کچی کافرۆش
ڕواڵەت
| کچی کافرۆش | |
| | |
| دەرھێنەر | تەنیا کەریم |
|---|---|
| کاست | گۆران دڵشاد سنور ئالانی ھێور حەسەن |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ |
| ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
| وڵات | باشووری کوردستان بەریتانیا جۆرجیا |
| زمان | کوردی |
| تێچوون | ١٩٦ میلیۆن دینار[١] |
کچی کافرۆش فیلمێکی درامی و ڕۆمانسی کوردییە، تەنیا کەریم کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، گۆران دڵشاد، سنور ئالانی و ھێور حەسەن ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکە گێڕاوە. فیلمەکە لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی[٢] و ھەڵەبجە نمایشکرا.[٣] فیلمەکە لە چیڕۆکی ڕاستەقینە وەرگیراوە، بەشێک لە وێنەگرتنی فیلمەکەش لە قەڵای کۆیە وێنەی گیرابوو.[٤]
چیڕۆک
[دەستکاری]لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە عێراق و کوردستان، ئەفسەرێکی بەریتانی ئاشقی کچێکی کورد دەبێت کە لە ئێرانەوە ھاتووەتە باشووری کوردستان، لەکۆتاییدا، ئەفسەرەکە کچە کوردەکە دەفڕێنێت و دەیباتە بەریتانیا، بەڵام لەوێ کچەکە ژەھرخوارد دەکرێت و گیان لەدەستدەدات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ http://dengekan.info/archive/کچی-کافرۆش-و-چەند-خاڵێکی-رەخنەی/%5B%5D
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ https://yallairaq.com/ku/ژیان/چیرۆكی-كچی-كافرۆش-لەم-فیلمەوە-ببینە/ ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |