر & دەکرێتەوە)
ئی ئێف: چیرۆکی ئەفسانەییی دووانەکە ٢٠٠٦

٢٠٠٨

بەڵێ
(تڕەیلەر & دەکرێتەوە)

بازرگانییەکان[دەستکاری]

ناونیشان ساڵ متمانەپێکراو وەک تێبینییەکان
دەرھێنەر دەستکاریکەر ھی تر
Bosphorus Tunnel
(ボスポラス海峡トンネル Bosuporasu Kaikyō Ton'neru)
٢٠١١ بەڵێ نیگارکێشیی باکگراوند بازرگانیی تەلەڤیزیۆنیی بڵاوکراوە لەلایەن تایسێ کۆرپۆرەیشن[٢٧]
Sri Lanka Highway
(スリランカ高速道路 Suriranka Kōzokudōro)
٢٠١٣ بەڵێ بەڵێ
  • ستۆریبۆردەکان
  • وێنەگری
بازرگانیی تەلەڤیزیۆنیی بڵاوکراوە لەلایەن تایسێ کۆرپۆرەیشن، و ئاوازی گۆرانیی «شەڕ» (ファイト، فایتۆ) لەلایەن ئانری کوماکی[٢٨]
Vietnam Noi Bai Airport
(ベトナム・ノイバイ空港 Betonamu Noibai Kūkō)
٢٠١٤ بەڵێ بەڵێ
  • ستۆریبۆردەکان
  • وێنەگرتن
بازرگانیی تەلەڤیزیۆنیی بڵاوکراوە لەلایەن تایسێ کۆرپۆرەیشن[٢٩]
Z-Kai: Cross Road
(Z会 「クロスロード」 Kurosu Rodo)
٢٠١٤ بەڵێ
  • ستۆریبۆردەکان
  • سیناریۆ
  • بەرھەمھێنان
  • سەرپەرشتی
بازرگانیی تەلەڤیزیۆنیی بڵاوکراوە لەلایەن زێد-کای[٣٠]
Thomson–East Coast MRT Line

(MRTトムソン・イーストコースト線 MRT Tomuson īsuto Kōsuto-sen)

٢٠١٨ بەڵێ بەڵێ
  • ستۆریبۆردەکان
بازرگانیی تەلەڤیزیۆنیی بڵاوکراوە لەلایەن تایسێ کۆرپۆرەیشن[٣١]
New Yangon Specialist Hospital

(ヤンゴン新専門病院 Yangon Shin Senmon Byōin)

٢٠٢٠ بەڵێ بەڵێ
  • ستۆریبۆردەکان
بازرگانیی تەلەڤیزیۆنیی بڵاوکراوە لەلایەن تایسێ کۆرپۆرەیشن[٣٢]

کارە وێژەیییەکان[دەستکاری]

ناونیشان ساڵ بڵاوکەرەوە تێبینییەکان
تەمبەڵ ١٩٩٤ N/A کتێبی وێنەدار
٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا ٢٠٠٧ میدیا فاکتۆری ڕۆمان
باخچەی وشەکان ٢٠١٤ کادۆکاوا شۆتن ڕۆمان
ناوی تۆ ٢٠١٦ کادۆکاوا ڕۆمان
ناوی تۆ. لە لایەکی ترەوە: زەمینی ٢٠١٦ کادۆکاوا سووکەڕۆمان؛ ھاونووسەر: ئاراتۆ کانۆو.
ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم ٢٠١٩ کادۆکاوا ڕۆمان

کۆمیکەکان[دەستکاری]

ناونیشان ساڵ بڵاوکەرەوە(کان) تێبینییەکان
لە پشت تاوەرەکە ٢٠٠٢ N/A
دەنگەکانی ئەستێرەیەکی دوور ٢٠٠٤ کۆدانشا
ئەو شوێنەی لە ڕۆژانی سەرەتاماندا بەڵێنی پێ داین ٢٠٠٦ کۆدانشا
٥ سانتیمەتر لە چرکەیەکدا ٢٠١٠–١١ کۆدانشا
کۆمپانیای ڤێرتیکاڵ (ئینگلیزی)
ئەو منداڵانەی کە لە قووڵایییەکی زۆرەوە دوای دەنگە ونبووەکان دەکەون ٢٠١١ میدیا فاکتۆری
باخچەی وشەکان ٢٠١٣ کۆدانشا
کۆمپانیای ڤێرتیکاڵ (ئینگلیزی)
ناوی تۆ ٢٠١٦ میدیا فاکتۆری

نیگارەکان[دەستکاری]

  • دەمەوێت بتپارێزم (きみを守るためにぼくは夢をみる، کیمی ئۆ مامۆروو تامێ نی بۆکوو وا یوومێ ئۆ میروو) — نیگار (٢٠٠٣–٢٠١١)

پێداھەڵوتنەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات پۆل ئیش/پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوەکان
٢٠٠٣ ٨ەمین خەڵاتی ئەی ئێم دی باشترین دەرھێنەر دەنگەکانی ئەستێرەیەکی دوور براوە [٣٣]
٢٠١٦ ٢٩یەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی تۆکیۆ خەڵاتی ئاریگاتۆ ناوی تۆ [٣٤]
٤١ەمین خەڵاتی ھۆچی فیلم باشترین دەرھێنەر پاڵێوراو [٣٥]
٢٩یەمین خەڵاتی فیلمی وەرزشیی نیکان باشترین دەرھێنەر براوە
٢٠١٧ ٤٤ەمین خەڵاتی ئانی دەستکەوتی بەرچاو بۆ دەرھێنانی بەرھەمێکی تایبەتمەندی ئەنیمەیشن پاڵێوراو [٣٦]
٥٩یەمین خەڵاتی بلوو ڕۆبن باشترین دەرھێنەر [٣٧]
١١یەمین خەڵاتی ئاسیان فیلم باشترین سیناریۆ [٣٨]
٤٠ەمین خەڵاتی ئەکادیمیی ژاپۆن دەرھێنەری ساڵ [٣٩]
فێستیڤاڵی خەڵاتی تۆکیۆ ئەنیمێی ٢٠١٧ باشترین دەرھێنەر براوە [٤٠]
٢٦ەمین خەڵاتی ڕەخنەگرانی فیلمی ژاپۆن باشترین دەرھێنەری ئەنیمەیشن [٤١]
٢٠٢٠ ٤٧ەمین خەڵاتی ئانی دەستکەوتی بەرچاو بۆ دەرھێنانی بەرھەمێکی تایبەتمەندی ئەنیمەیشن ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم پاڵێوراو [٤٢]
دەستکەوتی بەرچاو بۆ نووسینی بەرھەمێکی تایبەتمەندی ئەنیمەیشن
فێستیڤاڵی خەڵاتی تۆکیۆ ئەنیمێی ٢٠٢٠ باشترین دەرھێنەر براوە [٤٣]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەروەھا بە ئەو منداڵانەی کە لە قووڵایییەکی زۆرەوە دوای دەنگە ونبووەکان دەکەون یان گەشتی ئاگارتا ناسراوە.[٢٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Shepherd, Jack (2017-01-17). "'Your Name' beats 'Spirited Away' to become highest-grossing anime ever". The Independent. Archived from the original on 2017-12-10. Retrieved 2017-05-10.
  2. ^ "Makoto Shinkai – 'Distant Star' creator now in view". Variety. 2016-05-05. Archived from the original on 2016-05-13. Retrieved 2016-05-10.
  3. ^ Taylor-Foster, Kim (14 January 2020). "'Your Name' Creator Is Approving Scripts For JJ Abrams Remake". Fandom (بە ئینگلیزی). Retrieved 16 January 2020.
  4. ^ Rose, Steve (2016-11-09). "Makoto Shinkai: Could the anime director be cinema's 'new Miyazaki'?". گاردیان. Archived from the original on 2018-08-11. Retrieved 2018-08-10.
  5. ^ Rich, Motoko (2016-12-04). "The Anime Master of Missed Connections Makes Strong Contact in Japan". نیویۆرک تایمز. Archived from the original on 2018-08-11. Retrieved 2018-08-10.
  6. ^ "Makoto Shinkai – 'The Place Promised in Our Early Days' Director". Active Anime. 2005-09-27. Retrieved 2011-12-19. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  7. ^ "君の名は。」新海誠監督の妻は女優・三坂知絵子だった" ['Your Name' director Makoto Shinkai's wife, Misaka Chieko, was an actress]. Nikkan Gendai (بە ژاپۆنی). 2016-10-15. Archived from the original on 2018-03-08. Retrieved 2017-11-25.
  8. ^ Sherman, Jennifer (2018-06-24). "Anime Director Makoto Shinkai's Daughter Chise Niitsu Gets 1st Starring Film Role". Anime News Network. Archived from the original on 2018-08-11. Retrieved 2018-08-10.
  9. ^ "JPL Small-Body Database Browser — 55222 Makotoshinkai (2001 RP63)". ناسا. 2001-09-12. Archived from the original on 2018-04-12. Retrieved 2011-12-19.
  10. ^ "新海誠監督×川田十夢氏、母校で対談 | 中央大学グローバル人材育成推進事業". globalization.chuo-u.ac.jp. Retrieved 2020-05-02.
  11. ^ ئ ا Manry, Gia (2011-08-17). "Interview: Makoto Shinkai". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. Archived from the original on 2015-02-17. Retrieved 2018-08-10.
  12. ^ "Project Team DoGA". DoGA. Archived from the original on 2009-08-07. Retrieved 2011-12-19.
  13. ^ "Makoto Shinkai". Japan Speaker Bureau. Archived from the original on 2018-08-10. Retrieved 2018-08-10.
  14. ^ Shannon, Jeff (2005-06-17). "Glowing visuals, sweetly emotional tale mark strong anime feature debut". The Seattle Times. Archived from the original on 2018-08-10. Retrieved 2018-08-10.
  15. ^ Scheib, Ronnie (2008-03-06). "Five Centimeters Per Second". Variety. Archived from the original on 2014-12-24. Retrieved 2010-08-28.
  16. ^ Loo, Egan (2009-12-24). "Distant Star's Shinkai Posts Images for Next Anime". Anime News Network. Archived from the original on 2010-08-19. Retrieved 2010-08-28.
  17. ^ Loo, Egan (2010-11-02). "Paradise Kiss, Mardock Scramble, Gon Promos Streamed (Makoto Shinkai's latest work, Hoshi o Ou Kodomo, to have teaser on November 9)". Anime News Network. Archived from the original on 2010-11-04. Retrieved 2010-11-04.
  18. ^ Loo, Egan (2010-11-09). "Makoto Shinkai's Hoshi o Ou Kodomo Teaser Posted in HD". Anime News Network. Archived from the original on 2010-11-10. Retrieved 2010-11-09.
  19. ^ "Video: Japanese anime movie 'Garden of Words' 5-min preview". Digital Journal. 2013-05-12. Archived from the original on 2014-11-04. Retrieved 2016-05-10.
  20. ^ "'Your Name.' Reviews". مێتاکریتیک. Archived from the original on 2018-06-25. Retrieved 2018-08-10.
  21. ^ Dwivedi, Ram Prakash (2020). "Your Name: A Study of Imagery and Post-Postmodernity in Cinema". doi:10.13140/RG.2.2.30776.98565. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  22. ^ Blair, Gavin J. (2017-01-27). "How Anime 'Your Name' Became an Unlikely Phenomenon". ھۆلیوود ڕیپۆرتەر. Archived from the original on 2017-10-20. Retrieved 2017-11-25.
  23. ^ Bayle, Alfred (2017-05-18). "Anime directors Mamoru Hosoda, Makoto Shinkai working on new films". Inquirer.net. Archived from the original on 2017-11-26. Retrieved 2017-11-25.
  24. ^ Schilling, Mark (2018-12-18). "'Your Name' Director Makoto Shinkai Readies 'Weathering'". Variety. Archived from the original on 2018-12-19. Retrieved 2018-12-18.
  25. ^ Osmond, Andrew (2012-05-26). "'Children Who Chase Lose Voices' Renamed 'Journey to Agartha'". Anime News Network. Retrieved 2012-10-15.
  26. ^ Blair, Gavin J. (2018-12-14). "'Your Name' Director Makoto Shinkai Announces New Anime Feature". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 2018-12-27. Retrieved 2018-12-16.
