خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنادا
| خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا | |
|---|---|
| پەڕگە:LITOC Poster.jpg | |
| دەرھێنەر | شوان عەتووف |
| بەرھەمھێنەر | سۆران عوسمان |
| نووسەر | شوان عەتووف |
| ئەکتەران | |
| وێنەگری سینەمایی | ئاوات شەریف |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | سۆ مارکێتینگ |
| دەرچوون | ٢٠٢٤ (دیار نییە) |
| ماوەی فیلم | ١٠٠ خولەک |
| وڵات | |
| زمان | کوردی |
خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنادا فیلمێکی ڕۆمانسیی کۆمیدیی درامیێ کوردییە لە نووسین و دەرھێنانی شوان عەتووف.[١] ھەریەکە لە ماھیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، ڕێشان حەمۆ، محەممەد وریا، سروشت کامەران، سیروان جەمال، شوان کەریم، و ژاڵە ڕەسووڵ بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدارن.[١][٢]
کورتە
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە نەمانی خۆشەویستی و ماڵوێرانییەکان دەکات کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھاتن بەھۆی کۆرۆناوە.[٣]
ئەکتەران
[دەستکاری]- ماھیر حەسەن
- ئەحمەد جۆڵا
- ڕێشان حەمۆ
- محەممەد وریا
- ژاڵە ڕەسووڵ
- سروشت کامەران
- سیروان جەمال
- شوان کەریم
- دەشنێ موراد
- گەشبین سۆران (نینا سۆران)
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]فیلمەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا، و لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە سلێمانی دەست بە وێنەگرتنی کرا.[١][٤] فیلمەکە بە کامێرای ئەلێکسا ٣٥ی کۆمپانیای ئاری وێنە دەگیرێت، کە بۆ یەکەم جارە لە عێراق و کوردستان بەکاردێت، کە بە کوالێتیی ٤٬٦کەی وێنەدەگرێت.[٥] فیلمەکە بڕیارە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە باشووری کوردستان و بەغدا پەخش کرا.[٣]
بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]سەرەتا فیلمەکە بڕیار بوو لە جەژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٤دا لە کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.[٦] بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی مووچە لە ھەرێمی کوردستان ئەوا بۆ دواخرا بۆ جەژنی قوربانی ٢٠٢٤.[٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Corporation، Nalia. «خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا شوان عەتوف، ماھیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا کۆدەکاتەوە». nrttv.com. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" بەرھەم دەھێندرێت و ماھیر حەسەن و چەند ھونەرمەندێکی دیکە بەشدارن.، لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- 1 2 «لە سلێمانی بەرھەمھێنانی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' راگەیێندرا». www.rudaw.net. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «ئەمڕۆ وێنەگرتنی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەستپێدەکات». www.rudaw.net. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Corporation، Nalia. «وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەست پێدەکات». nrttv.com. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت». www.rudaw.net. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «نمایشکردنی فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا) دواخرا». speemedia.com. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «فیلمی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" بۆ جەژن نمایش ناکرێت». +964. ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.