بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش
بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش | |
---|---|
![]() | |
دەرھێنەر | شەھرام عەلیدی |
بەرھەمھێنەر | شەھرام عەلیدی |
نووسەر | شەھرام عەلیدی |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | کەیھان کەڵھوڕ |
دەرچوون | ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | باکووری کوردستان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
زمان | کورمانجی، سۆرانی، تورکی |
بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش (بە کورمانجی: Bîranînên Hespa Reş) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەھرام عەلیدی.
چیرۆکی فیلم[دەستکاری]
ئاسکە لەگەڵ چەن لاوی تر ئەندامی گرووپێک بووە کە حەولی نەوژن کردنەوەی زمانی کوردی و چاپکردن و بڵاوکردنەوەی نھێی کتێب لە قوتابخانەکانی باکووری کوردستان دەدا کە لەناکاو لە ڕووداوێکدا شەھید دەبێ و ھەندێک وەسیەتی کردووە کە ھەڤاڵانی دانە بە دانە بەجێیان دێنن؛ یەکێک لە خواستەکانی ئاسکە دیتنەوەی دووبارەی ئەسپەکەیەتی کە لە منداڵییەوە لەگەڵی گەورە بووە و ناوی ماندانایە. زۆرینەی دیمەنەکانی فیلم لە چاوی مانداناوە دەگێڕدرێنەوە.
نمایشکردن[دەستکاری]
ئەم فیلمە سەرەتا لە سینەماکانی سنە و مەریوان پیشان درا[١][٢] و دواتریش لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی بڵاو کراوە.[٣]
خەڵاتەکان[دەستکاری]
- بیستەمین فێستیواڵی نێونەتەوەیی بوسان، کۆریای باشوور، یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.[٤]
- دووھەمین فێستیواڵی فیلمی ئاسیا و ئوقیانووسیا، ئوسترالیا، تشرینی دووھەمی ٢٠١٥.
- پازدەھەمین فێستیواڵی نێونەتەوەیی ئەستەمبوڵ، تورکیا، شوباتی ٢٠١٦
- چوارەمین فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک، ھەرێمی کوردستان، ئەیلوولی ٢٠١٦[٥]
- فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی، ھەرێمی کوردستان، تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "فیلمی "بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش" ھێمایەکی پارادۆکسیکاڵ | ئەنجومەنی سەوزی چیا". fa.chya.ir. Retrieved ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in:
|access-date=
(help) - ^ Sorani, Basnews. "فیلمی بیرەوەرییەکانی ئەسپێکی ڕەش لە کوردستانی ڕۆژھەڵات نمایش دەکرێت". باسنیوز. Retrieved ٢١ی نیسانی ٢٠١٢. Check date values in:
|access-date=
(help) - ^ "Global Kurdish Film Festival | Home | 12 LKFF". Watch Global Kurdish Film Festival. Archived from the original on ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. Retrieved ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in:
|access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(help) ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Busan International Film Festival 6-15 October, 2021". www.biff.kr.
- ^ "Duhok International Film Festival". duhokiff.com. Retrieved ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. Check date values in:
|access-date=
(help)