گەلەگورگ
ڕواڵەت
| گەلەگورگ | |
| دەرھێنەر | تەیفوور بەتحایی ئەسخات ئاشرادۆڤ |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | مەھدی ئومێد |
| نووسین | مەھدی ئومێد |
| سەرچاوەی چیڕۆک | گەلەگورگی حسێن عارف |
| چەشنی فیلم | دراما |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١٩٩٠ |
| ماوەی فیلم | ٤٥ خولەک |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
گەلەگورگ (بە لاتین: Gele gurg) یەکەم فیلمی درامیی کوردییە، لە دەرھێنانی تەیفوور بەتحایی، کە لە ئەلمائاتای کازاخستان و لە چوارچێوەی کۆمەڵەی سینەماکارانی کورد بەرھەم ھاتووە و ساڵی ١٩٩٠ کارکردن لەسەری تەواو بووە؛ بیرۆکە و نێوی فیلمەکە لە چیرۆکی گەلەگورگی حسێن عارف وەرگیراوە، ھەڵبەت دەستکارییەکی زۆریشی تێدا کراوە.[١] لە فیلمەکەدا دەنگی ڕۆڵی ڕووناک، مەرزیە فەریقییە و ئەو ئەرکی دووبڵاژەکەی لە ئەستۆ بووە.[٢]
چیرۆک
[دەستکاری]ژن و پیاوێک لەگەڵ دوو کچەکەیان لە ناوچەیەکی چۆڵکراودا دەژین و لە ھەوڵی ئەوەدان خۆیان لەو چۆڵەوانییە ڕزگار بکەن؛ لە شەوێکی ساردی زستان، لەناو بەفر و بۆراندا گەلەگورگ گەمارۆی ماڵەکەیان دەدەن و ھێرش دەکەنە سەریان..[٣]
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- دارا: مەھدی ئومێد
- ڕووناک: ئانا سامۆخینا
- دڵنیا: زارینا فلیت
- سەیران:ساشا سامۆخینا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ڕوانگە. «ڕوانگە: ھەڤپەیڤین لەگەڵ تەیفوور بەتحایی». ڕوانگە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «فیلمی سینەمایی گەلەگورگ، یەکەمین فیلم بە زمانی کوردیی لە دەرەوەی کوردستان». بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «مێژووی یەکەمین فیلمی کوردی کە بە زمانی کوردی دەدوێت». www.peyserpress.com.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)