یەڵماز گونەی
یەڵماز گونەی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی مایس ١٩٣٧ گوندی یەنیجە، ئەدەنە، تورکیا |
مەرگ | ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤ پاریس | (٤٧ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی پێر لاشێز |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | پاشای ناشیرین (بە تورکی Cirkin Kiral) |
نەژاد | کورد |
پەروەردە | یاسا و ئابوری |
پیشە | سینەماکار، دەرهێنەر |
ساڵانی چالاکی | ١٩٥٨ تا مردنی |
یەڵماز گونەی (بە تورکی: Yılmaz Güney ، ١ی نیسانی ١٩٣٧ – ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤) دەرھێنەر و نووسەر و ئەکتەرێکی بەناوبانگی زازا و کورد بوو. یەڵماز گۆنای بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی جیهانی لەو بوارەدا بەدەستهێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیستیڤاڵی (کان) بوو لە ١٩٨٢.[١]
کورتەی ژیانی[دەستکاری]
یەڵماز لە لادێیەکی بچوکی کوردستانی تورکیا گەورە بوو دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوکرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵیەوە دەستی کرد بە کاری سینەما. بەهۆی کەسایەتی و هەڵس و کەوتیەوە بە "پاشای ناشیرین" ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی "کۆمۆنیستانە". لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی فیلم.[١]
پاش ئەوەی لە زیندان رایکرد رووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لەساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
دەرهێنراوەکانی[دەستکاری]
- ئەسپ ژن سیلاح (١٩٦٦)
- فیشەک کارم تێناکا (١٩٦٧)
- ناوم کەریمە (١٩٦٧)
- پیرە نوری (١٩٦٨)
- سەید خان (١٩٦٨)
- گورگە برسیەکان (١٩٦٩)
- پیاوێکی ناشیرین (١٩٦٩)
- هیوا (١٩٧٠)
- هەدەفی زیندوو (١٩٧٠)
- عوسمان پیادە (١٩٧٠)
- بابە (١٩٧١)
- عیبرەت (١٩٧١)
- قاچاخەکان (١٩٧١)
- بێ هیواکان (١٩٧١)
- بکوژەکان (١٩٧١)
- سبەی دوا ڕۆژە (١٩٧١)
- ئازار (١٩٧١)
- شیوەن (١٩٧٢)
- هاوڕێ (١٩٧٤)
- ئەندێشە (١٩٧٤)
- داماوەکان (١٩٧٥)
- ڕان (١٩٧٨)
- دوژمن - ئینگلیزی (١٩٧٩)
- ڕێگا (١٩٨٢)
- دیوار (١٩٨٣)
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا پەڕەی یڵماز گونەی لە IMDB. دواسەردان ٦/٤/٢٠١٥