بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆلارەکان (کورتەفیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆلارەکان
دەرھێنەرسەید پەیام حوسێنی
بەرھەمھێنەرپەریا فیلم
نووسەرسەید پەیام حوسێنی
ئەکتەران
  • ئاسیە مورادی ئازەر
  • عوسمان پیرە
  • کارۆ قەوامی
  • کیمیا خالیدیان
  • ئەمیرمحەممەد کەدخودایی
  • کارۆ حەسەنی
  • ڕامیار قەوامی
دەرچوون٢٠٢٠
ماوەی فیلم١٤ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

کۆلارەکان (بە ئینگلیزی: The Kites، بە فارسی: بادبادکھا) کورتەفیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی سەید پەیام حوسێنی؛ ساڵی ٢٠٢٠ بەرھەم ھاتووە.

چیرۆک

[دەستکاری]

دوو مناڵی خەڵکی گوندەکانی سەر سنووری باشوور و ڕۆژھەڵات گەرەکیانە پێکەوە قسان بکەن بەڵام نێوانیان مەیدانی مینە، ناتوانن لێک نزیک بنەوە و گوێیان لە دەنگی یەکتر بێت؛ کچە بچکۆلانەکەی دیوی باشوور نامەیەک حەوا دەدات، بەڵام کوڕەکەی لای ڕۆژھەڵات خوێندن و نووسین بە کوردی نازانێت و ھەوڵی فێربوون دەدات و لە کۆتاییشدا بە کوردی بۆی دەنووسێت: کەنیشکە کۆلارەبەدەست خۆشتم گەرەک.

نمایشکردن

[دەستکاری]
  • کۆلارەکان لە دوازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی پیشان درا
  • بەشی پێشبڕکێی کورتەفیلمەکانی حەفتاهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین (ساڵی ٢٠٢٠)[١][٢]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «کورتەفیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین نمایش دەکرێت». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «کورتەفیلمی کوردیی "کۆلارەکان" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین بەشدارە». جام کوردی | JAMEKURDI. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی و دابەشکردنی خەڵاتەکان». www.rudaw.net.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)