نان و ئازادی
ڕواڵەت
| نان و ئازادی | |
| دەرھێنەر | تەیفوور بەتحایی |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | بەشی ھونەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
| چەشنی فیلم | بەڵگەفیلم |
| مۆسیقا | عەلی مەردان شوان پەروەر عەزیز شاھڕۆخ |
| وێنەگری سینەمایی | تەیفوور بەتحایی عەبدوڵڵا ڕەسووڵپوور |
| ماوەی فیلم | ٦٣ خولەک |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
نان و ئازادی (بە ئینگلیزی: Bread and freedom، بە فەرەنسی: Pain et Liberté، بە بەدرخانی: Nan û azadî) یەکەم بەڵگەفیلمی کوردییە، لە دەرھێنانی تەیفوور بەتحایی کە ساڵی ١٩٨٤ کارکردن لەسەری تەواو بووە.[١]
سەرکردایەتیی حیزبی دێموکرات بڕیاری داوە بە لەبەرچاو گرتنی پێشینەی تەیفوور بەتحایی لە بوارەکانی فیلمھەڵگرتنەوە و کارکردن لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا، بینێرێتە وڵاتی فەڕانسە تاوەکوو بەڵگەفیلمێک لەسەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان دروست بکات؛ ناوەرۆکی فیلمەکە ژیان و کار و شەڕ و بەرگرییە و تەیفوور بەتحایی ھەوڵی داوە لە ڕێگەی نان و ئازادییەوە بەشێکی بەرفراوانی ڕەوشی ژیانی ڕۆژانەی ئەو شوێنانە پیشان بدات کە لەبەر دەستی پێشمەرگەدا بوون.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ھەڤپەیڤین لەگەڵ تەیفوور بەتحایی».
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ بەڵگەفیلمی تەیفوور بەتحایی، ھیوا گوڵمحەممەدی، ئارییەن تیڤی
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |