دەروازە:ئەکتەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

ئەکتەر یان ڕۆڵگێڕ یان نواندکار (زاراوەی یۆنانی: ὑποκριτής hupokritḗs)، ئەکتەر بە واتای وشەیی کەسێک کە وەڵام دەداتەوە. بریتییە لە کەسێک کە ڕۆڵێک بەرجەستە دەکات لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی یاخود لە شانۆیەک یان لە فیلمێک، لێکدانەوەی ئەکتەر بۆ ڕۆڵێکی ھونەری نواندن، پەیوەندی بەو ڕۆڵەوە ھەیە کە دەیگێڕێت جا چ لەسەر بنەمای کەسێکی ڕاستەقینە بێت یان کارەکتەرێکی خەیاڵی. ھەروەھا دەتوانرێت ئەمە بەھۆی بەکارھێنانی پەڕتووکەکان لە شانۆکاندا بەکارببرێت یان سوود وەرگرتن لە ڕۆمان و چیرۆکە ھەڵبەستراو و ڕاستەقینەکان، تەنانەت ھەندێک کات ئەکتەر خۆی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت بە جۆرێک ئەو بەشەی لە شانۆکەدا نمایش دەکرێت ئەکتەر خۆی چیرۆکەکەی بۆ دروست دەکات بەپێی جۆری ھونەری ئەزموونی ئەکتەرەکە.


ھەنووکە ٩٠٣ وتار لە دەروازەی ئەکتەراندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

ئەنجلینا جۆولی (بە ئینگلیزی: Angelina Jolie، گۆکردن: /ˈl/؛ پێشتر: جۆولی پیت، خانمەکتەر، فیلمساز و چاکەکارێکی ئەمریکییە. براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە؛ بەدەستھێنەری خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبە. چەندجارێک وەک گرانترین ئەکتەر لە لوتکەی خانمەکتەرەکانی ھۆلیوود ناوی ھاتووە.

ئەنجلینا لەیەکەم فیلمیدا بە منداڵی لەپاڵ باوکی دەرکەوت، کاتێک لەفیلمی لووکین تو گێت ئاوت (١٩٨٢)ی دەرھێنەر جۆن ڤۆیت (باوکی) بەشداربوو، بەڵام ژیانی کارکردنی لە فیلم دوای دە ساڵ لەو فیلمە دەستیپێکرد، ئەمەش کاتێک بەفیلمێکی تێچوو کەم بەناوی سایبورگ ٢ (١٩٩٣)، دواتر لەیەکەم ڕۆڵی سەرەکی خۆیدا بەفیلمی ھاکەرز (١٩٩٥) بەشداربوو. دواتر لەچەند فیلمێکی ژیاننامەیی بەشداربوو لەوانە؛ جۆرج والاس (١٩٩٧) و جیا (١٩٩٨)، کە بوونە جێگای بایەخی ڕەخنەگران، ھەروەھا بەھۆی بەشداریکردنی لەفیلمی گێرل، ئینتەرپتد (١٩٩٩) ئەوا خەڵاتی ئۆسکاری پێدرا وەک باشترین کچەئەکتەری پاڵپشت. دواتر بەشداربوو لە فیلمی لارا کرۆفت: تۆمب ڕایدەر (٢٠٠١) بە کارەکتەری یاری ڤیدیۆیی لارا کرۆفت، ئەمە وایکرد ناو و ناوبانگی بگاتە لووتکەی کچەئەکتەرەکانی ھۆلیوود. دواتر بەردەوامی بە فیلمە ئاکشنەکانی دا بەبەشداربوونی لەفیلمەکانی؛ مستەر & مسز سمیت (٢٠٠٥)، وانتد (٢٠٠٨) و ساڵت (٢٠١٠)، ھەروەھا پێشوازییەکی باشی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە کاتێک لە دوو فیلمی درامی دەرکەوت بەناوەکانی؛ ئە مایتی ھارت (٢٠٠٧) و چێنجلین (٢٠٠٨)، کە ئەمەی دووەم، وایکرد جوولی ببێتە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر. گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانی ئەو، لە فیلمی مالیفیسنت (٢٠١٢) بوو. لە دەیەی ٢٠١٠، ئەنجلینا کارەکانی لەسینەما فراوانترکرد بۆ دەرھێنان، سیناریۆنووسین، بەرھەمھێنان لەفیلمەکانی ئن زە لاند ئۆف بلەد ئەند ھەنی (٢٠١١)، ئەنبرۆکن (٢٠١٤)، فێرست زەی کیلد مای فازەر (٢٠١٧).


زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

ئەکتەری ئەمریکیی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە ساڵی ٢٠١٩

وتاری نایاب وتاری باش

خۆسێ پێدرۆ بالماسێدا پاسکال (بە ئیسپانی: José Pedro Balmaceda Pascal؛ لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکی لەدایکبووی چیلییە. دوای نزیکەی دوو دەیە بە ڕۆڵی بچووک لە فیلم و تەلەڤیزیۆندا، پاسکال بەھۆی ڕۆڵی ئۆبێرین مارتێل لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی خەیاڵیی ئێچ بی ئۆ بە ناوی کایەی تەختە پاشایەتییەکان و ڕۆڵی خاڤیێر پێنیا لە زنجیرەی تاوانکاریی نێتفلیکس بە ناوی نارکۆس (٢٠١٥–٢٠١٧) ناوبانگی دەرکرد. لە ٢٠١٩ەوە وەک کەسایەتیی سەرەکی ماندەلۆریان لە زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانی دیزنی+ و دووبارە لە فیلمی کتێبی بۆبا فێت (٢٠٢٢) ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. لە ٢٠٢٣ەوە ڕۆڵی جۆڵ میلەر لە زنجیرەدرامای ئێچ بی ئۆ بە ناوی دوایینی ئێمە بینیوە. گۆڤاری تایم لە ٢٠٢٣دا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیھان ناوی پاسکالی بردووە.

