حەجی جندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

حەجی جندی نووسەر و زمانناسێکی کوردا سەر ڤە ئاینی ئێزدی، حەجی جندی ڵی ١٩٠٨ی زایینی لە گوندی ئەمەنچاییری دەڤەری دیگۆر سەر بە قەرسی باکووری کوردستانەوە لە دایک دەبێت. هەروها لە ساڵانی شەڕی جیھانی یەکەم ئەو بۆ ئەرمەنستان دەچێت و پاشان ساڵی ١٩١٩ دیسان دەگەڕێتەوە قارس و لە قارسیش بۆ گوندی خۆیان، ئەو کاتە گوندیان تاڵان کرابوو. لەو ساڵەدا ئەمریکییەکان لە سێویخانە (شوێنەك بوو بۆ ڕاگرتنی منداڵانی ھەتیو) دەکەنەوە. و حەجی لەگەڵ برا بچووکەکەی روودەکان سێویخانەیە، هەروها لە کاتەی کە تورکەکان ھێرش دەکەنە سەر شاری قەرس، ئەمریکییەکان ئەو مندالانە بە شەمەندەفەر بۆ شێونەکی تر دەگوازنەوە. پاش ئەم رووداوە حەجی توانی خوێندن لە سێویخانە تەواو بکەت، و دەست بە پەیمانگای پەروەردە دکەت تا لە ساڵی ١٩٢٩ لەوێ پەیمانگا تەواو دکەت. دووتریش لە دوو گوندی کوردنشینی ئەرمەنستان دا بە ناوی گوندی قوداخساز و جامووشڤانێ دەبێتە مامۆستای قوتابخانە، و لەوێش سەر لە نوێ دەست بە خەباتی زمانی کوردی دەکەت.

لەو ساڵانەدا ئەو دەست بە ئامادەکردنی نموونەی فۆلکلۆری کوردی و کاری وەرگێڕان دەکەت. و بەرھەمی نووسەرانی ئەرمەنی سەبارەت بە تەندروستی بۆ سەر زمانی کوردی وەردەگێڕێتەوە. لە ساڵی ١٩٣٠یەوە دەچێتە پەیمانگای زمانزانی زانکۆی ئەریڤان لە ئەرمەنستان. و لە ساڵی١٩٣٢ەوە لە ئەنیستیتۆی مێژووی چاندی مەتریالی (مادی) دەست بە لێکۆڵینەوەی زانستی دەکەت. لە ڕاستیدا ساڵانی ٣٠یی زایینی دەورانێکی زێڕین بوو بۆ کوردانی ئەرمەنستان بۆیە حەجی جندییش دەکەوێتە ناو خەباتی زانستی دا. ساڵی ١٩٣٠ لە پەیمانگای پەروەردەی ئەریڤانێ بەشی کوردی دەکرێتەوە و جندی لەوێ دەبێتە مامۆستای زمانی کوردی.

لە هەمان سال دا لە ئەریڤان دەست بە وەشاندنی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە -[[ Rêya

nû]]  دەکرێ و حاجی جندی دەبێتە سەرۆکی بەشی وێژەی و یەکەمین بەرھەمی خۆی لەوێ بڵاو دەکاتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٠ ھەتا ١٩٣٧یش ئەو بەرپرسی ڕادیۆی کوردی ئەرمەنستان بوو.

حەجی جندی ھەروەھا ئامادەکاری دکەت بۆ یەکەمین کۆنفرانسی کوردناسی کە لە ساڵی ١٩٣٤ لە ئەریڤان پێک ھات بوو هەورها پسپۆڕان لە ئەریڤان، مۆسکۆ، لێنینگراد و تفلیس بەشداری لەو کۆنفڕانسەیەدا دەکەن، لەو کۆنفڕانسە مامۆستایانی زمانی کوردی لە ئەرمەنستان و ئازەربایجان و تورکمانستان بەشدار بووبوون. ساڵی١٩٤٠ جندی تێزی دکتوری خۆی لە سەر ناوی " کەڕ و کولکێ سلێمانێ سلیڤی" پێشکەش دەکەت. لە ساڵانی جەنگی جیھانی دوویەم دا. فۆلکلۆری نیشتمان پەروەری کوردی کۆدکەتەوە و لە دوو کتێبدا بڵاوی دەکاتەوە. ئەگەر ئێمە ساڵانی بەندیخانەی حەجی جندی لێ دەر کەین، جندی لە ساڵی ١٩٣٦ ھەتاکو ١٩٥٩ لە ئەنیستیتۆی زانستی لە سەر زمان و مێژوو کاری کردووە، کە مژاری لێکۆڵینەوەکانی فۆلکلۆر زمان و وێژەی کوردی بوون.

حەجی جندی ١ی گوڵانی ساڵی١٩٩٠ لە شاری ئەریڤانی ئەرمەنستان کۆچی دوایی کرد. و میراتێکی مەزنی بۆ گەلی کورد و کوردستان لە پاش خۆی بە جێ هشت، حەجی جندی نیزیک ٦٠ کتێبی نووسیوە کە زۆربەیان لە سەر فۆلکلۆر، زمان و وێژەی کوردین.

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

بە گشتی ٨ کتێبی پەروەردەیی، ١٩ کتێبی زمان و وێژەی کوردی بۆ قوتابخانە، ٥ کتێبی داستانی کوردی دەگەڵ لێکۆڵینەوە، ١٦ کتێبی فۆلکلۆر، ٢ کتێبی ڕێزمان و ٢ کتێبی لە سەر وێژەی کوردانی ئەرمەنستان و کۆمەڵە شیعری کوردی، لە جندی بە جێماوە. ھەندێک لە بەرھەمەکانی:

  1. ھەواری، ڕۆمان، ١٩٦٧، ئەرمەنستان.
  2. فۆلکلۆری کورمانجی، ١٩٣٦.
  3. کلامی کوردیی گەلەری، ١٩٣٦.
  4. کەر و کولکێ سلێمان سلیڤی، لێکۆڵینەوە، ١٩٤١.
  5. فۆلکلۆری کوردی، ١٩٤٧.
  6. کورئوغلی بە کوردی، ١٩٥٣.
  7. لێکۆڵینەوەی لە سەر مەم و زین، ١٩٥٦.
  8. بەیت سەرھاتی کوردی، ١٩٦٢.
  9. کلامی جەماعەتا کوردایێ ئێراق، ١٩٧٥.
  10. تێکست و لێکۆڵینی ڕۆستەمی زاڵی کوردی، ١٩٧٧.
  11. تێکست و لێکۆڵینی یوسف و زولەیخا، ٢٠٠٣.

و ھتد...