کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان (بەڵگەفیلم)
ڕواڵەت
| کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان Bloodless Massacres | |
| دەرھێنەر | بڵند عەلی |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ھونەر ئەحمەد |
| چەشنی فیلم | بەڵگەفیلم |
| وێنەگری سینەمایی | ئارام عومەر |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٩ |
| ماوەی فیلم | ١٥ خولەک |
| وڵات | باشووری کوردستان |
| زمان | کوردی |
کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان (بە ئینگلیزی: Bloodless Massacres) بەڵگەفیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی بڵند عەلی. ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھاتووە.
ناوەرۆکی فیلم
[دەستکاری]کۆمەڵکوژییە بێخوێنەکان لەڕێی بەسەرھاتی دوو کەسایەتیی خەڵکی ھەڵەبجە بە ناوەکانی حەمەعەلی و حەمەڕەشید ئاوەڕوویەک لە دوو ھێرشەکەی ڕژێمی بەعس لە ساڵەکانی ١٩٧٤ و ١٩٨٨ بۆ سەر ئەم شارە دەداتەوە. ھەروەھا ئاماژەیەکیش بە ڕۆڵی ئێران لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەکات.
نمایشکردن
[دەستکاری]ئەم فیلمە لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی پیشان درا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کۆمەڵکوژییە بێ خوێنەکان لە فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..