لە دەرەوەی تەلەڤیزیۆن، پاسکال لە فیلمەکانیشدا دەرکەوتووە، لەوانەش: نووسینگەی دەستکاریکردن (٢٠١١)، شورا مەزنەکە (٢٠١٦)، پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین (٢٠١٧)، یەکسانکەر ٢ (٢٠١٨)، تریپڵ فرۆنتێر (٢٠١٩)، ژنی سەرسووڕھێنەری ١٩٨٤ (٢٠٢٠)، قورسایی بەرگە نەگیراوی بەھرەی گەورە (٢٠٢٢). خۆسێ پێدرۆ بالماسێدا پاسکال لە ٢ی نیسانی ١٩٧٥ لە شاری سانتیاگۆی چیلی لەدایکبووە. کوڕی دەروونناسێکی منداڵان «ڤێرۆنیکا پاسکال یوریتا» و پزیشکی منداڵبوون «خۆسێ بالماسیدا» ڕیێرایە. خوشکێکی گەورەی ھەیە بە ناوی خاڤیێرا، برایەکی بچووکی ھەیە بە ناوی نیکۆلاس و خوشکێکی بچووکی ھەیە بە ناوی لوکس کە ئەکتەر و چالاکوانێکی ترانسجێندەرە. دایکی پاسکال ئامۆزای ئاندرێس پاسکال ئالێندێ بوو کە کوڕەزای سەرۆکی سۆسیالیستی چیلی "سالڤادۆر ئالێندێ" بوو. ئاندرێس سەرکردەیەکی سەرەتایی بزووتنەوەی چەپی شۆڕشگێڕ بوو، کە بزووتنەوەیەکی گەریلای شار بوو کە تایبەت بوو بە ڕووخاندنی دیکتاتۆری سەربازی "ئۆگستۆ پینۆشێت".


زیاتر...

پۆلەکان

وتاری پەیوەندیدار

ماھیر حەسەن (بە ئینگلیزی: Mahir Hassan) (لەدایکبووی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣) ئەکتەر و شانۆکاری کوردە، کە بە فیلمی یاخیبوونی ستار ناسرا. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، لەگەڵ باوکیدا چەند جارێک سەردانی سلێمانییان کردووە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە کاری ھونەری، لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی شانۆی تەواوکردووە لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ باشترین ئەکتەر پێدراوە. بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە (یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ)، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.

زیاتر...

وتاری پەیوەندیدار

سینەمای ئەمریکی ناسراو بە ھۆلیوود (بە ئینگلیزی: Hollywood) لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە کاریگەری زۆری لەسەر پیشەسازی فیلم ھەبووە. لە ڕاستیدا سینەمای ئەمریکی بە خێرایی بوو بە ھێزێکی باڵادەست لەم پیشەسازییە سەرھەڵداوەدا. دوای ئەوە سینەمای ئەمریکی لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٦٩ زۆر گەشەی کرد. لە ئێستادا ھۆڵیوود بە سینەمایەکی پڕۆفیشناڵ دادەنرێت. سینەمای ئەمریکی یەکێکە لە پیشەسازییە گرنگەکانی فیلم لە جیھاندا. ئەم سینەمایە نەک تەنھا لە ڕووی توانای پیشەسازی و تەکنیکییەوە، بەڵکو لە ڕووی جۆراوجۆری چەشن و شێواز و ڕەوتەوە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سینەما نەتەوەیییەکانی جیھان دادەنرێت.


زیاتر...

ئەکتەری ھۆڵیوود

ئەکتەری ئەمریکیی ڕۆبێرت داونی کە بەڕۆڵگێڕی سەرەکی سووپەرهیرۆی پیاوی ئاسنین ناسراوە

ئەکتەری بۆڵیوود

ئەکتەری ناوداری نێو بۆڵیوود ئەمیتاب باچان لەساڵی ٢٠٠٩

کەسایەتیی خەیاڵی

سۆڵدەربۆی (خوێندنەوە: سۆڵجەربۆی) (بە ئینگلیزی: Solider Boy) ناوی کەسایەتییەکی سووپەرھیرۆیە لە زنجیرە کتێبی کۆمیک ھێرۆگازم و دەستەی ھاوڕێکان کە لەلایەن گارس ئێنیس و دێریک ڕۆبێرتسن دروست کراوە. لە کۆمیکەکاندا، سۆڵجەربۆی ئەندامی تیمێک بوو بە ناوی پەیباک شانبەشانی ستۆرمفڕۆنت. ھەرچەندە ستۆرمفڕۆنت بەھێزترین ئەندامی تیمەکە بوو، بەڵام سۆڵجەر بۆی بە سووپەرھیرۆی ڕەسەن دادەنرا و وەک سەرکردەی ھەڵبژێردراویان کاری دەکرد. ھەرگیز پەنای بۆ جنێودان نەبرد و تا ڕادەیەکی زۆر خۆی لە بەشداریکردن لە یارییە سێکسییە خراپەکانی ھاوڕێکانی بەدوور دەگرت.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان