وڵاتی زستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وڵاتی زستان
Vinterland
دەرھێنەرھیشام زەمان
نووسینھیشام زەمان
کیەل ئۆلا داڵ
چەشنی فیلمدراما
کاستڕەئووف سەراج
شلێر ڕەھنوما
کاوە گیلی
عەلیبەگ سەلیمی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٠٧
ماوەی فیلم٥٢ خولەک
وڵاتنەرویژ
زمانکوردیی ناوەندی
نەرویژی

وڵاتی زستان (بە ئینگلیزی: Vinterland) فیلمێکی درامی کوردییە، لە دەرھێنانی ھیشام زەمان؛ ساڵی ٢٠٠٧ بڵاو بووەتەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

ڕێناس پیاوێکی کوردی پەنابەرە لە نەرویژ کە لە خانوویەکی دوورکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتە دەژی. کەسوکاری لە کوردستان، کچێکی بەناوی فرمێسک بۆ نیشانە دەکەن و ھەر لەوێش شاییەکیان بۆ ساز دەکەن. تاوەکوو کاری نیشتەجێبوونی فرمێسک جوور دەبێت ئەو جووتە بە تەلەفۆن لەگەڵ یەکتر لە پەیوەندیدان و بە وێنەی یەکترەوە شەو ڕۆژ دەکەنەوە. بەڵام کاتێک یەکتر دەبینن و دوای ماوەیەک کە لەگەڵ یەک ژیان بەسەر دەبەن، بۆیان دەردەکەوێت کە لەگەڵ یەک ڕاست نەبوون و زۆریان درۆ بە یەکتر وتووە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ڕەئووف سەراج: ڕێناس
  • شلێر ڕەھنوما: فرمێسک
  • کاوە گیلی:شێرکۆ
  • عەلیبەگ سەلیمی:میرزا

تێبینییەکان[دەستکاری]

  • ساڵی ٢٠٠٦ یەک و نیو ملیۆن کرۆن بەو فیلمە بەخشرا و وەکوو دەستپێکانەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ترۆمسە دەستنیشان کرا.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی ئاماندا بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو: ڕەئووف سەراج، نەرویژ ساڵی ٢٠٠٧
  • خەڵاتی گەورەی خۆزێ جووانی، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم لە فەڕانسە، ساڵی ٢٠٠٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]