گلگامێش لە کوێیە؟
| گێلگامێش لە کوێیە؟ ?Where is Gilgamesh | |
| | |
| دەرھێنەر | کارزان کاردۆزی |
|---|---|
| سەرچاوەی چیڕۆک | داستانی گلگامێش |
| چەشنی فیلم | دراما، تاوان، هەستبزوێن |
| کاست | بەرزان یونس گۆران دڵشاد ڕاگەش کیژان |
| وێنەگری سینەمایی | لانە دیار |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی شوباتی ٢٠٢٤ |
| ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
| وڵات | ھەرێمی کوردستان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| زمان | کوردی |
گلگامێش لە کوێیە؟ (بە ئینگلیزی: Where is Gilgamesh?) فیلمێکی تاوانی نوار، دراما و هەستبزوێنی کوردییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایشکراوە. فیلمەکە لە دەرهێنانی کارزان کاردۆزی و نواندنی سەرەکی بەرزان یونس، گۆران دڵشاد و ڕاگەش کیژانە. چیرۆکی فیلمەکە سەرچاوەی گرتووە لە داستانی گلگامێش و کە بە ناوەڕۆک و وێنەیەکی هاوچەرخ دەگێڕدرێتەوە لە چوارچێوەی ژانرای فیلم نوار.[١][٢]
چیڕۆک
[دەستکاری]تابلێتێکی داستانی گلگامێش کە دێرینترین و گرنگترین بەرهەمی ئەدەبییە لە مۆزەخانەیەک دەدزرێت. پاسەوانی مۆزەخانەکە، گۆڤان، پەیمان دەدات کە هەرچی پێویست بێت بیکات بۆ گەڕانەوەی تابلێتەکە بۆ مۆزەخانەکە و ڕزگارکردنی لە دەست کۆمەڵێک قاچاخچی پێش ئەوەی ببرێتە دەرەوەی وڵات. لە ماوەی گەڕانیدا بۆ دۆزینەوەی تابلێتەکە، گۆڤان ئاشنای گروپێکی نهێنی ئۆکۆڵت دەبێت.
کاست
[دەستکاری]- بەرزان یونس (گۆڤان/گێلگامێش)
- گۆران دڵشاد (ئاکام/ئینکیدو)
- ڕاگەش کیژان (ئەڤین/خودا ئینانا)
- یاسین عومەر (حاجی هازۆ/هومبابا)
- تەها محەممەد (باوکی ئەڤین/خودا ئێنلیل)
- شادمان عەزیز (شوفێری بارهەڵگر/ئوتناپیشتم)
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە ماوەی ٣٣ ڕۆژدا کراوە لە لۆکەیشن لە شاری سلێمانی و ستافێکی حەوت کەسی بەشداری پرۆسەی وێنەگرتن بوون بە بوجەی نۆ هەزار دۆلار. [٤][٥] چەندان لە دیمەنەکانی فیلمەکە وێنەیان گیراوە لە ناو مۆزەخانەی سلێمانی. تابلێتی پێنجەمی تازە دۆزراوی داستانی گلگامێش کە لە مۆزەخانەکەدا هەڵگیراوە، لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت. [٦]
بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ پۆستەری فیلمەکە بڵاوکرایەوە.[٧] لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ ترایلەری فیلمەکە بڵاوکرایەوە، سەرەتا بڕیار بوو کە فیلمەکە لە پاییزی ئەو ساڵە بڵاوبکرێتەوە،[٢] بەڵام دواتر لە ١ی شووباتی ٢٠٢٤ لە سینەما هەولێر لە هەولێر و سینەما سالم لە سلێمانی نمایشکرا.[١]
پێشانگا
[دەستکاری]- دیوی پێشەوەی تابلێتی پێنجەمی داستانی گلگامێش
- دیوی پشتەوەی تابلێتی پێنجەمی داستانی گلگامێش
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟' لە هەولێر و سلێمانی پێشاندەدرێت». www.rudaw.net. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - 1 2 لانە دیار؛ یەکەم کچە سینەماتۆگرافەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کەناڵ٨، لە ڕۆژی 12.10.2023 بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ «revolutionizing work for Kurdistan». Ideas Beyond Borders. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Wedonet Is Revolutionizing Work For Kurdistan's Freelancers». Ideas Beyond Borders (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Karzan Kardozi». IMDB (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Where is Gilgamesh? Is Releases». Channel 8. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Corporation، Nalia. «پۆستەری فیلمی کوردی». nrttv.com. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.