١٩٨٨ (فیلم)
ڕواڵەت
| ١٩٨٨ | |
| | |
| دەرھێنەر | ھێژوان زەندی |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ڕێمان شەوکەت |
| نووسین | ھێژوان زەندی |
| چەشنی فیلم | مێژوویی جەنگ |
| مۆسیقا | نەورۆز تەنیا |
| دەستکاری | ئەمیر غوڵامی |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ |
| ماوەی فیلم | ٨٠ خولەک |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | |
| تێچوون | ١ ملیۆن دۆلار |
١٩٨٨ فیلمێکی مێژوویی - جەنگیی کوردییە، ساڵی ٢٠٢٣ بەرھەم ھاتووە.[١] لە دەرھێنان و نووسینی ھێژوان زەندی و بەرھەمھێنانی ڕێمان شەوکەتە.[٢][٣] ئەکتەران شەماڵی عەبەڕەش، حەمید یووسف، ئەیام ئەکرەم، قادر جەلال و دڵنیا محەممەدی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن. فیلمەکە باس لە کیمیابارانی ھەڵەبجە دەکات.[٤] ١٩٨٨ بوو بە براوەی باشترین فیلمی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دەزگای میدیایی کوردیش وۆڵد سینگەرسەوە.
کاست
[دەستکاری]- حەمید یووسف بە ڕۆڵی تۆڵە
- قادر جەلال بە ڕۆڵی عومەری خاوەر
- شەماڵی عەبەڕەش بە ڕۆڵی مام عەبدوڵڵا
- دڵنیا محەممەدی بە ڕۆڵی شیلان
- ئەیام ئەکرەم بە ڕۆڵی نەجمەدین
نمایشکردن
[دەستکاری]- یەکەم ڕۆژی نمایشکە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شارەکانی: سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، دھۆک، ھەڵەبجە و کەلار بوو.
- لە ڕۆژانی داھاتووشدا لە سۆران، چەمچەماڵ، قەڵادزێ، کۆیە نمایش بەردەوام بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «فیلمی 1988 نمایش دەکرێت». www.wishe.net. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Corporation، Nalia. «ترایلەری فیلمی سینەمایی کوردی ١٩٨٨ بڵاوبوویەوە و بەمزووانە لەسەر شاشەی سینەماکان پەخش دەکرێت». nrttv.com. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Corporation، Nalia. «بۆ ھەفتەی چوارەم؛ نمایشی فیلمی ١٩٨٨ لە سینەماکان بەردەوامە». nrttv.com. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «"وەرن لە نزیکەوە 1988 ببینن و لە دوورەوە بڕیار مەدەن"». +964. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.