ئەگەر بمریت دەتکوژم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فیلمی ئەگەر بمریت دەتکووژم

ئەگەر بمریت، دەتکوژم (Si tu meurs, je te tue) فیلمێکی دەرھێنەری کورد ھونەر سەلیمە کە بە زمانەکانی کوردی و فەڕانسییە. ئەم فیلمە تێکەڵێکە لە میلۆدراما، کۆمێدیا و تراژیدیا. ئەکتەرەکانی بریتین لە یوناتان ساکاییس (Jonathan Zaccaï)، مێیێن دێمۆنگێۆ (Mylène Demongeot)، گوڵشیفتە فەراھانی و Özz Nüjen، Menderes Samancılar، Billey Demirtaş ، Nazmi Kırık.

چیرۆک[دەستکاری]

فیلیپ، کە پیاوێکی فەرەنساییە و بەر لە ماوەیەک لە زیندان بەر بووە، لەگەڵ ئەڤدالدا یەکتر دەناسن. ئەڤداڵ پەنابەرێکی کوردە بۆ تۆڵە سەندنەوە بە دوای یەکێک لە لە تاوانبارانی جەنگی عێراقدا دەگەڕێت. فیلیپ و ئەڤدال دەبن بە ھاوڕێ و ئەڤدال لە ئەتێلێکەی فیلیپدا، کە کەوتووە دوانھۆمی خانووییەکی پاریسەوە، دەمێنێتەوە. ئەڤدال مارەبڕاوی خۆی ھەیە، ناوی سیبایە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە لەگەڵ ئەڤدالدا لە فەرەنسا بە یەکتر بگەنەوە. بەڵام ئەڤدال، لەناکاو، بە دڵڕاوەستان دەمرێت و فیلیپیش دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا چارەیەک بۆ لاشەکەی بدۆزێتەوە.