١٤ی تەممووز (فیلم)
ڕواڵەت
١٤ی تەممووز | |
دەرھێنەر | ھاشم ئایدەمیر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | Yapim13 (محەممەد حیسامەدین یوورک |
نووسین | مەتین ئەور ئیلھام بەکر محەممەد ئەمین ئەنگیزەک |
مۆسیقا | مەحموود بەرازی |
وێنەگری سینەمایی | توورەج ئەسڵانی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ١٤٦ خولەک |
زمان | تورکی کورمانجی |
١٤ی تەممووز (بە کوردیی باکووری: 14ê Tîrmeh، بە ئینگلیزی: 14 july) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی ھاشم ئایدەمیر؛ ساڵی ٢٠١٧ بەرھەم ھاتووە.
چیرۆک
[دەستکاری]دەوڵەتی تورکیا لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠دا کوودەتایەکی سەربازی ئەنجام دەدات و خەباتی کورد لە پێناو مافی مرۆڤ و ئازادیدا سەرکوت دەکات - بوون و شوناس و زمان و کولتووریان نکۆڵی لێ دەکرێت و دوور دەخرێنەوە. دەیان ھەزار کورد زیندانی دەکرێن. لە بەرامبەر ئەم زوڵم و دڕندەیی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا، شۆڕشگێڕانی کورد لە ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢دا مان لە خواردن دەگرن؛ فیلمی ١٤ی تەممووز باس لە زوڵم و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیا و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانی کورد لە زیندانی ئامەد دەکات.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- ئایسل داڵار: سەکینە جانسز
- وەیسەل ئیرل: عەلی چیچەک
- تەحسین ئۆزمەن: ئاکیڤ یەڵماز
- نەدیم ڕۆژھات یەسیلجنار: کەمال پیر
- دامڵە ساواش: مەزڵووم دۆغان
- جاھیت ساھین یاڵچین: مستەفا قەرەسوو
- سوات ئوستا: محەممەد خەیری دوورموش
- بولەنت کەسەر: ئەسەد ئۆکتای یلدران
نمایشردن
[دەستکاری]ئەم فیلمە تاوەکوو ئێستا لە زیاتر لە ١٠٠ شوێن نمایش کراوە و بەشداری زۆر فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی کردووە، بەشێک لەوان بریتین لە:
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامێڕائیمەیج CAMERIMAGE (لە بەشی نمایشی تایبەتی سینەمای جیھان)
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لاپاز La Paz
- فێستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەمای جیھان
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سکاندیناڤیا SCANDINAVIAN
- فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی تگێن Tagen
- فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەڕڵین
- فێستیڤاڵی فەرھەنگی کوردیی نۆرمبێرگ
- فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن
- فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ئەستەمبوڵ
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕیۆ دێ ژانێرۆ
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دنیای کۆمەڵایەتی Social World
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی میلان
- ساڵی ٢٠٢٠ لە مۆسکۆ[١]
- ساڵی ٢٠١٨ لە سینەما سالم لە سلێمانی
- ٢٠١٧ لە نەرویژ[٢]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- براوەی خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین وێنەگریی سینەمایی فێستیڤاڵی فیلمی ئازادی (Freedom) لە ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩.
- بەربژێری باشترین نووسەر بۆ ئیلھام بەکر و محەممەد ئەمین ئەنگیزەک و مەتین ئەور لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەڵتەرناتیڤ (Alternative Film Festival) بۆ ساڵی ٢٠١٩.
- براوەی خەڵاتی تایبەتیی دادوەران بۆ باشترین وێنەگری سینەمایی (توورەج ئەسڵانی) و خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ سەرجەم ئەکتەرانی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بۆ ساڵی ٢٠١٨.[٣]
- براوەی خەڵاتی ڕێزلێنانی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٨.
- براوەی خەڵاتی باشترین وێنەگری سینەمایی و باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کرالا (Kerala)
- براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنان بۆ فیلمی یەکەم لە فێستیڤاڵی خەڵاتەکانی وێنەگرانی کەنەدایی.
- براوەی شەش خەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پێنج قاڕە.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «فیلمی ١٤ی تەممووز لە مۆسکۆ نمایش کرا». کوردی - RojNews.News.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ «Movie on Amed prison resistance screened in Oslo». ANF News (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «فیلمی ١٤ی تەممووز وسینەمای باشووری زیندوو کردەوە». کوردی - RojNews.News.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ dashti. «(توورەج ئەسڵانی) خەڵاتی فێستیڤاڵی ئازادی ئەمریکای پێشکەش بە خۆڕاگری خەڵکی ڕۆژاوا کرد». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.