بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشمەرگە (فیلمی ٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پێشمەرگە (فیلم ٢٠١٦)ەوە ڕەوانە کراوە)
پێشمەرگە
دەرھێنەربێرنارد ھێنری لێڤی
سەرچاوەی چیڕۆکشەڕی دژ بە داعشی پێشمەرگە
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم، شەڕی
وێنەگری سینەماییئاڵا ھۆشیار
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٦
ماوەی فیلم٩٢ خولەک
وڵاتکوردستان
فەڕەنسا
زمانکوردی
فەڕەنسی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتی لە بەرلین

پێشمەرگە فیلمێکی دۆکیومێنتەری - شەڕییە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی. بەڵگەفیلمەکە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٥یە و سازکردنەکەی نزیک ساڵێکی خایاندووە و زۆربەی شەڕەکانی تێدایە و لە جەلەولا ھەتاکوو شنگال کاری وێنەگری بۆ کراوە و ٢٠ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ لە شێست و نۆھەمین خۆلی فێستیڤاڵی فیلمی کان، دوو جار نمایش کراوە؛ ئاڵا ھۆشیار کە جگە لە کاری وێنەھەڵگرتنەوە، لە فیلمەکەشدا ڕۆڵی بینیوە، میوانداری کرابوو و وەکوو نوێنەری کورد بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدار ببوو[١]؛ و دوای ئەوە لە فێستیڤاڵ و شار و وڵاتە جۆراوجۆرەکانی دونیا دونیا وەکوو: فەرانسە (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦)، لەندەن، نیویۆرک (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) و سێربیا پیشان دراوە[٢][٣]؛ ھەروەھا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆری نوێنەرانی عێراق و تورکیا،[٤] لە ڕێکەوتی ٢٨–٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان[٥][٦]و لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨یش لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش کراوە[٧][٨]؛ ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩یش بە بەشداریی دیپلۆماتی زۆربەی وڵاتەکان، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر پیشان دراوە. فیلمەکە باس لە ھێز و خۆڕاگریی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەمبەر داعش دەکات و قارەمانە سەرەکییەکەی شەھید مەغدید ھەرکییە.[٩][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ئاڵا ھۆشیار: بە فیلمی پێشمەرگە نوێنەرایەتی کورد لە فێستیڤاڵی کان دەکەم». westganews.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «فیلمی پێشمەرگە لە فەرەنسا نمایش دەکرێت». www.kurdistan24.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «فیلمی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی فیلمی ئەمریکا نمایش دەکرێت». Zagros News Agancy. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «ناوی پێشمەرگە شوێنی وڵاتانی جیھان دەگرێتەوە». Katnews (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «فیلمی پێشمەرگە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی، بەرەبەیانی چوارشەممە لە نەتەوەیەکگرتووەکان نمایشدەکرێت و تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕووماڵی دەکات». www.rudaw.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «فیلمی پێشمەرگە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرا». kurdistanmedia.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت». witebej.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ میدیا، گوڵان. «فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «Cannes Adds Bernard-Henri Levy's 'Peshmerga' to Official Selection». Variety. 16 May 2016. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  10. ^ «بێرناد لیڤی فیلمی پێشمەرگە دەباتە کۆنگرێسی ئەمریکا». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]