نێرگز بووکی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێرگز بووکی کوردستان فیلمێکی کوردی بە دەرھێنانی جەعفەر عەلی بوو کە لە ساڵی ١٩٩٠ لە باشووری کوردستان بەرھەم ھێنرا. لەم فیلمە وەکوو یەکەمین فیلمی کوردی لە ئاستی عێراق یاد دەکرێت.

سیناریۆی نێرگز بووکی کوردستان لەسەر چیرۆکێک بەم ناوە کاری محەمەد فەریق حەسەن نووسەری کورد نووسراوە و ئەو دیالۆگەکانی فیلمەکەش نووسیوە، بەڵام بیر و ڕای چیرۆکەکە ھی محەممەد مەکی عەبدوڵڵا (حاجی مەکی) بووە. ھەروەھا سەڵاح ڕەئووف ئاواز و مۆسیقای بۆ داناوە و پێمان عومەر، بورھان محەممەد و مەحموود دۆم گۆرانیان لە فیلمەکە خوێندووە. مۆنتاژی فیلمەکە بە ئەستۆی ساحیب حەداد و بەڕێوەبەری نیگارکێشان نیھاد عەلی بووە و ساز کردنی دەنگیش بە ئەستۆی فەیسەل عەباسی بووە.[١] یەکێک لە ئەکتەرەکانی فیلمەکەش حاجی مەکی بوو.[٢]

فیلمی نێرگز بووکی کوردستان لە سەردەمێک ساز کرا کە حکوومەتی بەعس گوندەکانی کوردستانی وێران دەکرد و میدیای جیھان لە ھەواڵەکانی ڕووداوی قڕکردنی گەلی کورد سەرسام ببوو؛ بەڵام چۆنکە فیلمەکە ژیانێکی سادە و جوانی بەھارانەی گوندێکی کوردنشین نیشان دەدا، بەعسییەکان ڕێگریان لە سازکردنی فیلمەکە نەکرد تا بەم شێوەیە بڵێن کە کوردەکان لە گوندەکانی خۆیان خەریکی ژیانێکی ئاسایین. سەرەڕای ئەمە نمایشی فیلمی نێرگز بووکی کوردستان ھەتا ساڵی ١٩٩١ و دوای ڕاپەڕین دواخرا.[٣]

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]