ڤۆدکا لیمۆ
ڕواڵەت
ڤۆدکا لیمۆ Vodka Lemon | |
دەرھێنەر | ھونەر سەلیم |
---|---|
ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ |
ماوەی فیلم | ٨٤ خولەک |
وڵات | فەڕەنسا ئیتالیا سویس ئەرمەنستان |
زمان | کوردی ئەرمەنی ڕووسی فەڕەنسی |
ڤۆدکا لیمۆ یان ڤۆدکا لیمۆن بە (بە ئینگلیزی: Vodka Lemon) فیلمێکی کوردییە، لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم؛ ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو بووەتەوە و لە وڵاتی ئەرمەنستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
چیرۆک
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە پیرەپیاوێکی ژنمردوو، بە ناوی ھامۆ دەکات کە سێ کوڕی ھەیە و خەڵکی ئاواییەکی ئێزدییە لە ئەرمەنستان. (ئەرمەنستان ھێستاکوونێش لەژێر فشاری ئابووری داوی ڕووخانی یەکیەتیی سۆڤیەتدا بووە). ھامۆ ھەموو ڕۆژێک دەچێتە سەر قەبری ژنەکەی و لەوێ لەگەڵ بێوەژنێک بە ناوی نینا ئاشنا دەبێت کە لە دووکانێکی سەر شەقام بە ناوی ڤۆدکا لیمۆن کار دەکات؛ ھامۆ و نینا ھەردووک بێپووڵن و ڤۆدکا لیمۆن خەریکە قەپات دەکرێت بەڵام پەیوەندیی نێوانیان ژیانێکی دووبارەیە.
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- ڕۆمێن ئەوینییەن
- لالا سارکیزییەن
- گاگێک سارگیزیان
- ڕووزان مەسرۆپیان
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی سان مارکۆ، خەڵاتی باشترین فیلم لە شەستەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڤێنیز، ساڵی ٢٠٠٣
- خەڵاتی دادوەران، باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو لە فێستیڤاڵی فیلمی نیوپۆرت بێچ، ساڵی ٢٠٠٤
- خەڵاتی گەورە، خەڵاتی دادوەران و خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەویندارانە، ٢٠٠٤
- بەربژێری باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی بانکۆک، ٢٠٠٤
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Vodka Lemon»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |