دڵی سوور
| دڵی سوور | |
| | |
| دەرھێنەر | ھەڵکەوت مستەفا |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ئیگل ئۆدیگارد ئەندەرس گراھام ھەڵکەوت مستەفا |
| نووسین | ھەڵکەوت مستەفا جەبار جەمال غەریب |
| چەشنی فیلم | دراما، ڕۆمانسی |
| کاست | سۆران ئیبراھیم شەھێن جەمال عەلی ئەحمەد |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٩ی نیسانی ٢٠١١ (نەرویژ) |
| ماوەی فیلم | ٧٨ خولەک |
| وڵات | باشووری کوردستان/عێراق نەرویژ |
| زمان | کوردی |
دڵی سوور (بە ئینگلیزی: Red heart) فیلمێکی کوردی، نەرویجییە کە لەلایەن ھەڵکەوت مستەفا دەرھێنراوە، سۆران ئیبراھیم و شەھێن جەمال ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ھەڵکەوت مستەفا و جەبار غەریب نووسراوە، دڵی سوور لە ساڵی ٢٠١١ لە سینەماکانی نەرویژ و بەریتانیا نمایشکراوە، دواتر لە چەند فیستیڤاڵێکی جیھانی نمایشی ھەبووە.[١]
نیوەی یەکەمی فیلمەکە لە گوندێکی ڕواندوز وێنەی گیراوە، نیوەی دووەمیش لە شاری ھەولێر.[١]
چیڕۆک
[دەستکاری]شیرین دوای ئەوەی دەزانێت باوکی بەزۆر بەشووی دەدات بۆئەوەی لەبەرامبەردا ئاڵووگۆڕی پێبکات و ژنێک بۆخۆی بەدەستبھێنێت، ئەوا بڕیاردەدات لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی بەرەو شارێکی گەورە ڕابکات و لەوێ دەست بەژیانێکی نوێ بکات.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- سۆران ئیبراھیم: وەک سۆران
- شەھێن جەمال: وەک شیرین
- عەلی ئەحمەد
- سوھەیلە حەسەن
- ئەحمەد قەڵادزەیی
نمایش
[دەستکاری]فیلمەکە لەسینەماکانی نەرویژ نمایشکراوە، لە چەندین فیستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی و جیھانیش بەشداری کردووە، بەشێک لەو فیستیڤاڵانە:[٢]
- ٥مین فیستیڤاڵی فیلمی کەنداو
- ٢مین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی پەکین
- فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی جیھانی مۆنتریال، ٢٠١١
- فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی کاوناس لە لیتوانیا، ٢٠١١
- فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی دۆحە، ٢٠١١
- فیستیڤاڵی فیلمی ئەورووپی، سیڤێلیا لە ئیسپانیا، ٢٠١١
- فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی پونێ لە ھیندستان، ٢٠١١
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Norwegian-Kurdish Red Heart selected for Beijing, Abu Dhabi ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی cineuropa، ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ لەلایەن Jorn Rossing Jensen بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ پڕۆفایلی دڵی سوور ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی eyeonfilms، ڕۆژی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.