بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زەوییە پیسەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەوییە پیسەکان
دەرھێنەر
بەرھەمھێنەرمارگۆ سینەما
چەشنی فیلم
  • بەڵگەفیلمی درامی
  • بەڵگەفیلمی خەیاڵی
کاست
وێنەگری سینەماییکرمانج ھۆشیار
ماوەی فیلم٧١ خولەک
زمانکوردی
تێچوون٣٧٬٨٦٠٬٠٠٠ دینار

زەوییە پیسەکان (بە ئینگلیزی: Dirty Lands) فیلمێکی کوردییە، لە دەر‌ھێنانی ھاوبەشی ئاڵا ھۆشیار و ڕەزا عەلایی[١]؛ لە سلێمانی و گەرمیان وێنەی گیراوە؛ فیلمەکە لەلایەن کەناڵ پڵەس و ئارتێ وەرگیراوە و بەشداریی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵی فیلمی کان دەکات[٢] و ھەروەھا لە بەشی پێشبڕکێی ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆکیش بەشدار بووە.[٣]ھەڵۆ ڕەمشتی، ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە کە خۆیشی پێشمەرگە بووە و لە شەڕدا دەستێکی لە دەست داوە، ساڵی ٢٠٢١ لە ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک بوو بە براوەی خەڵاتی تایبەتیی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی زەوییە پیسەکان[٤][٥].

چیرۆک

[دەستکاری]

ھەڵۆ، پێشمەرگەیەکی شەڕی داعش، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مینێک دەستێکی دەپەڕێت، دوای شەڕ کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە ڕووبەڕووی کێشەگەلێک دەبێتەوە؛ فیلمەکە نوێنەرایەتیی ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە دوای شەڕ کۆمەڵگە و دەسەڵات وەخۆیان ناگرنەوە و خۆیشیان ناتوانن پەیوەندییە ئاساییەکانی پێشتر دروست بکەنەوە. کاراکتەر و بەشێک لە ڕووداوەکانی نێو فیلمەکە ڕاستەقینەن.[٦] [٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «فیلمێک لەبارەی ژیانی پێشمەرگەیەک بەشداری فیستیڤاڵی فیلمی کان دەکات». www.rudaw.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. «فیلمێکی کوردی بەشداری فیستیڤاڵی کان دەکات». bmctv.krd (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «شوان عەتوف بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی دھۆک دەکات – کوردی – RojNews.News». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «SPOTLIGHT». DuhokIFF2021 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
  5. «DiyarName.Com». diyarname.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. «زەوییە پیسەکان، دەچێتە فێستیڤاڵی کان». بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. بەرنامەی پلیکان، ئاڵا ھۆشیار، ١٧ی ئابی ٢٠٢١