بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێ نیشتیمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێ نیشتیمان
Landless
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرتوورەج ئەسڵانی
بەرھەمھێنەرتوورەج ئەسڵانی
نووسەرتوورەج ئەسڵانی
ئەکتەران
  • ھانی موجتەھیدی
  • شوان عەتووف
  • توورەج ئەسڵانی
  • جاھیت ساھین یاڵچین
  • بولەنت کاسێر
  • ڕێکێش شەھباز
  • بەنگین عەلی
  • فرمێسک ڕەحیمزادە
  • نارین محەممەدی
مۆسیقامەحموود بەرازی
مۆنتاژتوورەج ئەسڵانی
وڵاتکوردستان-سووریا
زمانکوردی

بێ نیشتیمان (بە ئینگلیزی: Landless) فیلمێکی سینەمایی کوردییە کە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن توورەج ئەسڵانییەوە نووسراوە و دەرھێندراوە. بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی ″ماد مووڤی″یە (MAAD Movie).[١] ھانی موجتەھیدی، شوان عەتووف، توورەج ئەسڵانی، جاھیت ساھین یاڵچین، بولەنت کاسێر، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی، فرمێسک ڕەحیمزادە، و نارین محەممەدی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[٢]

فیلمەکە بڕیار بوو کە لە یەکەم ڕۆژی جەژن و ڕۆژەکانی دواییدا لە سینەماکانی کوردستان و عێراق بڵاو بکرێتەوە،[٣] بەڵام بەھۆی بڕیاری داخستنی سینەماکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دواخرا بۆ کاتێکی نەزانراو.[٤]

بێ نیشتمان ساڵی ٢٠٢١ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بەشدار بوو.[٥] فیلمەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش کرا، ڕۆژێکیش بەر لەوە لە سلێمانی نمایشی کردنەوە و فەرشی سوور بەڕێوەچوو.[٦]

  • ھانی موجتەھیدی بە ڕۆڵی کانی
  • شوان عەتووف بە ڕۆڵی ھاوڕی
  • توورەج ئەسڵانی
  • جاھیت ساھین یاڵچین
  • بولەنت کاسێر
  • ڕێکێش شەھباز
  • بەنگین عەلی
  • فرمێسک ڕەحیمزادە
  • نارین محەممەدی
  • ھاکار عەبدولقادر محەممەد
  • بەڕۆژ ئەکرایی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «فیلمی (بێ نیشتمان) لە سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت». basnews.com. ٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  2. «کوردستان.. فیلمی بێ نیشتمان بۆ نمایش ئامادەیە». www.pukmedia.com. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  3. «چاوەڕوان بن، فیلمی «بێ نیشتیمان» لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی دواتری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دھۆک لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت». www.facebook.com. ٣ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «لەسەر ڕێنماییی وەزارەتی ناوخۆ پەخشی فیلمی بێ نیشتمان بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا». www.facebook.com. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «ئەمڕۆ خەڵاتەکانی ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دھۆک دابەش دەکرێن». www.rudaw.net.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. «مەراسمی فەرشی سووری فیلمی سینەمایی بێ نیشتمان بەڕێوەچوو». کوردی - RojNews.News. ١ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

بێ نیشتیمان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان