بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سرێشمە، سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناحیەی سرێشمە یەکێکە لە شارەدێیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان. دانیشتووانەکەی زیاتر لە ٦٫٠٠٠ کەسن. سرێشمە پێشتر گەورەترین گوندی دەڤەری سۆران بوو لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووان.[١] شارەدێیەکە پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری خەلیفانەوە دوورە.

لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ گوندی سرێشمە بە فەرمی بوو بە ناحیە و سەر بە قەزای خەلیفانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.[٢]

پێکھاتەکان

[دەستکاری]

سرێشمە دابەش بەسەر چەند پێکھاتەیەک دەکرێت کە لە ئێستادا بە (کێروشکو مالەریخو مالەموسو باسو مالە مەلاکە) ناو دەبرێن بەڵام لە بنەرەتدا ھەمویان خزمن بەتایبەت کێروشک و مالەریخ کە لەیەک باوانن نەوەی دوو بران بە ناوەکانی ئاری و شاری

لێکدانەوەی جیاواز بۆ ناوی سرێشمە دەکرێت کە بە شیکیان دە لین لە بە ڕ ئە و یی ڕە زی زؤری لئ بوە ناوی (زیبار) بوە و کاتئ عوسمانییە کان ھاتوون پرسیاریان لە خە لکی گوند کردوە خە لکی گوندیش تورکیان نە زانییوە بؤییە ئە وان وتو یانە (سئ لاشما) واتە کە ڕوو لار یان قسە نە کە ڕ و بە شێکیان پێیان وایە وشەیەکی تورکییە لە وشەی (سەری ڕەشمە) ھاتووە کە بە مانای جلەو یان گوریس دیت، بۆچوونی سێ یەم ئەوەیە کە زیاتر لە ڕاستییە و نزیکە کە (سرێشمە) لە (سَی ڕەشمال)ەوە ھاتوە کە کە کاتی خۆی سێ ڕەشماڵ لەو ناوچەیە بوونە دواتر فراوان بووە تا بوەتە گوند، بەو پێیەیی خەلکی سرێشمە خاوەنی شێ,ە ئاخاوتنی تایبەت بە خۆیانن ھەر وشەیەک پیتی(ڵ) بکەوێتە کۆتای وشە دەپەڕێندرێت و ناخوێندرێتەوە وەک (ماڵ –ما و خاڵ – خا و ڕەشماڵ – ڕەشما) بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن لە کتێبی (ڕۆژە دژوارەکانی) بەرێز (ئازاد سرێشمەیی) بڕوانن

تۆپۆگرافیا

[دەستکاری]

ئەگەر لە ڕووی تۆپۆ گرافیاوە لە سرێشمە بڕوانین لە ناوچەیەکی بەرزی ھەلکەوتەوە بە بەراورد لەگەڵ شارو گوندەکانی دەورو بەری کە لە ھەر چوار لاوە بە شاخ دەورە دراوە لە خۆرھەلاتی سرێشمە چیای ھەندرێن وبەشێکی زنجیرە چیای برادۆست ھەیە کە برادۆست لە خۆرھەلاتەوە درێژ دەبێتەوە سنووری باکووری خۆر ھەلات دەبرێت تاوەکو باکوور لە خۆراوای سرێشمەشەوە چیای (کێل) دەبینرێت و لە باشووری خۆراوایشەوە (پانەسەر) و لە باشووریشەوە زنجیرە چیای بەنی ھەریر دەبینرێت، جگەلەمەش لە باشووری خۆر ھەلات چیای کۆرەک دەبینرێت. ناوچەکە زیاتر خاکی دێمەکارە لەگەڵ ئەوەی لە ھەر چوار دەووری سرێشمە کانیو سەرچاوەکانی ئاو بەناوبانگترین کانییەکانی (کانی گەورە- کانی شکیر –کانی توژگە- کانی شکان- کانییە بچووکەکانی میرگەسیرو کانی حسین ئاودەلاو کانی پاشکێل) خاکەکەی زیاتر بۆ بەخێوکردنی (بزنو مەڕ و چێل) لەبارە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی تازەترین سەرژمێری شارەدێی سرێشمە پێک دێت لە ١٠٩٩ خێزان و ٦٠٠٠ کەس زیاتر پێشان زۆربەی خەڵکی سرێشمە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبوون، بەڵام ئێستا زۆرینەی پێشمەرگە و فەرمانبەری حکوومین و بەشێکی تریش خەریکی بازرگانین.

خزمەتگوزارییەکان

[دەستکاری]

خوێندن و پەروەردە

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ یەکەم قوتابخانە لە سرێشمە کراوەتەوە. ئێستا پێنج قوتابخانەی ھەیە کە لە سێ باڵەخانە دەوام دەکەن.

تەندروستی

[دەستکاری]

لە سرێشمە تەنھا یەک بنکەی تەندروستیی بچووک ھەیە.

ئایین و کولتوور

[دەستکاری]

تێکڕای خەڵکی شارەدێی سرێشمە موسڵمانن و لە مەزھەبدا سوننەن. لە سرێشمە مزگەوت ھەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «پێچه ڕووبارییه‌كانی زێی گه‌وره له نیوان هه‌ردوو گوندی (مه‌كردان و گرد مامك) له پارێزگای هه‌ولێر (توێژینه‌وه‌یه‌كه له بواری جیۆمۆرفۆلۆجیا)». Zanco Journal of Humanity Sciences. 22 (6). 2018-12-27. doi:10.21271/zjhs.22.6.13. ISSN 2218-0222.
  2. ^ «بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحییە». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە کوردی). لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)