ھەڵکەوت مستەفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵکەوت مستەفا (لە دایکبووی ١٩٨٥، سلێمانی)[١] دەرھێنەری سینەمایی کورد-نەرویژییە. لە ساڵی ٢٠٠٠، بەھۆی چالاکییەکانی باوکییەوە لەدژی ڕژێمی بەعس ئەوا وەک پەنابەر چوونەتە نەرویژ، دواتریش ڕەگەزنامەی نەرویژی وەرگرتووە.[١] ھەڵکەوت دەرھێنانی بۆ فیلمەکانی دڵی سوور و ئێل کلاسیکۆ کردووە.

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١، ھەڵکەوت لەیەکەم ئەزموونی سینەماییدا فیلمی دڵی سوور دەرھێنا، کە ھەریەکە لە سۆران ئیبراھیم و شەھێن جەمال ڕۆڵی سەرەکیان گێڕا، فیلمەکە لە سینەماکانی نەرویژ، بەریتانیا و چەند فیستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی نمایشکرا.[٢] دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، فیلمی ئێل کلاسیکۆ دەرھێنا، دوای کرانەوە سینەماکان لە باشووری کوردستان ئەوا ئەمجارە فیلمەکە لە باشووری کوردستان نمایشی ھەبوو،[٣] ئەمەش جگە لە نمایشکردنی لە چەندین وڵات و فیستیڤاڵی جیھانی. فیلمی ئێل کلاسیکۆ بووە نێردراوی عێراق بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم.[٣][٤] بەڵام دواتر نەگەیشتە پێنج پاڵێوراوی کۆتایی.[٥]

ھەڵکەوت وێرای ئەوەی لە نەرویژ دەژی بەڵام فیلمەکانی لە باشووری کوردستان و عێراق دەرھێناوە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی سینەئوروپادا ھەڵکەوت ئاماژەی بەوەکردووە کە زۆرێک لەدەرھێنەرە جیھانییەکان بۆ سەلامەتی خۆیان ئەوا وێنەی فیلمەکانیان لە مەغریب و ئەردەن دەگرن بەڵام ئەو بۆئەوەی شتەکان بە سرووشتی تر دەربکەوێت ئەوا ھەر لە عێراق وێنەی فیلمەکانی دەگرێت، لەبارەی ئێل کلاسیکۆش ئاماژەی بەوەکرد کە دوو حەفتە لە بەغدا کاریان کردووە وێڕای ناسەقامگیری دۆخی ئەو شارە.[٦]

لە ساڵی ٢٠١٥، ھەڵکەوت فیلمێکی بەڵگەنامەیی-تیڤی بەناوی ترسی داعش لە ژنان (The Women ISIS Fears) دەرھێنا.[٧]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Halkawt Mustafa / El Clasico ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی anaarabcinema، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Norwegian-Kurdish Red Heart selected for Beijing, Abu Dhabi ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی cineuropa، ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ لەلایەن Jorn Rossing Jensen بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ئ ا ھەشتا و پێنج فیلم بۆ ئۆسکار نێردراون یەکێک لەوان کوردییە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ فیلمی کلاسیکۆ لە ئیسرائیل نمایش دەکرێت ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ئێل کلاسیکۆی کوردی نمایش دەکرێت، ماڵپەڕی خاک تیڤی، ١ی ئایاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ ھەڵکەوت مستەفا: ھیوادارم فیلمی باشم سازکردبێت کە خەڵکی دڵخۆشکردبێت ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، دیمانەیەک لە ماڵپەڕی cineuropa، ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ The Women ISIS Fears ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی liftoff، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.