پەیکەری دڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری دڵ
دەرھێنەرشوان عەتووف
بەرھەمھێنەرباھۆز نەسرەدین
بەختیار فەتاح (بەرھەمھێنەری ھاوبەش)
نووسەرعەبدولخەفار عەبدولڵا
ئەکتەرانھەڵوێست محەممەد
نزار سەلامی
ڕێشان حەمۆ
نارین ئالان
حەمە عەلی خان
مۆسیقازیاد ئەسعەد
دەرچوون٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
(جەژنی ڕەمەزان)
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

پەیکەری دڵ فیلمێکی ئەوینی، درامایی، و مۆسیقایی کوردییە. لە دەرھێنانی شوان عەتووف، کە یەکەم جارە کاری دەرھێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات.[١] لەفیلمەکە ھەریەکە لە ھەڵوێست محەممەد (گۆرانیبێژ)، نزار سەلامی، ڕێشان حەمۆ، نارین ئالان و حەمە عەلی خان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.[٢][٣] فیلمەکە لەجەژنی ڕەمەزانی ٢٠١٩ لەسینەماکانی کوردستان نمایشکرا.[٤]

نواندنکاران[دەستکاری]

گۆرانییەکان[دەستکاری]

بەر لەنمایشکردنی فیلمەکە ئەوە ڕاگەیەندرا فیلمەکە لە جۆری مۆسیقایی دەبێت و گۆرانییەکان لە تێکست و میلۆدی گۆرانیبێژی کورد زیاد ئەسعەد دەبن. ھەڵوێست ئەوەشی گوتبوو کە «پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت».[٥]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا فیلمی پەیکەری دڵ ڕاگەیەندرا.[٦] فیلمەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دەستکرا بەقۆناغی وێنەگرتن.[٧] لەکانوونی دووەمی ٢٠١٩، وێنەگرتنی فیلمەکە کۆتایی ھات و دەستکرا بە قۆناغی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ و ڕێکخستنەوەی ڕەنگ.[٨]

بڵاوکردنەوە و بەبازاڕکردن[دەستکاری]

پۆستەرێکی گەورەی فیلمی پەیکەری دڵ لەنزیک قەڵای ھەولێر.

فیلمەکە لە ھەریەکە لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ نمایشکرا. بەر لەدەستپێکی نمایشی فیلمەکەش، لە ھەر سێ شارەکە دەستکرا بە فرۆشتنی بلیتی پێشەکی، بەر لەنمایشی فیلمەکە ئەوا بلیتی نمایشی ڕۆژی یەکەم بەتەواوی فرۆشران.[٩] بۆ ناساندنی فیلمەکەش ستافی فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنێکیان لە کەناڵەکانی ئاڤا و ڕووداو ئەنجامدا. لەو شارانەی فیلمەکەی تێیدا نمایشدەکرێت، چەندین پۆستەر لەسەر شەقامەکان ھەڵواسران. ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦، نمایشی پێشەکی فیلمەکە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو. ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران، فیلمەکە لە ھەڵەبجە نمایشکردنی دەستیپێکرد.[١٠]

پێشوازیکردن[دەستکاری]

لەشاری سلێمانی، فیلمەکە لە ستی سینەما نمایشکرا. ستی سینەما ئاماری نمایشکردنی فیلمەکە لە سێ ڕۆژی جەژن ئاشکراکرد. فیلمەکە لە ڕۆژی یەکەم ٢٥٠٠٠ بینەری ھەبوو، ڕۆژی دووەم ٢٥٠٠٠ بینەر[١١] و ڕۆژی سێیەم ٢٦٠٠٠ بینەری ھەبوو.[١٢] لە چەندین نمایشی فیلمەکە، ستی سینەما ڕایگەیاند تکتی فیلمەکە بەتەواوی فرۆشراون.[١٣] ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران، ستی سینەما ڕایگەیاند فیلمەکە بووە پڕداھاتترین فیلم کە لەسینەماکەیان نمایشکرابێت، ژمارەی بینەرانی فیلمەکە تا ئەو ڕۆژە گەیشتە ٢٦٠٠٠ بینەر.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شوان عەتووف، پەیکەرێک لە دڵ بەرھەمدێنێت". ڕێگای کوردستان. ٢٥ تشرینی٢/نوفمبر ٢٠١٨. Archived from the original on 27ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help) ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "شوان عەتووف فیلمێکی درێژ لە سلێمانی وێنەدەگرێت". رووداو. ١٤/١١/٢٠١٨. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ "نارین ئالان: ھێشتا زووە بۆ بەزاندنی سنوورەکان لە فیلمی کوردیدا". ڕووداو. ھیوا سەلاح. ٢٨/١١/٢٠١٨. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  4. ^ فیلمی پە یکەری دڵ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا نمایش دەکرێت لە ستی سینەما., فەیسبووکی ستی سینەما. ٤ی ئایاری ٢٠١٩
  5. ^ "ھەڵوێست دەچێتە ناو پەیکەری دڵ". کوردستان ٢٤. November 01-2018. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  6. ^ "ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە وێنەگرتنی ئەو فلمەی کە ھەڵوێست تێیدا بەشدارە". ئێن ئارتی ٢. ٢٠١٨-١١-٠٣.
  7. ^ "بەڤیدیۆ.. دیمەنەکانی پشت کامێرای فیلمی سینەمایی (پەیکەری دڵ) بڵاو کرایەوە". باس نیوز. توانا شێخانی. ١٩/١١/٢٠١٨. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  8. ^ "فیلمی پەیکەری دڵ لە کۆتایی قۆناخی مۆنتاژدایە". پەڕەی فەیسبووک. پەڕەی ڕووداو ھونەری. ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. Retrieved 21ی Januaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  9. ^ "بلیتەکانی فیلمی (پەیکەری دڵ) بەرەو تەواوبوون دەچن". ناس کورد. ٢٢:١٩ پێنج شەممە ٣٠ ئایار ٢٠١٩. Retrieved 3ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  10. ^ "هەڵەبجە و پەیکەری دڵ!". پەڕەی فەیسبووکی فیلمی پەیکەری دڵ. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩. Retrieved 20ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  11. ^ "پەڕەی فەیسبووکی ستی سینەما". Retrieved 7ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  12. ^ "پەڕەی فەیسبووکی ستی سینەما". Retrieved 7ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  13. ^ "پەڕەی فەیسبووکی ستی سینەما". Retrieved 7ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  14. ^ "فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی نمایشیدا له ستی سینه‌ما ٢٦٠٠٠ بینه‌ری تێپه‌ڕاند". پەڕەی فەیسبووکی ستی سینەما. Retrieved 20ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]