گۆرانییەک بۆ بەکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کلامەک ژ بۆ بەکۆەوە ڕەوانە کراوە)
گۆرانییەک بۆ بەکۆ
دەرھێنەرنیزامەدین ئاریچ
بەرھەمھێنەرMargarita Woskanjan Filmproduktion
نووسیننیزامەدین ئاریچ
چەشنی فیلمدراما
جەنگی
مۆسیقانیزامەدین ئاریچ
وێنەگری سینەماییThomas Mauch
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٩٢
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
وڵاتئەرمەنستان
ئەڵمانیا
زمانکوردیی کورمانجی

گۆرانییەک بۆ بەکۆ (بە کوردیی باکووری: Klamek ji bo Beko، بە ئینگلیزی: A Song for Beko، بە ئەڵمانی: Ein lied für beko) لە یەکەم فیلمە کوردییەکان و یەکەم کاری دەرھێنانی نیزامەدین ئاریچە؛ ساڵی ١٩٩٢ بەرھەم ھاتووە.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

کلامەک ژ بۆ بەکۆ چیرۆکی سەفەری دوورودرێژی بەکۆ، قارەمانی سەرەکیی فیلمەکەیە کە خەڵکی سورووچە و بەدوای جەمالی برایدا دەگەڕێت کە بۆ ئەوەیکە نەچێتە ناو ھێزە چەکدارییەکانی تورکیا، ڕای کردووە بۆ باشوور تاوەکوو ببێتە پێشمەرگە. بەکۆ دوای ئەوەی لە دەست سەربازەکانی تورکیا هەڵدێت، لە چەمی فوراتەوە بە قاچاغ لە باکوورەوە دەچێتە ڕۆژاوا و لەوێشەوە پێشمەرگە یارمەتی دەدەن بگاتە باشوور. لە باشوور لەناو ئاوارەکانی شەڕی ئێران و عێراقدا دەگیرسێتەوە و بۆ ماوەیەک هەتا هەواڵی براکەی پێ دەگات لەناویاندا دەژی و لەگەڵ منداڵەکانی ئەوێ کە زۆربەشیان بەبۆنەی شەڕەوە هەتیو کەوتوون، کات بەسەر دەبات. بەکۆ لە هێرشێکی کیمیایی دەرباز دەبێت و لەگەڵ دانەیەک لە منداڵەکان بەناوی زینێ، کە کوێر بووە دەڕواتە ئاڵمان؛ لە کۆتاییدا دەردەکەوێت کە جەمالی برای هەرگیز نەگەیوەتە باشووری کوردستان، بەڵکوو گیراوە و کراوە بە سەربازی تورکیا و لە شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا کوژراوە. فیلمەکە دەستپێکەکەی لە کوردستانە و بە گەیشتنی بەکۆ بۆ ئەڵمانیا کۆتایی پێ دێت.[٢][٣]

ڕۆڵەکان[٤][دەستکاری]

  • نیزامەدین ئاریچ: بەکۆ
  • جەمالێ ژۆرا: جەمال
  • لوسکا حەسەن: زەینۆ

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی Kodak-Cinecritica لە Venice Film Festival بۆ ساڵی ١٩٩٢
  • خەڵاتی بینەران لە Angers European First Film Festival بۆ ساڵی ١٩٩٣
  • خەڵاتی بینەران لە São Paulo International Film Festival بۆ ساڵی ١٩٩٣
  • خەڵاتی تایبەتیی دادوەران، خەڵاتی دادوەرانی لاو و خەڵاتی بینەران لە Fribourg International Film Festival بۆ ساڵی ١٩٩٤

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "A Song for Beko". trigon-film.org (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "A Song for Beko". Time Out Worldwide (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ A Song for Beko (1992) (بە ئینگلیزی)
  4. ^ "ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا". ژنەفتن.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]