لە پێناو ئازادیدا
لە پێناو ئازادیدا Ji bo Azadiyê | |
دەرھێنەر | ئەرسین چەلیک |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دیار حەسۆ، ئەرسین چەلیک |
سەرچاوەی چیڕۆک | شەڕی خەندەق |
کاست | ئارژین بایساڵ
|
مۆسیقا | مەحموود بەرازی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | Komîna Fîlam a Rojava |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٩ |
ماوەی فیلم | ١٤٢ خولەک |
وڵات | ڕۆژاوای کوردستان |
زمان | کورمانجی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی IFFG |
لە پێناو ئازادیدا (بە کوردیی باکووری: Ji bo Azadiyê، بە ئینگلیزی: The End Will Be Spectacular) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی ئەرسین چەلیک؛ ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھاتووە.
چیرۆک
[دەستکاری]ئەم فیلمە باس لە ئۆپراسیۆنی سوور واتە پێکدادانی ١٠٣ ڕۆژەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە شارۆچکەی سوور لە ئامەدی باکووری کوردستان دەکات. چیرۆک و کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە ڕاستەقینەن و شەڕەکە کە بە شەڕی خەندەق ناوبابگی دەرکردووە، لە زمان کچەکوردێک بە ناوی زیلانەوە دەگێڕدرێتەوە کە بە دوای ھەواڵێک لە براکەی (ئاندۆک) کە گەریلا بووە، ڕێی کەوتووەتە ئامەد و بە ھەڵکەوت بەشداری تێکھەڵچوونەکەی کردووە.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە پێناو ئازادیدا لەسەر سنووری تورکیا و زۆرتری لە کۆبانی بەرھەم ھاتووە. لە ھەمان کاتدا لە ڕەققە شەڕی دژی داعش لە ئارادا بووە و لە درێژەی کارەکەشدا تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی عەفرین.[١]
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- ئارژین بایساڵ: زیلان
- دەلیل پیران: یەڵماز
- شەھید جیھان سەڤەر: چیاگەر
- ساھیرە ئۆزھان: نووجان
- عارف دەمر: ھۆگر
- ڕێگەر ئازاد: خەمگین
- باز سیپان: چنار
- شێرۆ ھندێ: یابۆ
- شەھید جیھان سەڤەر بە کۆدی ڕێکخستنی ڕووبار شەڕڤان، کە ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە بوو و ڕۆڵی چیاگەر، فەرماندەی بەرخۆدانی سووری دەبینی خۆی پێش نمایشی فیلمەکە لە ھەفتانین شەھید دەبێت.[٢]
- دوو لە ڕزگاربووانی گەمارۆی سوور، لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن.
نمایشکردن
[دەستکاری]- لە پێناو ئازادیدا بۆ یەکەم جار لە کوردستان، لە ڕیمێلان و کۆبانی و لە ئەورووپا، لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆتێردام نمایش درا.
دواتر لە:
- باکووری کوردستان
- تورکیا
- ئیتاڵیا
- ئەڵمانیا
- بەلجیکا
- ئیسپانیا
- هیندستان
- سوێد
- پاکستان
- ژاپۆن
- ئینگلتەرا بڵاو بۆوە.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێگری لە پیشاندانی فیلمەکە لە سینەما سالمی سلێمانی کرد.[٣]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی (IFFG)ی ھۆلەند بۆ ساڵی ٢٠٢١.[٤]
- Asian Movie Plusw بیست فیلمی سەرکەوتووی ڕۆژاوای ئاسیای بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ھەڵبژارد کە لە پێناو ئازادیدا پلەی پێنجەمی وەدەست ھێنا.[٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Edîtor. «Ji Bo Azadiyê». Sînemaya Kurdî (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «گەریلایەک کە ئەکتەری سەرەکی فیلمی "سور" بوو لەباشوری کوردستان شەھیدبو». www.awene.com. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ «"ڕێگریکردنی لەنمایشی 'لەپێناو ئازادیدا' پیشاندەری ترسی تورکیایە لە سینەمای کورد" – کوردی – RojNews.News».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «Ji bo Azadiyê xelateke din wergirt». Yeniozgurpolitika.com (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ Group، A. M. P. «The 20 Best West Asian Films of 2020». Asian Movie Pulse (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}
:|last=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)