کارزان کاردۆزی
کارزان کاردۆزی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | کورد |
پیشە | دەرھێنەر نووسەر |
وێبگە | Karzan Kardozi |
کارزان کاردۆزی (بە ئینگلیزی: Karzan Kardozi) دەرھێنەر، بەرھەمێنەری فیلم و نووسەرێکی کوردی نیشتەجێی ئەمریکایە.[١][٢][٣]
ژیاننامە
[دەستکاری]کارزان کاردۆزی لەدایکبووی شاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٩ لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی کۆچی کردووە و لە ئەمریکا لە شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنێسی نیشتەجێ بوون.[٤] لە ساڵی ٢٠١٠ بەکالۆریۆسی لە بواری دەرھێنان و بەرھەمێنانی فیلم لە کۆلێژی واتکنس بۆ ھونەر و دیزاین و فیلم لە ناشڤیڵ بە دەست ھێناوە و، لە ساڵی ٢٠١٤ ماستەری لە بەرھەمھێنانی فیلم لە زانکۆی سێنتڕاڵ لانکەشەر لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە دەست ھێناوە.[٥]
پیشە
[دەستکاری]وەک دەرھێنەر
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٥ کارزان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان بۆ دروستکردنی فیلمی بەڵگەنامەیی دەمەوێت بژیم کە باس لە ژیانی ڕۆژانەی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژاوا دەکات لە کامپی عەربەت لە پەرستگای سلێمانی، فیلمەکە بە بوودجەی ٤٠٠ دۆلار بەرھەم ھێنراوە و لە ماوەی تەنھا چوار ڕۆژدا وێنەی گیراوە.[٦] لە ساڵی ٢٠٢٣ کارزان یەکەم فیلمی درێژی داستانیی گێلگامێش لە کوێیە؟ دروست کرد، کە سەرچاوەی لە داستانی گلگامێش وەرگرتووە.[٧] فیلمەکە لە شاری سلێمانی بە تیمێکی پێنج کەسی و بوودجەی تەنھا نۆ ھەزار دۆلار وێنەی گیراوە.[٨][٩]
کارزان کاری دەرھێنانی بۆ ئەم فیلمانەی خوارەوە کردووە:
- A Walking Shadow (٢٠٠٧)
- A Day in the Country (٢٠٠٨)
- Greed Eats the Soul (٢٠٠٩)
- The Arcturian (٢٠١٣)
- A Viewer on a Movie Projector (٢٠١٤)
- Yilmaz Guney: Rebel with a Cause (٢٠١٤)
- I Want To Live (٢٠١٥)
- ?Where Is Gilgamesh (٢٠٢٤)
وەک نووسەر
[دەستکاری]- یەڵماز گیونەی (٢٠١٨/غەزەلنووس/٩٠٠ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی یەکەم: برایانی لومێر، میلییەس، فۆییاد، فەرھەنگی سینەما (٢٠١٩/غەزەلنووس/١٠٧٦ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی دووەم: دی دەبلیوو گریفیز، چارلی چاپلن (٢٠١٩/غەزەلنووس/١١٣٠ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی سێیەم: بەستەر کیتن، ڕۆبەرت فلاھێرتی، کارل درایەر (٢٠٢٠/غەزەلنووس/١٢٦٠ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی چوارەم: ئێریک ڤۆن سترۆھایم، فریتز لانگ (٢٠٢٠/غەزەلنووس/١٤١٠ لاپەڕە)[١٠]
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی پێنجەم: ئەبێل گانس، ژان ئێپشتاین (٢٠٢٤/غەزەلنووس/٩٠٠ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی شەشەم: مۆرناو، پابست (٢٠٢٤/غەزەلنووس/٩٩٨ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی حەوتەم: ئیرنست لوبیچ، جۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ (٢٠٢٤/غەزەلنووس/١٠٣٠ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی ھەشتەم: کینجی میزوگوچی (٢٠٢٤/غەزەلنووس/٩٨٨ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی نۆیەم: ئاکیرا کورۆساوا (٢٠٢٤/غەزەلنووس/١١٧٨ لاپەڕە)
- سەد ساڵ سینەما، سەد دەرھێنەر، بەرگی دەیەم: یاسوجیرۆ ئۆزو (٢٠٢٤/غەزەلنووس/١١٤٨ لاپەڕە)[١١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Casagrande، Orsola (٢٠٢٣). Kurdistan +100: Stories from a Future State. Comma Press. ژپنک ٩٧٨-١-٩١٢٦٩٧-٣٦-٦.
- ^ Coleman، David (٢٠١٤). The Bipolar Express: Manic Depression and the Movies. Rowman & Littlefield. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٩١٩٤-٤.
- ^ Holliday، Shabnam J. (٢٠١٦). Political Identities and Popular Uprisings in the Middle East. Rowman & Littlefield International. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٣٤٨-٤٥٠-٨.
- ^ Seyder، Ferhad Ibrahim، ed. (2019). The Kurds before a regional transformation: rollback of independence efforts. Konfrontation und Kooperation im Vorderen Orient. Zürich: Lit Verlag. لاپەڕە ١٠٧. ژپنک ٩٧٨-٣-٦٤٣-٩١٠٣٧-٠.
- ^ Haylock، Bridget؛ Barrette، Catherine (٢٠٢٠). Traumatic Imprints: Performance, Art, Literature and Theoretical Practice. Brill. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٨٨٨-٠٨٥-٦.
- ^ «I Want to Live». MUBI.
- ^ «پۆستەری فیلمی کوردی». nrttv.com. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Wedonet Is Revolutionizing Work For Kurdistan's Freelancers». Ideas Beyond Borders (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Karzan Kardozi». IMDB (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «کارزان کاردۆزی دوو بەرگی دیکەی (سەد ساڵ سینەما، سەد دەرهێنەر) بڵاو دەکاتەوە». Politic Press (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «100 Years of Cinema, 100 Director (20 January 2020) Karzan Kardozi». لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.