  27. ^ "Other voices-遠い声-» 大成建設テレビCM" [Other voices – Taisei TV CM] (بە ژاپۆنی). Makoto Shinkai / CoMix Wave Films. Archived from the original on October 10, 2014. Retrieved October 10, 2014. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "Other voices-遠い声-» 大成建設テレビCM「スリランカ高速道路」篇" [Other voices – Taisei TV CM "Sri Lanka highway"] (بە ژاپۆنی). Makoto Shinkai / CoMix Wave Films. Archived from the original on October 10, 2014. Retrieved October 10, 2014. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Other voices-遠い声-» 大成建設テレビCM「ベトナム・ノイバイ空港」篇" [Other voices – Taisei TV CM "Vietnam Noi Bai Airport"] (بە ژاپۆنی). Makoto Shinkai / CoMix Wave Films. Archived from the original on October 10, 2014. Retrieved October 10, 2014. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Other voices-遠い声-» Z会「クロスロード」" [Other voices – Z-Kai: Cross Road] (بە ژاپۆنی). Makoto Shinkai / CoMix Wave Films. Archived from the original on October 16, 2014. Retrieved October 10, 2014. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Lam, Lydia (2018-05-07). "Acclaimed 'Your Name' director Makoto Shinkai directs TV ad on Thomson-East Coast Line". The Straits Times. Retrieved 2020-04-01.
  32. ^ Freakpool (2020-03-21). "Makoto Shinkai highlights Myanmar in new ad for Taisei Corporation". So Japan. Anime Festival Asia. Retrieved 2020-04-01.
  33. ^ "Digital Contents of the Year '02/第8回 AMD アワード" [Digital Contents of the Year '02 / 8th AMD Award]. Amd.or.jp (بە ژاپۆنی). 2003-02-05. Archived from the original on 2018-08-12. Retrieved 2018-08-12.
  34. ^ Schilling, Mark (2016-11-03). "'Yesterday' Takes Top Prize at Tokyo Film Festival". Variety. Archived from the original on 2018-06-29. Retrieved 2018-08-12.
  35. ^ "報知映画賞ノミネート歴代受賞結果まとめ" (بە ژاپۆنی). Pick Scene. Archived from the original on 2020-02-26. Retrieved 2020-02-09.
  36. ^ Coggan, Devan (2016-02-07). "Annie Awards 2016 winners list: 'Inside Out' takes top prizes". Entertainment Weekly. Archived from the original on 2018-08-12. Retrieved 2018-08-12.
  37. ^ "Blue Ribbon Awards Crowns "Shin Godzilla" Best Japanese Film of 2016". کڕەنچیڕۆل. 2017-01-26. Archived from the original on 2018-08-26. Retrieved 2020-02-09.
  38. ^ "11th Asian Film Awards – Nominees 2017". Asian Film Festivals. 2017-01-12. Archived from the original on 2017-08-19. Retrieved 2020-02-09.
  39. ^ Schilling, Mark (2016-01-18). "Kore'eda's 'Our Little Sister' Scores Record Nominations For Japanese Awards". Variety. Archived from the original on 2018-08-12. Retrieved 2018-08-12.
  40. ^ Loo, Egan (2017-02-23). "Yuri!!! on Ice, A Silent Voice Win Tokyo Anime Award Festival's Top Prizes". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. Retrieved 2020-05-05.
  41. ^ 第26回受賞作品 [The 26th Winning Work]. Japan Movie Critics Awards Official Website (بە ژاپۆنی). 2017-05-16. Archived from the original on 2018-08-12. Retrieved 2018-08-12. ١٢ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ "2020 Annie Award Winners | Complete List". ھۆلیوود ڕیپۆرتەر. 2020-01-25. Retrieved 2020-04-09.
  43. ^ Harding, Daryl (2020-02-05). "Weathering With You, Demon Slayer Win Anime of the Year at Tokyo Anime Awards Festival 2020". کڕەنچیڕۆل. Retrieved 2020-05-05.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]