جانۆ ڕۆژبەیانی
جانۆ ڕۆژبەیانی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٨ی ئازاری ١٩٦٠ |
نیشتەجێی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | کورد |
پیشە | دەرھێنەر سیناریۆنووس |
جانۆ ڕۆژبەیانی (بە ئینگلیزی: Jano Rosebiani) دەرھێنەر و سیناریۆنووسێکی کوردی نیشتەجێی ئەمریکایە. جانۆ براوەی گەلێک خەڵاتی نێونەتەوەییە و لە کتێبی «فیلمسازەکان لە سێبەرەوە» (Filmmakers from the Shadow) لە ڕیزی سی و پێنج فیلمسازی گەورەی جیھان ناوی ھێنراوە.
ژیان[دەستکاری]
جانۆ ڕۆژبەیانی لەدایکبووی شارۆچکەی زوممارە، بەڵام لە زاخۆ گەورە بووە و دەرسی خوێندووە. تەمەنی چاردە ساڵ بووە (١٩٧٤)، کە وێڕای بنەماڵەکەی پەیوەستی شۆڕش بووە و ڕووی لە شاخ کردووە و لەوێ لە نێو ئەشکەوت و لەژێر بۆمباراندا ژیاوە. دوو ساڵ دواتر (١٩٧٦)، لە ئەمریکا وەکوو پەنابەری سیاسی وەرگیراوە. لە نێوڕاستی ھەشتاکاندا ھاوکات لەگەڵ ئەوەیکە لە کۆلێژی NOVA خوێندوویەتی، بەرپرسیارییەتیی ھۆڵەکانی سینەماشی لە ئەستۆ بووە و بۆ تەلەڤیزیۆنێکی ڤیرجینیایش فیلمی ساز کردووە، ئیدی بەو شێوەیە فێرە سازکردنی فیلم بووە. ڕۆژبەیانی لە کوردستان و کالیفۆرنیا دەژی و خاوەنی دوو منداڵە.
دەرھێنەری[دەستکاری]
جانۆ لە سەردەمێکدا دەستی دایە گێڕانەوەی چیرۆکەکانی نەتەوەی کورد کە سینەمای کوردی ھێشتا لە دایک نەببوو و دونیا تەنیا یەک فیلمی کوردی دەناسی کە ئەویش ڕێی یەڵماز گونەی بوو. ساڵی ٢٠٠١ جانۆ گەڕاوە باشووری کوردستان و یەکەم فیلمی کوردیی خۆی بەناوی ژیان، ساز کرد.
سەمای شندل[دەستکاری]
Dance of the Pendulum (١٩٩٥)، یەکەم فیلمی ڕۆژبەیانی بوو.
ژیان[دەستکاری]
یەکەم فیلمێک بوو کە لە باشوور ساز دەکرا و باسی کیمیابارانکردنی ساڵی ١٩٨٧ دەکات؛ ھەر بۆیەش بە «فیلمی ھەڵەبجە» یش، دەناسرێت. ئەم فیلمە بەربژێری خەڵاتی پڵنگی زێڕین بوو لە فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆتێردام.
- جانۆ دوای دوو بەڵگەفیلم کەوت:
گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەددام Saddam's Mass Graves (٢٠٠٣) و عەلی کیمیاویChemical Ali (٢٠٠٤)[دەستکاری]
کە ھەردووکیان باس لە تاوانەکانی سەددام حوسێن و کورەمامەکەی دژ بە گەڵی کورد دەکەن. گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەددام دوای یەکەم نمایشەکەی لە فێستیڤاڵی فیلمی ترابیکا لە ساڵی ٢٠٠٤، لە ھەموو ئەمریکا پیشان درا.
- ڕۆژبەیانی چەند کاری بۆ تەلەڤیزیۆن کردووە:
Radio Citadel[دەستکاری]
(٢٠٠٦)، لە سێ ئەڵقەدا.
The House of Hope[دەستکاری]
(٢٠١٤)، درامایەکە کە باس لە توندتیژیی ڕەگەزی و بەتواناکردنی ژنان دەکات.
- فیلمە سینەمایییەکان:
چیاکانی چاپڵین[١][دەستکاری]
(٢٠١٣)، یەکەم فیلمێک بوو لە کوردستان کە زمانەکەی ئینگلیزی بێت و ئەکتەرەکانی کورد و بیانی بن.
Êk Momik, Du Momik[دەستکاری]
One Candle,Two Candles (٢٠١٤)، بوو بە بەربژێری گۆڵدن گڵۆبی ساڵی ٢٠١٥. فیلمەکە باس لە توندوتیژی لە کۆمەڵگای پیاوساڵردا دەکات.
- دوایین کاری جانۆ ڕۆژبەیانی بەڵگەفیلمی:
بەڵێنی سەدڕۆژ[دەستکاری]
The 100-Day Promise (٢٠١٧)، باس لە شەڕی داعش، دەکات.
فیلمەکان[دەستکاری]
- Dance of the Pendulum (١٩٩٥)
- ژیان (٢٠٠٢)
- Saddam's Mass Graves (٢٠٠٣) - بەڵگەفیلم
- Chemical Ali's Anfal (٢٠٠٤) - بەڵگەفیلم
- Radyo Qelat (Radio Citadel) (٢٠٠٧) - کۆمێدیای دۆخی
- چیاکانی چاپڵین (٢٠١٣)
- One Candle, Two Candles (٢٠١٤)
- The House of Hope (٢٠١٤) - تاقیکردنەوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی
- The 100-Day Promise (٢٠١٥) - بەڵگەفیلم
خەڵاتەکان[دەستکاری]
- بەربژێری خەڵاتی پڵنگ (Tiger Award)، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆتێردام، ٢٠٠٢[٢]
- خەڵاتی تایبەتیی دادوەران بۆ ناساندنی دەرھێنەری نوێ، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سیاتێل، ٢٠٠٢
- خەڵاتی باشترین فیلم، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فێسترۆیا، پورتوگال، ٢٠٠٢
- ئاماژەی تایبەت لە خەڵاتی ڕووحی ئازادی، فێستیڤاڵی فیلمی ئورشەلیم، ٢٠٠٢
- خەڵاتی باشترین فیلم، فێستیڤاڵی فیلمی ھەبوونی ماف، ئیتالیا، ٢٠٠٣
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Catsoulis, Jeannette. "Kurdish Travels With the Tramp". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331.
- ^ "VPRO Tiger Awards Competition | IFFR". web.archive.org.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)