بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نوقتەی ٤٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نوقتەی ٤٠
دەرھێنەرفەرزین کەریم
ئەکتەران
دەرچوون٢٩ی ئابی ٢٠٢٤
ماوەی فیلم٨٨ خولەک
وڵاتھەرێمی کوردستان
زمانکوردی

نوقتەی ٤٠ فیلمێکی کۆمیدی و ئەکشنی کوردییە لە دەرھێنانی فەرزین کەریم. فیلمەکە باس لە سەردەمی داعش دەکات[١] و لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤دا لە ھەولێر بڵاو کرایەوە.[٢] حاجی جادر، سیروان بەدر و زانا ڕۆشەن ڕۆڵییان لە فیلمەکەدا گێڕاوە.

فیلمەکە، چیرۆکی خۆشەویستی، کردەوەکانی داعش لە بەرامبەر خەڵکی بێتاوان و قارەمانیێتیی پێشمەرگە نیشان دەدات.[٢]

چیرۆک

[دەستکاری]

ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە باس لە سەردەمی داعش دەکات، ئەو کاتەی داعش مووسڵ و و دەوروبەری داگیر کردبوو، لە نزیک خازر ستافێکی فیلم سەرقاڵی بەرھەمھێنانی فیلمێکی کۆمێدین لەبارەی داعش، بەڵام لەلایەن ئەندامانی داعشەوە چاودێری دەکرێن. کاتێک کە داعشییەکان دەگەنە لایان، وا دەزانن ھاتوون بیانکوژن، بەڵام لەو کاتەدا ئەمیری داعش کوژراوە و داعش بەو سەر و سیمایەی حاجی جادر ھەیەتی بۆ رۆڵی لە فیلمەکەدا، وا دەزانن ئەو ئەمیری نوێی داعشە و ھاتووەتە نزیک سنوورەکە.[٢]

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سەیری ڤیدیۆکە بکەن .. ترەیلەری فیلمی سینەمایی "نوقتەی 40"». kurdistan.hathalyoum.net. ١٣ی ئابی ٢٠٢٤. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب «لە هەولێر فیلمی 'نوقتەی 40' بەشێوەیەکی تایبەت نمایشکرا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.