ھەنسکی ئاسمان
ڕواڵەت
| ھەنسکی ئاسمان Cry of the Sky | |
| | |
| دەرھێنەر | شەھرام قادر |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ڕیشوان ئیبراھیم ڕاژان عەزیز |
| نووسین | شەھرام قادر |
| کاست | کەژان ئەسەدی ئارارات زەردەشتی |
| مۆسیقا | پەیام کاکل |
| وێنەگری سینەمایی | فەلاح حەسەن |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٨ |
| ماوەی فیلم | ٨٥ خولەک |
| وڵات | باشووری کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی TIFF لە ھیندستان |
ھەنسکی ئاسمان فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەھرام قادر؛ ساڵی ٢٠١٨ بەرھەم ھاتووە.
چیرۆک
[دەستکاری]ھەنسکی ئاسمان گێڕانەوەیەکی خێرای بەرخۆدانی پێشمەرگە ھەر لە شۆڕشی ئەیلوولەوە، ھەتاکوو شەڕی دژ بە داعشە؛ ھەروەھا لە ڕێگەی ژیانی خەڵکی لادێیەکی باشووری کوردستان بەسەر نسکۆی شۆڕش، ڕێکەوتنامەی ئەلجەزایر و ئاوارەیی ساڵی ١٩٧٥دا دێتەوە. فیلمەکە لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوکاتی کوردستان دەخاتە ڕوو.[١][٢]
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- کەژان ئەسەدی: فەرەنتی
- ساریە کەیھانپوور: شەتاو
- کاردینا سپی: وەجیھە
- ڕەندە شۆڕش: ئەسمەر
- زیوەر زانا: دینۆ
- ئاراد حەسەنزادە: وسوو
- ڕاژان عەزیز: ئەلیاس
نمایشکردن
[دەستکاری]فێستیڤاڵەکان
[دەستکاری]خەڵاتەکان
[دەستکاری]- براوەی خەڵاتی کۆتایی فێستیڤاڵی ڤێسۆڤیۆس لە شاری ناپولی لە ئیتالیا، ساڵی ٢٠٢٠
- خەڵاتی باشترین دیمەنی سینەمایی
- خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی لە فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی TIFF لە ھیندستان[٥]
- خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی سینەمایی لە فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی TIFF لە ھیندستان
- خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی TIFF لە ھیندستان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ھەنسکی ئاسمان بۆ پێشمەرگەیە». www.rudaw.net. لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «شەھرام قادر، فیلمساز: ڕێزگرتن لە ڕای جیاواز لە کوردستان لە قۆناغی زۆر سەرەتایی دایە بینیمان دەستیان لە مامۆستا و ھونەرمەندیش نەپاراست».
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «شەھرام قادر: ھونەر زۆر جار دەتوانێت کەڵک لە دەقە ئایینیەکان وەربگرێت». hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Fantasporto • Fantasporto • Festival Internacional de Cinema do Porto». Fantasporto | Festival Internacional de Cinema do Porto (بە European Portuguese).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «فیلمێکی شەھرام قادر سێ خەڵاتی لە ھیندستان بەدەست ھێنا». Zagros News Agancy. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.