باوکە (فیلم)
ڕواڵەت
| باوکە Bawke | |
| | |
| دەرھێنەر | ھیشام زەمان |
|---|---|
| نووسین | ھیشام زەمان |
| کاست | سەردار ئەحمەد ساڵح بڕوا ئاکۆ ڕەسووڵ |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٥ |
| ماوەی فیلم | ١٥ خولەک |
| زمان | کوردی نەرویژی |
باوکە کورتەفیلمێکە بە زمانی کوردی - نەرویژی و کاری نووسین و دەرھێنانی لەلایەن دەرھێنەری کورد ھیشام زەمانەوە بۆ کراوە،[١] فیلمەکە لە ١٥ خولەک پێک دێت و ساڵی ٢٠٠٥ دەرھێنراوە؛ گرتەکانی فیلمەکە لە نەرویژ بەرھەم ھێنراون.[٢]
چیرۆک
[دەستکاری]کوڕ و بابێک لە باشووری کوردستانەوە، بە قاچاغی دەگەنە شوێن و وڵاتی مەبەست؛ پۆلیس ھەدووکیان دەستبەسەر دەکات و دەیاننێرێتە کەمپی پەنابەران. لەوێ بڕیار دەدرێت بابەکە بگەڕێننەوە و ئەویش بۆ ئەوەیکە کوڕەکەی ھەر لەو وڵاتە بمێنێتەوە و لەگەڵ وی نەینێرنەوە، خۆی لێ نەناس دەکات و لەو کاتەدا کە کوڕەکەی بانگی دەکات، پۆلیس لێی دەپرسێت: منداڵەکە دەناسێت؟ باوکەکەش وڵامی نەرێنییان پێ دەدات.[٣]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- باشترین کورتەفیلم، خەڵاتەکانی ئاماندا، نەرویژ، ٢٠٠٥
- خەڵاتی UIP Grimstad (کورتەفیلمی ئەورووپایی)، فێستیڤاڵی کورتەفیلمی نەرویژ، ٢٠٠٥
- خەڵاتی نایابی بەفتا، کۆلۆرادۆ، ٢٠٠٥
- خەڵاتی دادوەرانی لاو، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی کلێرماند فێرند، ٢٠٠٦
- خەڵاتی لاوان، فێستیڤاڵی فیلمی مافەکانی مرۆڤی سەن سێباستیەن، ٢٠٠٦
- باشترتن کورتەفیلمی ڕاستەوخۆ، فێستیڤاڵی جیھانی کورتەفیلم، تۆرۆنتۆ، ٢٠٠٦
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ An interview with Hisham Zaman on Bawke، ماڵپەڕی pov، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ BAWKE SHORT FILM (2006)، ماڵپەڕی traileraddict، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە،
- ↑ «Bawke». pov.imv.au.dk.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)