ماندوو فیلمێکی سینەمایی کوردیی ساڵی ٢٠١٠یە کە دەرھێنەری ئیبراھیم سەعیدی و بەرھەمھێنەری «وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - دایرەی سینەمایی ھەولێر»ە. کاری وێنەگرتن بۆ ئەو فیلمە لە ناوچەکانی چەمچەماڵ، سورداش، سەنگاو، سەرگەڵو و شاری کەرکووک بەڕێوە چووە. تیایدا ژمارەیەک لە ئەکتەرانی کورد و ئێرانی رۆڵیان گێراوە. ماندوو بە دوو زمانی کوردی و عەرەبییە.
ماندوو چیرۆکی ژیانی دوو بنەماڵەی ئاوارەی کورد لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٨٠ دەگێرێتەوە کە لە سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەرەو باشووری کوردستان کۆچ دەکەن و لە رێگای حکومەتی بەعسیەوە لە باشووری عێراق نیشتەجێ دەکرێن. یەکیان لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای ڕووخانی سەدام حوسێن بە یارمەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ناوچە سەقامگیرەکانی ھەرێمی کوردستان گوێزرانەوە و ئەو بنەماڵەیەی دیکەش بە یارمەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەورووپا کۆچیان کرد. ئەو بنەماڵەیەی کە لە عێراقدا ماونەتەوە، دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ ژیان لە دووروڵات و باروودۆخی سەختی پەنابەریدا کە بە سەریاندا ھاتووە و ھەروەھا باروودۆخی نالەبار و نەخۆشی باوکی بنەماڵەکە، بڕیار دەدەن کە بۆ تێپەڕکردنی دوایین کاتەکانی ژیانی باوکەکە بەرەو زێدی خۆیان لە ئێران بگەڕێنەوە.
فیلمی کوردی |
---|
| ١٩٨٠–١٩٨٩ | |
---|
| ٢٠٠٠–٢٠٠٩ | |
---|
| ٢٠١٠-ئێستا | |
---|
| دەرھێنەرانی فیلمی کوردی | |
---|
| |
|